بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
چاوەڕێم کرد هەتا لە کورسبتایتڵ هات بە لای منەوە سەیرکردنی لە کورد سبتایتڵ بە چێژترە وە بڕای من هەر فلیمێ کە باسی ئەمازۆنی کرد یەکسەر لای بینەر مەترسی دروست دەبێت یەکسەر ئاژاڵی دڕندەوە و هاژەی ڕووبار مەترسی ئاو شتی دەرئاسا دێتە بەرچاوی بینەر

دەستان خۆش زنجیرەیکی باش بوو بەلەم ھەلەی ئەم زنجیرە ھەموو کەسایەتی ناو زنجیرەکە چاویان شین بوو ئەمەش گەورەترین ھەلەی نێو زنجیرەیە ناخۆشترین دیمەن لە ئەلقەی دووەم بوو خێزانەکەی فۆلکوین لە خاچ درا 💔

یەکێک لە باشترین فیلمە جەنگیەکان کە لە سەرەتای فیلمەکە کۆمەڵە دیمەنێک هەیە نایابە تاوەکو نەیبینیت نازانی چەندە بە چێژە

بەخوا ناوازەن بەڕاستی فیلمەکان یەک لەیەک شازترن هیوام بەردەوامیتانە سەرکەوتووبن

دەتوانم بڵێم خۆشترین فلیمی تۆمە تا ئێستا بینیبێتم لە دوای میلە سەوزەکە

بەڕاستی فلمێکی چێش بەخشە لە هەمان کاتا چیرۆکی مناڵی دۆم ڕوون بۆوە کە چۆن باوکی کۆچی دوای کردوە بەڵام لە ڕووی سەرکێشیەوە بەشی 8 خۆشترە ئەم فلمەش زۆر ناوازەیە

هەمیشە پێشەنگ لە ژێرنووسکردنی بەرهەمە بەهێز و نوێیەکان ئەم جارەش پێش هەموو ماڵپەڕە کوردیەکان ئەم بەرهەمە زەخمەتان ژێرنووس کرد بەڕستی بەرهەمێکی بێ وێنەیە چیڕۆکەکەش کەمێ باسی کۆنی سەردەمی گەنجی دۆم و باوکی و براکەی دەکات وە کاتی مردنی باوکی وە بە چ هۆکارێک مرد وە جەیکۆب و دۆمی برای بە دوای دوو پارچه دەگەڕێن کە ئەم دوو پارچەیە بکەوێتە دەسی خراپوە دەتوانێت دونیا کاول بکات

فلیمەک کە باسی گوێ پێنەدان و وازهێنان بە پوختیەکی زۆر جوان دەکات،هێنانەدی ئەو خەونەت نیشان دەدات کە دەوروبەرت بە شتێکی مەحاڵیان زانیوە،هەر بۆیەش چەندە زەحمەتی ببینین لەو شتانەی دەمانەوێت هێشتا شایەنی هەوڵدانی زیاترە.دەستان خۆش ژێرنوس و کوالێتی ڤیدیۆکە زۆر نایاب بوو

جوانە جوانە جوانە .................................................................................. سەرەتا ئەو دیمەنەیان هێناوەتە سەرەتا وەکو نەرمە سپۆیڵێکی لێ هات. نزیکیەکی زۆری هەیە لەگەڵ زنجیرە فیلمەکانی مشار بەڕاستی شتی ئاڵۆز ڕویاندا لە کۆتاییەکەیا هەرچەنە بیری لێبکەیتەوە وا بە ئاسانی ناگەیتە ئەنجام کە مەبەستی گەورەی ئەم فیلمە چییە هەر بۆیە چاوەڕوانی بەشەکانی ترین.

بە جدی شازبوو بەس بەداخەوە شۆو و ھۆبسی تیانەبوو ئەمبەشە

هەمیشە پێشەنگن لە بڵاوکردنەوەی بەرهەمە بەهێز و نوێیەکان ئەمجارەش دیسانەوە پێش هەموو مەڵپەڕە کوردیەکان ئەم بەرهەمە جوانەتان بڵاوکردەوە دەستان خۆش بەڕاستی بەرهەمێکی زەخەمە ئیشاڵا ئۆسکاری ئەم ساڵ دەباتەوە

بەڕاستی بەسوودە بەڕاستی من ماوەیەکی زۆر دەستبەرداری خەونەکەم بووم بەڵام ئەم فیلمە دوبارە ورەی بەرزکردمەوە هیوادارم هەمووتان سێری کەن و چێژی لێببینن

یەکێکە لە خۆشترین زنجیرە فلیمەکان وە بە گشتی لەهەر پێنچ بەشەکە یەک پەیامی بەهێز و دیاری هەیە ئەوەیش ئەوەیە کە هەرگیز شەڕی چارەنووست پێ ناکرێت وە ناشتوانی بیگۆڕی لەوانەیە کەمێک تەخیری بکەیت بەڵام لە کۆتای هەرکاتێک بێت هەر ڕوودەدات

نایابترین زنجیرە بوو بە تایبەت سیزنی یکەم و دووەم زۆر نایاب بوو .سپاس بۆ کورد سبتایتل ناخۆشترین.ئەلقەش.مردنی.بێلامی.بوو

ئەستێرەکان بۆ ستافی ژێرنووسەکەیە نەک بۆ فیلمەکە چونکە فیلمەکە ڕووداوەکانی زۆر نامەنتقی بوون بەهەر حاڵ دەستان خۆش ماندوو نەبن
