پێداچوونەوەکان(65,138)

دي
3 ساڵ پێش ئێستا

ما دۆنگ-سێک ئەو ئەکتەرەيه تەنيا بۆ فيلمه چەتەيەکان بووه فەيسێکى مافيايى هەيكەلێکى زەخم كەسايەتيەکى مەزنى هەيه لە سينەماى كۆريا ،،، فيلمەکە لە روى چيڕۆکەوه زۆر ناياب بوو شايەنى وەيه بينەرى ئەم فيلمه كۆريە بن

The Gangster, the Cop, the Devil
2019 | ئەكشن
The Gangster, the Cop, the Devil
دي
3 ساڵ پێش ئێستا

يەکێکە لە نايابترين فيلمە بايۆگرافيەکان ناياب بوو لە روى هەموو شتێکەوه شايەنى ٢٥٠ باشترينەکانى imdb ه

The King's Speech
2010 | ژیاننامە
The King's Speech
Ra
3 ساڵ پێش ئێستا

کاتێک فیلمەکە کۆتایی دێت، بەتایبەتی بەهۆی دوایین دیمەنەوە دەرهێنەرەکە سەرسامی کردم و سەرسامی کردم تا ئەو ئاستەی کە وەک شێتێکی تەنیا چەپڵە لێدام، بێگومان کەموکوڕی لە فیلمەکەدا هەیە کە لە کاتژمێری یەکەم و دووەمیدا نوێنەرایەتی دەکرا، ئەو کەموکوڕییانە لە ئاستی سیناریۆکەدا بوون، بەڵام سوپاس بۆ خودا ئەوان کەموکوڕییەکی کارەساتبار نەبوون کە بە ڕای من کارەکە لەناودەبات. ئێمە لە سەرەتا یان نیوەی یەکەمدا دەبینین کە چۆن ئەم خێزانە هێرش دەکاتە سەر ماڵەکە و دەستی بەسەردا دەگرێت، بۆ من لەم کاتژمێرەی یەکەمدا هیچ کێشەیەکم تێبینی نەکردووە کە شایەنی ئەوە بێت ڕاوەستم، میهرەبانییە لە نووسین لە شێوە گشتییەکەیدا، کارکردن لەسەر ئەو کاتژمێرە و ڕووداوە بەردەوام و چاوەڕوانکراوەکانی ئەوەیە کە من دەمەوێت. بە بۆچوونی من دەستکاری هێڵی کات بکە و ئەو دوایین ڕووداوە لە سەرەتادا بە هەڕەمەکی پێشکەش بکەم بۆ بەهێزکردنی ڕاکێشان و پاشان چیرۆکەکە بە شێوەی سروشتی خۆی بگێڕمەوە، سەرەتاکە بەهێزتر و هاوسەنگتر بوو لەگەڵ کۆتاییە جوانەکە. کاتژمێر دوو بەردەوامبوونی ڕووداوە لۆژیکییە نایابەکان، تەقینەوەی ڕووداوەکان، سەرسوڕمانی ڕووداوەکان، قووڵتر دەچنە ناو فیلمەکەوە بەهۆی هاوسەنگی هێڵی پێشەکی لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی دەوروبەری، و لەبەر ئەوە پێشەکییەکە لە کۆتاییدا بە ئەنجامێکی نایاب پاداشت دەدرێت. فیلمێکی ناوازە و پڕ لە وانە وەرگێڕدراوە لە ڕێگەی وێنەی جوڵاوەوە لە نێوان ڕاستی. دەستی ئێوەش خۆش بێت

