بەڕاستی یەکێکە لەو فیلمانەی کۆتاییەکەی هەموو چیرۆکی فیلمەکە دەگۆڕێت لە کۆی ٢٥٠ فیلمەکان گوناحە ١٤٦بێت شایەنی بەرزترە ڕەیتینگی.

شازبوو تایبەتە ، بەپێی کۆتایەکەیبێت دەبێت بەشێکی تری مابێت .

فیلمێکی باش بوو ،بەڵام چاوەڕێی زیاترم لە کۆتاییەکەی ئەکرد....!

لەوانەیە تاکو نزیک کۆتای فلیمەکە چیژێکی وای نەبێ بەڵام بەڕاستی کۆتاییەکەی چاوەڕوان نەکراوبو چێژی بەخشی بە فلیمەکە

فلیمەکانی دوەین یەک لە یەک نایابترن بە ئەستەم هەڵەیەکیش نادۆزیتەوە لە فلیمەکانی ..... هیچ ڕەخنەیەک بەدی ناکەیت لە فلیمەکەی بێ پەشیمانی سەیری بکەن 🤍 دەستی ئێوەش خۆش 🤍

بۆ من بە تەواوی ناڕەزامەندکەر بوو. هەستم کرد فیلمەکە زۆر هەوڵی قورس و قوڵ نیشاندانی داوە، بەڵام لە کۆتاییدا نە چیرۆکەکە مەعنایەکی ڕوونی هەبوو و نە پەیامێکی کاریگەر گەیاند. زۆرێک لە ڕووداوەکان بێ هۆکار و ئاڕاستە دەهاتن و کۆتاییەکەش بۆ من قایلکەر نەبوو. جگە لە هەندێک وێنەی جوان، هیچ شتێک نەبوو هۆی ئەوە بێت فیلمەکە لە بیرمدا بمێنێتەوە. بۆ من، فیلمێک بوو کە زۆر لە خۆی گرنگتر پیشان دەدا، بەڵام ناوەڕۆکی بەهێزی نەبوو

باشترینی مێژووە و شاکارە،،ئەستەمە فیلمێکی لەم جۆرە دووبارە ببێتەوە و جێگای خۆی لە دڵی بینەر بکاتەوە،،سەرسامی وردەکاریەکان بووم زۆر نایابە لەگەڵ بینینی ڕات لەسەر جیهانی سینەما دەگۆڕێت 🔥💕🥹!!

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026