ئەنیمەیشنی لەم جۆرە تایبەتە لە یاریەکی نایابی وەک لیگ ۆف لیجێند وەر گیراوەو هەبوونی کارەکتەرەکانی ناو یاریەکە ڤای-جەیس-هامەدینگەر-جینکس(پاودەر)-زۆری تریش ئەنیمەیشنەکەی تایبەت تر کردووە بەجدی چێژ بەخشە

بۆم سۆک ئەوەی کرد بەھۆی بارودۆخە دەروونیەکەی و ھەروەھا ھەستی بە کەمی دەکرد،زۆرم پێ ناخۆش بوو ھاوڕێیەتیان تێک چوو، کورت و بەما بوو ، شایەنی سەیر کردنە و چاوەڕێی وەرزی دوینن

فلمێکی خۆش و چێژبەخش بوو زیاتر ڕووداوەکانی لە فلمی light out ئەچوو دەستان خۆش بێت

تایبەترین زنجیرە تائێستا بینیبێتم دەسەتەکانتان خۆش بۆ ئەو وەرگێڕانە شازە🖤.

فیلمیێک یاری بە ئەقڵی بینەر ئەکات شتێکی وای فەرق نیە لەگەڵ فیلمی Heat. دەست و خامەی ستاف خۆش بێگ بۆ ژێرنووس کردنی.

بەڕاستی چێژبەخش بوو ، بۆۆ ئەوانەی ئاشنای ابوو رەمەڵن ، لێرەش هەیە بەڵام هەر دەمرێت 😅، لەدەستی مەیەن شایەنی نایابە !⚜️🤎

فیلمێکی نایابە بەڕاستی چیرۆکێکی جوانی ترسێنەر شایەنی سەیرکردنە، کلێمنس: پێویستە زیاتر تێبگەین لەسەر بوونمان چەند زیاتر بزانین کەمتر تێدەگەین کاپتن: ژیان زۆرجار دەبێت قبوڵی بکەیت و ئەزموونی بکەی ، دەستی ستافی وەرگێڕان خۆشبێت

باشترینی دانیاڵ دەی لویس بە ڕای خۆم فیلمێکی نایاب ڕۆڵ گێڕانەکە نایاب تر

شاز بوو ستايلى ئەو فيلمه نزيك بوو لە فيلمى Amores Perros بەراستى فيلمەکە تايبەت بوو چيڕۆکەکەشى باش بوو شايەنى بينينه وە

بەدلم بوو بەراستی چێژێ خۆی هەیە چونکە باس لە هەندێك شت دەکا کە نابیت لەناو کۆمەلگە باس بکرێ و لە لایەکی تر دەبێت کەسانی تاوانبار بگەن بە شوێنی خۆیان لە کۆتایی فیلمەکە خۆش بوو بژین❤️

بەراستی دەست خوش ئێمە لە دهوک سلاو لێ دەکەین سایتەکێ زور زور شازە بەردەام بە

یەکێک لە جوانیەکانی ئەلپاچینۆی مەزن بەڕاستی ئەمەی لەم فیلمەدا بوو واقفێکی تاڵی دادگا و حاکمەکان بوون. خەڵکانێکی بێ تاوان ئەبنە قوربانی بە هۆی هەڵە بڕیاردان یاخود لە ئەنجامی ڕق و کینەی دادوەرەکان بەرامبەر کەسی وەستێنراو لە دادگا.

ئەڵمان و زەمان بەراستی فیلمێکە لە خەیاڵەوە وەرگیراوە دەزانێت کە چۆن تۆ بباتە نێو واقیعی کات شاکاری ئەڵمانیە هەر وەکو پێشوو "کۆتای سەرەتایە و سەرەتاش کۆتاییە."🇩🇪👍🏻

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026