Parasite
2019 | كۆمێدی
Parasite
Ra
3 ساڵ پێش ئێستا

فیلمەکە وەڵامی چەندین پرسیار دەداتەوە، بۆ نموونە، "چۆن کەسێک دەتوانێت ناوەندێکی پڕ لە توندوتیژی و ئەشکەنجە بگۆڕێت بۆ شوێنێکی پڕ لە هیوا و گەشەپێدانی خۆی؟" بەم شێوەیە ئاندی دوفرانسن، کەسایەتی سەرەکی فیلمەکە، وەڵاممان دەداتەوە پێش ئەوەی ئاندی بێتە زیندان، شوێنەکە بێ هیوا بوو، زیندانییەکان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک بە هەمان ڕۆتیندا تێدەپەڕن، کە وای لە زیندانییەکان کرد کەسایەتی و مانای ژیانیان لەدەست ئێمە بە درێژایی فیلمەکە تێبینی ئەوە دەکەین کە کات تێدەپەڕێت بەبێ ئەوەی ئێمە سەرنج بدەین، ئەگەر لە دیالۆگەکەدا ئاماژەی پێ نەکرێت، و دەکرێت بگاتە چەند ساڵێک، چونکە کات هیچ مانایەکی نییە ئەگەر شتێک نەبێت کە بتوانرێت بەدەست بهێنرێت. لەجیاتی ئامادەکردن و چاککردنەوەی زیندانییەکان بۆ ژیان لە دەرەوەی وڵات، شۆشانک پێچەوانەکەی دەکات و زیندانییەکان لە بازنەیەکی پڕ لە توندوتیژی و خراپەدا دەهێڵێتەوە. کاتێک ئاندی دوفرێسن گەیشتە زیندان، دەستی کرد بە گۆڕانکاری لە ژیانی زیندانییەکاندا، کتێبخانەیەکی کردەوە بۆ خوێندن و هەوڵی دا ئەوەندەی لە توانایدا بوو بیکات، تەنانەت ئەگەر خۆی بکاتە قوربانی. بۆ ئەو، ئەو چاکەیەی ئەو بۆ کەسانی دیکە دەیکات گرنگترە لەو خراپەیەی کە بەسەری دێت، ئەو کەمێک هیوا و کەسایەتی بە زیندانییەکان بەخشی و تەنانەت ئامانجێکیشی بە هەندێکیان دا بۆ بەدەستهێنانی شتێک فلمێکی زۆر تایبەتە بڕوا ناکەم هیچ سینەما دۆستێک ڕەخنەیەکی لێ بگرێت بەڕاستی شاکارێکی سینەماییە دەستان خۆش.

The Shawshank Redemption
1994 | دراما
The Shawshank Redemption
9
بەدڵبوونپەسەند
حە
3 ساڵ پێش ئێستا

هه‌میشه‌ ڕووداوه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كان چێژبه‌خشن, ژیان له‌سه‌ر داوێكی باریك وه‌ستاوه‌, به‌ڵام ئایا هه‌موو كه‌س 'لیام'ێك شك ده‌بات تاك و ڕزگاری بكات؟ یاخود پێویسته‌ تۆ ببیته‌ ئه‌و 'لیا'مه‌ - براڤۆ وه‌سف نه‌كراوه‌❤️

Non-Stop
2014 | ئەكشن
Non-Stop
یـ
3 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی هەر دوو وەرزەکەی تایبەت و چێژبەخش ـە چاوەڕێی وەرزی تازە دەکەم ئەم زنجیرە هەتا وەرزی تازەی بۆ بێت تایبەت تر دەبێت. زۆر حەزم ـبە زنجیرە یان فلیمە خەیاڵی ـیەکان دەکەم وە زنجیرەی لەم شێوە زۆر کەمە یان ڕونتر بڵێم وەک ئەم زنجیرە تایبەت نابن. زۆر زۆر چێژبەخش بو. تۆپ7 باشترین زنجیرەکان تاکو ئێستا سەیرم کردبێت هەرچەنە زنجیرە کە تاکو ئێستا تەواو نەبوە بەڵام دەزانم کە تایبەت دەبێت. وە وەرزی تازەی بۆدێت. دەستان خۆشبێت و ماندو نەبن 💚👍

Loki
2021 | ئەكشن
Loki
Ha
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

نازانم چۆن وەسفی بکەم بەڵام چێژێکی تایبەتم لێ وەر گرت، هیوادارم هەموو کەسێک سەیری بکات.

Allied
2016 | ئەكشن
Allied
یـ
3 ساڵ پێش ئێستا

تــایــبــەت بــو، دەسـخۆش❤

Ted 2
2015 | كۆمێدی
Ted 2
Fi
3 ساڵ پێش ئێستا

فیلمێکی باشبوو بەڵام لە هەنێک ڕووەوە لاوازە زۆربەی فیلمەکان پەیامێکی ئاشکرا بە بینەر دەگەیەنن بەڵام پەیامێکی ڕوون و بەهێزم تێدا نەبینی، لە ڕووی ترسناکیەوە بە دڵم بوو چونکە جەمپ سکەیری کەم تێدابوو تا بیانەوێت فیلمەکە بەوە ترسناک بکەن بەڵکوو زیاتر ڕووداوەکانی ترسناکی کردبوو، میوزیکم بە دڵ نەبوو وە لە ڕووی چیرۆکەوە لاوازبوو، بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەیری فیلمی ترسناک بکەن نایابە شایەنی سەیر کردنە.

