لەناو فرۆکە پەیوەندیەکەیان دەست پێ ئەکات دواتر هاوسەرگیری ئەکەن بە مەرجێ ئیشەکانیان بگۆرنەوە ئارجون ببێ بە پیاوی ماڵ کاریناش کاری دەرەوە کۆمپانیا ،بەهۆیەوە کێشەیان ئەبێ و بەس زۆر چێژ بەخشە ڕۆڵەکان زۆر تایبەت ئەگێرن هەپی ئێندینگە 🤍

من خۆم چێژ لە هەموو بینینەکانی کارینا وەرئەگرم ئەوەش هەر وەک ئەوانی تر تایبەت و ڕۆلێکی جوان بەرای من بینەریش ئەتوانێ چێژی لێ وەرگرێ ، سوپاس

نایاب هەست بزوێن ئاڵۆز پڕنهێنی بەڵام نەمانزانی جەستەکە چی لێهات؟!

وا زوو سەیرم کرد هێشتا ئەڵقەی یەکەم بڵاو نەکراوەتەوە 🦦😂 خۆش دیارە...👍🏻😩

دوای دوو بۆ سێ ساڵ چاوەڕێی بەرهەمێکی باشترم دەکرد لە جۆنی فیلمەکە سەرتایەکی بێزارکەری هەبوو بەڵام دواتر باشتر و بە چێژتر بوو

لە دەرهێنەری تريلۆجى The Hangover تایبەتمەندییەکی کەمتر کۆمیدی دێتە ئاراوە کە لەسەر بنەمای چیرۆکی ڕاستەقینە دامەزراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی کەمتر کۆمیدییەکەی بەو مانایە نییە کە باش نییە، لە هەموو کارەکانی تۆد فیلیپس زیاتر حەزم لە سەگی جەنگە چونکە ئەم فیلمە هێڵێکی چیرۆکی باشی هەیە لەسەر بنەمای ڕووداوە ڕاستەقینەکان و نوکتە؛ و هەندێک لە بابەتەکانی مشتومڕاوی وەک گرێبەستی چەکی حکومەت و شتی تر دەخاتە ڕوو. نمایشی باشی پاڵێوراوی ئۆسکار جۆنا هیڵ و مایڵز تێلەر، هەروەها فيلمێکى باشى تاوانكاريه هەردووکیان لە ماوەی ئەم ساڵانەدا بە تایبەتمەندیەکانیان بەهرەی ڕاستەقینەیان نیشانداوە،بەڕای من فیلمی "گەورە" نییە،بەڵام فیلمێکی "باشە". زۆر پێشنیار دەکرێت بۆ هەمووان، بە تەواوی شایەنی سەیرکردنە.

خۆزگە زووتر سەیرم بکردایە هەتـا وەکوو سەیری نەکەیت نازانی چەندە بە پەرۆشی بۆ بینینی ئەلقەی دواتر 😫❤️

کارینا هەموو کات دەزانێت چ فیلمێک هەڵبژێرێت لەگەڵ لێهاتووی خۆی بگوونجێت خۆشی باسی کرد کە لەمێژە دەیویست فیلمێکی نهێی و هەست بزوێنی هەبێت ،هەر وەکو فیلمەکانی دی پێرفێکتە لەلەی من باشترین ئاکترێسە لەلام ،پێشنیار دەکەم سێر کەن ،دەست خۆش بۆ کورد سەبتایتلیش 🤍

سەرسوڕهێنەرە پڕە لە و کارەکتەری سەرنجڕاکێش و سیناریۆیەکەشى باشى نووسراوە,بە باشی ڕۆڵی تێدا گێڕاوە و سۆز و خۆشەویستی شانۆگەرییەکی شانۆیی ورووژێنەری نایابی هەیە،من شوێنی سادە و گرنگیان بە فيلمەکە داوه،وردەکارییەکانم زۆر بەدڵ بوو،کێ دەیزانی کە دەتوانێت ئەوەندە سەرنجڕاکێش بێت فێربوون دەربارەی وردەکارییە بچووکەکانی کارێکی بەرگدروو یان "بڕ" و ئەوەی کە بەدوای خۆیدا دەهێنێت،نواندنەکە ئەوەندە باشە کە بەدەستی دەهێنێت و ئەگەر بەدوای فیلمێکی فیکریدا دەگەڕێیت کە چیرۆکێکی باشی هەبێت، ئەم فیلمە تاڕادەیەکی زۆر نەبیستراوەی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ تۆیە. هەستێکی جیاوازی هەیە لە فیلمەکانی تر کە لە ساڵانی ١٩٥٠دا دانراون کە دەست دەخاتە سەر چیرۆکی مافيايى هیوادارم لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا زیاتر ستایش و سەرنجی زیاتری پێبدرێت.

بە سادەیی فیلمێکی جوان کە پێویستە سەیری بکەیت فیلمەکە کاری زۆر باشی کرد لە نمایشکردنی ژیانی هاوکینگ لەگەڵ هەموو خەبات و نوکتەکانیدا هیچ ساتێکی مات نيه و مۆسیقا و دیمەنی جوانی تێدایە نمایشە سەرسوڕهێنەرەکانی ڕیدماین و جۆنز فیلمەکەم زۆر بەدڵ بوو،سەيركەن

باش بوو حەقی خۆیەتی ٩٠ دەقە دانیشی بە دیارەیەوە من هەستم بە بێزار بوون نەکرد زۆر شازە

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026