بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
بەجدی تایبەت بوو جارێ ڕۆڵگێڕانی ڕەش پێستەکان تایبەت تری کردبوو 🥺💔

بەڵام خراپەکارەکان هۆکاری خۆیان هەبوو بۆ خراپ بوون... . سەرەتای دراماکە زۆر بەباشی هات تا کات گەشتە ناوەڕۆک و هەموو شت بەتەواوی گۆڕا چیڕۆکەکەی لە سەرەتاوە ئاڵۆز و پڕ نهێنی کۆتایەکەی زۆر هەستبزوێن بوو بەتایبەت ئەوو دیمەنەی کۆتایی زۆر گریام چی دەبوو ئەگەر سەرکەوتوو بونایە و ڕایان کردایە چی دەبوو ئەگەر ئەوان هاوکاری بکرانایە هەموو شت دەگۆڕا ئەوان هۆکاری باشیان هەبوو بۆ تۆڵەسەندنەوە یونجای ناحەقی نەبوو حەز و ئارەزوو پارە سێ شتە هیچ کات لە مرۆڤدا ناوگۆڕین


بەڕاستی زۆر بەچێـژبوو،چیڕۆکی ئەم فیلمە هەر زۆر بەهێـزبوو یەکێکبوو لە بەهێزترین چیڕۆکەکان کە تا ئێستا ئەزمونم کردبێت ، بێگومان ئەو کۆمەڵە نواندنکارە نایابە هەر ئەم فیلمە نایابە دەنوێنن، فیلمەکە لە سەرەتادا کەمێک ئالۆز دیاربوو بەڵام بەپێی کات شتەکان ڕوون بوونەوە و نهێنی زۆر زۆر ئاشکرابوون کە نامەوێ بیانڵێم چونکە دەمەوێت دووربم لە سپۆیل. ئەو کەسانەی ئەم پێداچوونەوەیە دەبینن هیوام وایە خۆتان بێبەش نەکەن لە چێژبینین لەم بەرهەمە جوانە. دەست خۆشی لە وەرگێڕەکان دەکەم.

دەستان خۆش بێ فلیمێکی خۆش و بەچێژ و نهێنی بوو هیوایەتم ئەو سەرکێشیانەیە🔥

خۆشترین دراما بوو ناتوانم هیچی لەسەر بڵێم زۆر تایبەت بوو شایەنی سەیرکردنە 😭.


دەستان خۆش بژین، ئەم بەشەیان لە دوو بەشی پێشوو خۆشتر بوو یادگاری مناڵیم لەگەڵ فیلمەکانی پێچکردنەوەی هەڵە هەیە بەڕاستی ناوازەن

فیلمەکە دەیەوێت نیشانمان بدات جیاوازی نێوان خەون و ڕاستی زۆر کەمە و هەندێک جار مرۆڤ ئەوەندە نوقمی خەیاڵەکانی دەبێت کە چیتر نازانێت ئەوەی تێیدا دەژی ڕاستییە یان تەنها خەونێکە کە خۆی دروستی کردووە و ئەمە پەیامێکە بۆ ئەوەی بزانین کە بیرکردنەوەکانی ئێمە چۆن جیهانمان بۆ دروست دەکەن و ئەگەر مرۆڤ لەناو ڕابردوودا بژی و نەتوانێت لە خەمەکانی ڕزگاری بێت ئەوا وەک زیندانییەک لەناو خەونەکانیدا دەمێنێتەوە و فیلمەکە دەیەوێت بڵێت گەورەترین دزیکردن ئەوە نییە کە پارە بدزیت بەڵکو ئەوەیە کە بیرۆکەیەک بخەیتە ناو مێشکی کەسێکەوە بە شێوەیەک کە ئەو وابزانێت هی خۆیەتی و ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە چەندە ئاسان دەکرێت یاری بە مێشکی مرۆڤ بکرێت ئەگەر ڕێگەی چوونە ناو خەونەکانی بزانیت و لە کۆتاییدا پێت دەڵێت گرنگ نییە ئەوەی تێیدا دەژیت خەونە یان ڕاستی ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە تۆ چۆن هەستی پێ دەکەیت و ئایا دەتوانیت لەو شوێنەدا دڵخۆش بیت؟ یان نا؟ چونکە زۆرجار مرۆڤەکان بۆ هەڵاتن لە ئازارەکانیان پەنا دەبەنە بەر خەیاڵ و لەوێدا جیهانێک بۆ خۆیان دروست دەکەن کە هیچ سنوورێکی تێدا نییە بەڵام مەترسییەکە ئەوەیە کە لەو جیهانەدا ون ببیت و ڕاستییەکان فەرامۆش بکەیت و ئەم فیلمە داوات لێ دەکات کە هەمیشە ئاگاداری مێشکی خۆت بیت چونکە بەهێزترین چەک لەم جیهانەدا تەنها بیرۆکەیەکی سادەیە کە دەتوانێت شارەکان بڕووخێنێت یان جیهانێکی نوێ ئاوەدان بکاتەوە