Haunt
2019 | ترسناك
Haunt
ڕێ
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەڕاستی زۆر ناوازەبوو ، یەکێک بوو لە خۆشترین فلمەکانی ژیانم ، ڕۆڵی کارینا و شاهید جوانتری کردبوو ، زۆر سەرنج ڕاکێشە ، زۆر سووپاس🥹🩵.

Jab We Met
2007 | كۆمێدی
Jab We Met
2
پەسەندبەدڵبوون
༺�
3 ساڵ پێش ئێستا

22/nov ئەمڕۆ گەشتم بە کۆتای خۆشترین زنجیرەی ژیانم خۆزگە بم توانیبا لەبیری کەم تاکو دوبارە سەیری بکەمەوە، وە زۆۆر سپاسی ستافی kurdsubtitle ئەکەم کە بە جوانترین شێوە ژێرنوسیان بۆ کردبو،هیوادارم بتوانن legacies ژێرنوس کەن🖤

The Vampire Diaries
2009 | دراما
The Vampire Diaries
Ha
3 ساڵ پێش ئێستا

Agar to hawadary samurai'akanyt.! mn allem guna7a am filmat nabinibe yan dudll byt la sayr krdny 10/10

The Last Samurai
2003 | ئەكشن
The Last Samurai
ئا
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

چیرۆكێكی زۆر جوانی هەبوو لەهەمان كاتدا خەمناكیش بوو چیرۆكی دایكێك كەتا دوا ساتەكانی هەوڵی ڕزگاركردنی كوڕەكەی دا بەڵام سەركەوتو نەبوو، شایەنی بینینە.

Still/Born
2017 | ترسناك
Still/Born
بە
3 ساڵ پێش ئێستا

دەرەجە یەکە

Ant-Man
2015 | ئەكشن
Ant-Man
Fa
3 ساڵ پێش ئێستا

bajde xoshbu

The End of the F***ing World
2017 | سەركێشی
The End of the F***ing World
عە
3 ساڵ پێش ئێستا

بۆ جاری ۳ یەم سەیری ئەکەم شاکارە

Furious 7
2015 | ئەكشن
Furious 7
ئێ
3 ساڵ پێش ئێستا

خۆشترین زنجیرەیە کە لە هەموو ژیانم بینێبێتم نیەو نابێ لەمە خۆشتر سەیری کەن هەرگیز پەشیمان نابنەوە.

Teen Wolf
2011 | ئەكشن
Teen Wolf
کا
3 ساڵ پێش ئێستا

کۆمیدی و نهێنی و تاوان زنجیرەیەکی تایبەتی دروستکردووە هەر ئەڵقەیەک شتێکی پێشبینی نەکراو ڕوو ئەیات ....بۆ ئەڵقەی تازە دانانرێت؟

The Kidnapping Day
2023 | نهێنی
The Kidnapping Day
Se
3 ساڵ پێش ئێستا

فلیمێکی زۆر خۆش و چێژبەخشە شایەنی سێرکردنە یەکەمین فلیمە کە کۆمیدی وە لەگەڵ ئەوەی زانیم ئەو کەسانەی نابیستن چۆنە ژیانیان بەڕاستی فلیمێکی خۆشە سێری بکە پەشیمان نابیتەوە.

CODA
2021 | دراما
CODA
عه
3 ساڵ پێش ئێستا

چێژی فیلم به‌ڕاستی له‌مه‌دایه‌

The Pianist
2002 | ژیاننامە
The Pianist
Ra
3 ساڵ پێش ئێستا

فلمێکی تایبەت کە چەندین ئەکتەری بەتوانا لەخۆ دەگرێت پێشنیار ئەکەم سێری بکەن

The Italian Job
2003 | ئەكشن
The Italian Job
سع
3 ساڵ پێش ئێستا

Zooor shaz bww hardw bashakai

Dream Girl 2
2023 | كۆمێدی
Dream Girl 2
ڤی
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

یەکەک لە تایبەترین زنجیرەکانە کە هەتا ئێستا تمشام کردینە دەستان خۆشبی چاوەڕێی بەشیکەین❤️‍🔥

Home School
2023 | دراما
Home School
ما
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

وی ئەڵێنن ترسناکە بەس ترسناک نییە یانی،،خۆشە بەڵام واش نییە ئەم خەڵکە باسی ئەکات دوبارەبونەوەی نییە بێحەل ترسناکە وەڵاهـ بەس وانییە بەس دەی سپ بۆ ژێرنووس

Gonjiam: Haunted Asylum
2018 | ترسناك
Gonjiam: Haunted Asylum

کوردسەبتایتڵ لە دیسکۆرد

چالاک

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.

بەشداری کردن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026
Kurdsubtitle

گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026