زۆر خۆش و بە ماناش بوو , ئەوانەی نوسیتیان چ نەبوو لە ماناو تامی فیلمی ناگەن .

تایبەت بوو من خۆم لەبەر جیسوو سەیرم کرد🌷


Bajdii taibat bu wasf nakre dastnat xosh be

همم وابزانم زۆری نانووسم بەس بەجدی تایبەت بوو!!!،واو کورە هەر ژانەرەکەی دەرەجە یەک بوو’کۆمیدی،تاوانکاری،ئاکشن’ دەرەجە یەکە،ئۆجە ئەو برادەرایەتییەی گۆون-وو و وو-جین ی هەر باسناکەم چەند قشتۆکە و بەوەفایی بوو،وەڵاهی قشتۆکە بوون ئەو دوو برادەرە وە قۆزیشبوون ها😝😋 وە بەڕای من کەمەک خێزانیش بوو،چونکە ئەو وەرزەی زیاتر باسی لە خێزان دەکرد،وە هەمووان لۆ خێزانەکانیان جەنگیان دەکرد،بەڕای من وەرزی دووەم لە وەرزی یەکەم بەماناتر بوو… وە ‘جوجو’ وەڵاهی زۆرم پێناخۆشبوو کە لە وەرزی دووەم بەژداری نەکرد،کورە ئەوەم پێ ناخۆشبوو وو-جین لە وەرزی یەکە کۆتا زنجیرە تووشی خینبەربوون بوو،بەس نارێم بەوەفایی لەناو دراماکەیدا زۆر بە ڕوونی دیاربوو بەجدی زۆر جوانبوو کە گۆون-وو بە تەواوی پارێزگاری لە هەر هەموویان دەکرد… دەی وە لە کۆتایشدا زۆر زۆر سوپاس لۆ ستافی کورد سەبتایتڵ ‘💋’ پێشکەش بەنگۆ

ئەوەندە خراپ نەبوو وەک باسیان دەکرد بەڵام چیرۆکەکەی هیچی نوێی تێدا نییە و لاوازە، دەکەوێتەوە سەر خۆتان ئەگەر بتانەوێت بینەری ببن یان نا


"فیلمی A Beautiful Mind تەنها چیرۆکی ژیاننامەی بیرکاریزانێک نییە، بەڵکو گەشتێکی قووڵە بۆ ناو دەروونی مرۆڤ و خەباتکردن لەگەڵ نەخۆشیی دەروونی. دەرهێنەر بە شێوازێکی زۆر زیرەکانە بینەر دەخاتە هەمان ئەو سەرلێشێواوییەی کە ناچار شیزۆفرێنیا دروستی دەکات. خاڵی بەهێزی فیلمەکە پەیوەندیی نێوان جۆن و ئالیسیای هاوسەرییەتی؛ پیشانی دەدات چۆن سۆز و پشتگیری دەتوانێت لە بەرامبەر دژوارترین ئاڵۆزییەکانی مێشکدا بوەستێتەوە. بەڕاستی سێرچ و نواندنی ئەکتەرەکان شایەنی هەموو خەڵاتەکان بوو."

زۆر تایبەت و بەچێژبوو شایەنی ئەو چاوەڕوانیە زۆرە بوو😍!


چەند جوان و پڕ مانا بوو ئەو فلمە خۆزگە دەکرا بە هەموو ئەو کچانەی نیشان بدەم کە فکریان بەس لەسەر زەواجە و وەدەزانن خۆشی ژیان بەس لە زەواج کردنە نازانن دەکرێ ببتە دەرسەک کە بە هەموو ژیانت دەبی باجەکەی بدەی ، وە ئەو کلتورە ناشرینەش کە ئافرەت بە خزمەتکاری پیاو دەبینن وادەزانن ئیشی ئەوان بەس خزمەت کردنە باشبوو کۆتایەکی خۆشی هەبوو ئەگەرنا درم دەتەقی🙂♥️


بەراستی زۆر زۆر تایبەتە ، بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت بۆ یەکەم جار سەیری بکەن سەرەتا بڕۆن سەیری بەشی 5 بکەن The Beginning ئەمە سەرەتای دەرکەوتنی باتۆسایە و دەستپێکی زنجیرە فیلمەکەیە دواتر بەشی 1و2و3و4 سەیر بکەن پەشیمان ناببنەوە.


هەرگیز ڕۆژێک بیرت لەوە کردۆتەوە کە ئایا ئێمە لەم گەردوونەدا تەنهاین؟ یان چی ئەگەر دەوڵەتە زلهێزەکان بەڵگەکانی هەبوونی بوونەوەری ئاسمانی بشارنەوە؟ چەندین پرسیاری تری لەم شێوەیە... فیلمی Disclosure Day بە تەواوی لەسەر بیر و لۆژیکی کۆمەڵگە دروستکراوە. پێمان دەڵێت چی ڕوو دەدات ئەگەر هەموو ئەو پرسیارە بێ وەڵامانەی ڕۆژێک لە ڕۆژان لە مێشکتدا بوون دەربارەی بوونەوەری ئاسمانی، تەنیا خەیاڵ نەبن و وەک ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر ئاشکرا ببن؟ سەد لە سەد شایەنی بینینە!


بەڕاستی قەت باوەڕم نە ئەکرد ئەوەنە خۆش و تایبەت بێت پەشیمان نابنەوە لە سەیر کردنی 10/10

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026