شیکردنەوەی فیلمی "ئێستا دەمبینیت" مەبەستی سەرەکی ئەم فیلمە ئەوەیە پێت بڵێت زۆرجار ئەوەی بە چاو دەیبینیت هەموو ڕاستییەکە نییە و مرۆڤەکان زۆر بە ئاسانی فریو دەخۆن کاتێک سەرنجیان بۆ لایەک ڕادەکێشرێت تا ڕاستییەکە لە شوێنێکی تر بشاردرێتەوە و ئەم فیلمە دەیەوێت بڵێت ژیان پڕە لە فێڵ و تەڵەکە و ئەو کەسانەی وا دەزانن زۆر زیرەکن زۆرجار لە هەمووان زیاتر فریو دەخۆن چونکە ئەوان تەنها سەیری ئەو شوێنە دەکەن کە نواندنکارەکان دەیانەوێت و مەبەستێکی تری ئەم فیلمە باسی دادپەروەرییە و نیشانی دەدات کە چۆن ئەم گروپە پارە لە دەوڵەمەندە دزەکان دەستێنن و دەیدەنەوە بە خەڵکی هەژار و ئەمە وەک تۆڵەکردنەوەیەکە لەو سیستمەی کە مافی هەژاران دەخوات و لە کۆتاییدا فیلمەکە پەیامێکی زۆر سادەی هەیە و دەڵێت تا "زیاتر نزیک ببیتەوە و ورد ببیتەوە کەمتر دەبینیت" چونکە ڕاستی زۆرجار لەبەر چاوتە بەڵام ئێمە بەدوای شتی سەیر و ئاڵۆزدا دەگەڕێین و سادەیی ڕاستییەکە دەپەڕێنین و ئەمە وێنەیەکە بۆ هەموو ژیانمان کە تێیدا هەندێک کەس لە پشت پەردەوە یاری بە هەست و هۆشمان دەکەن و ئێمەش تەنها چەپڵەیان بۆ لێدەدەین بەبێ ئەوەی بزانین چی لە دەوروبەرمان ڕوودەدات و مەبەستەکە ئەوەیە فێری گومان بیت و باوەڕ بە هەموو شتێک نەکەیت کە چاوەکانت دەیبینن چونکە چاو زۆرجار درۆزنە و پێویستە بە عەقڵ سەیری ڕووداوەکان بکەیت تا ڕاستییەکانت لێ ون نەبێت و ئەمە ئەو شتەیە کە فیلمەکە دەیەوێت پێت بڵێت چونکە ژیان ڕێک وەک ئەو نمایشەیە و ئەوەی براوەیە تەنها ئەو کەسەیە کە دەزانێت ڕاستییەکە لە کوێدا شاراوەتەوە نەک ئەو کەسەی تەنها سەیری نمایشەکە دەکات
