بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
یەکێک لە ناوازەترین ئەنیمەیشنەکانە بەڕاستی بەچێژ بوو دەستان خۆشبێت

کاپتن ئەم جارە دز نەبوو بەس زۆر بەزم بوو ههههه ئەو کاتەی ئیسپانیەکانی گێژ کرد، هەندێک ساتی جوانی تێدابوو فلیمەکەی بە سود کردبوو بێگومان سەیر کردنی جۆنی دیپ بە زایە ناچێت

زۆر شاز ئەفسوناوی و خەیاڵیە وە زۆر تایبەت، جۆنی دیپ (کاپتن جاک سپارۆ) ئەکتەرێکی زۆر لێهاتو شایەنی ئۆسکار

باشترین فلیمی جادوو و جادووکەری لەی من لەی هەموو جیهان

ماوەیە زۆر خوم داوەتە ئاکشن بەس فیلم ئەبێت بەو جۆرە جیاواز بێت باسی شتێک بکات لە فلیمەکانی تر جیاوازتر بێت

یەکێک لە فیلمە دڵخوازەکانم ! بەڕاستی جیاواز و تایبەتە جگە لە بوونی چێژ زۆر شتی جوان لە خۆ ئەگرێت

فیلمێکی ئەکشن و سەرکێشی بە شێوازێکی جوان داڕێژراوە بە ڕای من یەکێکە لەو فیلمە ئەکشنەی پێویستە سێر بکرێت بۆ بینینی چێژی ناو فیلم

بە ڕاستی تا بڵێی فیلمێکی چێژ بەخش و تایبەتە وەک چێژی هاک و چونە ناو دنیای هەیە hacker (2016)ـ

ئەگەر چیی لەو ئاستە پێشکەوتووەی سینەما نەبوون کە ئێستاکە هەیە بەڵام توانیان بە دوو ژوور شتێکی وا بێنە بەرهەم و دیالۆگەکەی زۆر بەهێزە کە تێکەڵی ئەبی و وات لێ ئەکات بمێنیتەوەو بێزارنەبی لە سەیرکردنیی

یەکێکه لە خۆشترین فلیمە خێزانیەکان بەڕاستی دووبارە بوونەوەی نیە وە لە ژیان یەکەم جارە کە فلیمی لەم جۆرە ببینم زۆر بەمانەیە وە یەکێکە لە شازترن چیرۆکەکان تا ئێستا بینیبێتم


ئەڪ بژین دەستان خۆشــ لە هەموو ڕوویەڪەوە وەرگێڕانەڪەی وەڪ فیلمەڪە زۆر زۆر شاز بوو

یەکێکە لە خۆشترین فلیمە میوزیکاڵ وە بە ڕای من کەمێک دەچێتە قالبی ڕۆمانسیەتەوە فلیمەکە ئەوە بەسی قۆزیەکەی جۆنی هەر ناکرێ

خۆشترین و شاز ترین ئەنمیە کە هەرگیز لەبیری ناکەم

ئەوندە خراپیش نەبوو کە باسین دەکرد بەڵام بە ڕای من بەشی یەک زۆر بەهێزتر بوو لەم بەشە وە زۆرم پێ خۆش بوو کە دەستەی یەک مردن بەڕاستی شایەنی ئەوەنە ڕۆڵەش نەبوون هەر سەیریانت دەکرد بە تیم ناچوون بەس دەستەی دوو تیمێکی ڕێک و پێک ترن وە لێهاتووترن

خۆشترین دراما بوو هەرچەندە 12ساڵ پێش ئێستەیە بەڵام هیچ هەستی پێناکەیت هەروها ئەگەر ئەتانەوێت ( پێبکەنن،بگرین،شۆک ببن) سەیری بکەن دەسخۆشیش لە ستافی وەرگێڕانەکەی دەکەم سەرکەوتوبن🥺💜✨


درامایەکی نایابی پزیشکی کە بەڕاستی چێژی تایبەت بەخۆی هەیە و خاوەن مانایەکی جوانە ، بمێنن

یەکێک لە نایابترین و جوانترین و مانابەخشترین فیلمەکان کە بینەری بووم ئەم فیلمە باس لە ڕووداوێکی ڕاستەقینە دەکات خاوەن ڕۆڵگێڕانێکی جوان و نایاب بوو لەلایەن ئەکتەری مەزنی کۆریا سۆنگ کانگ هۆ ، بەهیوای بینەر بوون

بەڕای من هیچ فلیمێکی ژێنەری ترسناک بەقەد ئەنابێڵ و جادووی ڕووحەکان خۆش و ترسناک نیە هەردوو زنجیرە فلیمەکە یەک لە یەک تایبەت ترن

فلێمی شاز بوو بەڵام بەهۆی زۆر دیمەنی نەشیاو والەبینەر دەکا بەشێوازێکی تر لەفلیمەکە بڕوانێت هیوادارم ئەم ڕەخنەیە قبوڵ بکەن بەردەوام نەبن لەم فلیمانە

بە ڕاستی تا بڵێی فیلمێکی چێژ بەخش و تایبەتە وەک چێژی هاک و چونە ناو دنیای هەیە hacker (2016)ـ
