گەشتی یەکسەرە

Non-Stop

59,303
106 خولەک
English
6.9
62%
56%

مارشاڵێکی هەوایی لە کاتی فڕینێکی ئاسمانیدا لە دوای وەرگرتنی زنجیرەیەک لە نامە کە داوای 150 ملیۆن دۆلار دەکات بۆ هەژمارێکی دەرەوەی وڵات، یان کەسێک هەموو 20 خولەکێک دەمرێت.

بودجە:50 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:2014-02-26
داهات:223 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:TF1
دەرهێنەر:Jaume Collet-Serra
ئەکتەرەکان:
پێداچوونەوەکان
باران
4 ساڵ پێش ئێستا

لە رۆژێکدا سێ هەزار کەس کوژران بە باوکیشمەوە ! هەر لەبەر ئەمە بومە ئەندامێک لە سوپا و ویستم تۆلە لەو ترسنۆکانە بکەمەوە کە باوکمیان کوشتوە ، بەلام شەرکردنم کۆتایی پێ هێنا و تا ئێستاش لە دەرەنجام و کۆتایی ئەم جەنگە نەگەشتم ! هاتمە بۆ مالەوە و بۆ ولاتێک کە هیچ شتێکی تێدا نەگۆراوە ، تاوەکو ئێستاش ئاسایشی ئەم ولاتە گەورەترین درۆیە ، لە مالەکانمان لە شارەکانمان فرۆکەخانەکان هیچ کەسێک سەلامەت نییە ، کۆتا شتیش کە مندالەکمان دەیبینن ، شکسی ئێمەیە کە وێرانیان دەکات ! فیلمێکی خۆشبوو چیرۆکێکی چێژبەخشی هەبوو رۆلێگرانێکی نایاب و جوانی تێدابەرجەستە کرابوو ، پەیامی فیلمەکە لە دیدگای دوو کەسەوە رێونوێنی کرابوو ، باوکێک بەهۆی ئازاری رابردووی دالدەی ژیانێکی سەخت و ئالودەبون بوبو بەهۆی لاوازی بە لەدەستدانی کچەکەی ، کەسێکیش بەهەمان چەشن نقومی تۆلەکردنەوەی بوبو بە بۆشایی باوکێک ، سیستەمە بریقەدار و قسە رەونەقداری سیساسیەکان و باسەکانیان سەبارەت بە پاراستنی مڕۆڤ زۆرە بە قوربانیدانی هاولاتی سیڤیل بە جۆرێک کۆمەلێک بۆشایی بۆ خەلکی ئاسایی و مردنی باوانێک وەچەیەک پڕ قین و دوور لە سۆزی خێزان و ژیان پێ ئەگەیەنن هەمان ئەو دەردەسەریەی بەناوی چاکسازی لە پاراستنی تاک خەلکی پێ چەواشە کراوە ئەمرۆ وەکو ژەهرێک و دەردرێک یەتەوە ناخ و دەرونیان و دیسان قوربانی نوێ لەخۆ ئەگرن ! شایەنی بینینە

یوسف وشیار
10 رۆژ پێش ئێستا

Yakeka la filma taybatakani liam😍🤩

پێ
9 مانگ پێش ئێستا

هەر فیلمێك لیامی تیابو بێ دوو دڵی سەیری بكە❤️

تازە هۆگری فلیمەکانی لیام بووم وەسف ناکرێ ئەونە بەچێژە

نامۆ
ساڵێک پێش ئێستا

بێ حەلە

شــایــان
2 ساڵ پێش ئێستا

فلیمەکانی لیام تایبەتن ئەمەش یەکێکە لە هەرە تایبەتەکان وەسفی ناوێت بێ حەلە

حەمەی لەیلا
2 ساڵ پێش ئێستا

هه‌میشه‌ ڕووداوه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كان چێژبه‌خشن, ژیان له‌سه‌ر داوێكی باریك وه‌ستاوه‌, به‌ڵام ئایا هه‌موو كه‌س 'لیام'ێك شك ده‌بات تاك و ڕزگاری بكات؟ یاخود پێویسته‌ تۆ ببیته‌ ئه‌و 'لیا'مه‌ - براڤۆ وه‌سف نه‌كراوه‌❤️

هي
2 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

تا كوتيكه ى هيچى لى تيناگه ى به لام ناوازه بوو به راستى دخ ستان خوشبى

Rahand_s07
2 ساڵ پێش ئێستا

پێویست بە وەصف ناکات فلمەکە خۆی ئەدوێت

ha
3 ساڵ پێش ئێستا

خراپ

ima
3 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەجدی زۆر نایابە کۆتاییەکەی پڕە لە ڕووداوی چاوەڕوان نەکراو ،

دەلیل
3 ساڵ پێش ئێستا

شایەنی سەیرکردنە ، نایاب بوو

کا
4 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی ئاڵۆزو بەچێژە ،حەقی بینینە

Ar
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

زۆر ناوەزەیە ئەو فلیمەیە کەتوانی شتێک لەدڵتدا بەجێ بێڵی کەناتوانی وەسفی بکەی فلیمێکی تەواو ناوازە سوپاس بۆ ماندو بونتان 🌹

Non-Stop

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025
Non-Stop | Kurdsubtitle