مانک

Mank

16,338
133 خولەک
English
6.9
7.3%

باس لە ساڵانی ۱۹۳۰ دەکات کاتێك نوسەری هەمیشە سەرخۆش (هێرمان جەی مانکویکز) هەموو هەوڵێك دەدات بۆ تەواو کردنی فیلی (Citizen Kane).

بودجە:دیاری نەکراوە
بەرواری بڵاوکردنەوە:2020-11-13
داهات:83 هەزار دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Netflix
دەرهێنەر:David Fincher
ئەکتەرەکان:
پێداچوونەوەکان
محەمەد عەدنان
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

| نووسینی: محەمەد عەدنان چیرۆکی فیلمەکە باس لە سیناریۆنووس (هێرمن جەی. مانکویز) دەکات، لە دوو ماوەی جیاوازدا: ١؍ لە ساڵانی ١٩٣٠ـەکان، پێش ئەوەی کار بۆ بەرهەمهێنەر (ئۆرسن وێڵز) بکات. ٢؍ دوای دەست بەکاربوونی وەک نووسەری فیلمی `هاوڵاتییانی کەین (١٩٤٠)´. دەرهێنەری فیلمەکە (دەیڤد فینچەر) دەیویست ئەم فیلمە هەستێکی سینەمای کلاسیک بە بینەر ببەخشێت، هەمان ئەو هەستەی کە خۆی بۆ فیلمی `هاوڵاتییانی کەین (١٩٤٠)´ هەیبووە، چونکە فیلمەکە یەکێکە لە دڵخوازترینەکانی خۆی، ئەمەش وا دەکات تێبگەین لە هۆی دەرهێنانی ئەم فیلمە لەلایەن (دەیڤد فینچەر)ـەوە. سینەماتۆگرافی فیلمەکە بەجۆرێک نایابە، سینەمای کلاسیک بەبیری بینەر دەهێننەوە، وەک: ڕەنگی فیلمەکە؍ ڕەش و سپی'ـیە بە هەمان شێوەی فیلمی `هاوڵاتییانی کەین (١٩٤٠)´. کونی جگەرە؍ لەکاتی گۆڕینی هەر دیمەنێکدا، کونی جگەرە دەرەکەوێت لە لای ڕاستی سەرەوەی ڕوونمایەکە.¹* خۆم لەکاتی بینینی فیلمەکەدا، هەستم بە کلاسیکی فیلمەکە دەکرد، بەڵام هێندە ڕووداو تێیدا کەمبوون، وای لێدەکردم ماندووبم، وە ڕێکخستنی دیمەنەکانی زۆر باش و نایاب بوون، (دەیڤد فینچەر) بەجوانی ستایلەکەی خۆی بەکارهێنابوو لەم فیلمەیدا، بەڵام چیرۆکی فیلمەکە تۆزێ بێزارکەربوو، تەنها چەند دیمەنێکی تێدابوو بەدڵم بێت، زۆربەی دایەلۆگەکان هەر بەگوێمدا دەهاتن و دوای ماوەیەک بیرم دەچوونەوە، ئەمەش لاوازی سکریپتی فیلمەکە دەردەخات. بەڵام سەرباری ئەمانەش، فیلمێکی باشە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی ئاشقی فیلمی `هاوڵاتییانی کەین (١٩٤٠)´ بوون، خودی خۆم سەرەتا فیلمی `هاوڵاتییانی کەین (١٩٤٠)´ـم بەدڵ نەبوو، بەڵام پاش بینینی ئەم فیلمە و درک کردن بەوەی نووسینی دەقی ئەم فیلمە بە چ حاڵەتێکدا تێپەڕیوە و چۆن بەوجۆرە نایاب دەرچووە، ڕام بۆ فیلمەکە گۆڕاو بە تێڕوانینێکی باشترەوە سەیری دەکەم. وەکو خۆم، سوودێکی بچووکم دیمەنێکی فیلمی (مانک) بینی، لەڕووی نووسینی دەقی فیلمەوە، ئەویش ئەوکاتەی (ئۆرسن وێڵز) لە (مانک) تووڕە دەبێت و شووشەی خواردنەوەکانی (مانک) دەکێشێت بە دیوارەکەدا، (مانک)ـیش پێنووسەکەی دەگرێتە دەست و دەڵێت: ”ئەم دیمەنە دەخەمە نێو دەقی فیلمەکە، ئەوکاتەی (سوزن) هەڵدەستێت بەجێهێشتنی (کەین) ئەمە ڕوودەدات.“، کە (ئۆرسن وێڵز) ئەمە دەبیستێت ڕازی دەبێت ناوی لە کرێدیتی فیلمەکە بنووسێت، کە بەهۆیەوە خۆی و (مانک) دەبنە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین سیناریۆی ڕەسەن. لەکۆتایی فیلمەکەدا گوێبیستی چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆیی ساڵی ١٩٤٢ دەبین. لە کۆتاییەکەیدا، لە (ئۆرسن وێڵز) دەپرسن: ”هیچ پەیامێکت هەیە بۆ هاونووسەری سیناریۆکە، بەڕێز (مانکویز)؟“ (ئۆرسن وێڵز): ”لە ڕاستیدا پەیامێکم هەیە، ئێوە دەتوانن بۆمی بگەیەنن…          '(مانک)، نیوەی خەڵاتەکەم بۆ خۆت بێت!' “

Mank

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025