(بێ سپۆیل) سەرەتا زنجیرەکە چیرۆکێکی هەیە بە ژیانم لە هیچ زنجیرە و فیلمێک چیرۆکی وا ناوازەم نەبینیوە وە هەموو شتەکان ڕێک لە جێی خۆیان دانراون ئەکتەرەکان و شێوەیان زۆر بە وردی هەڵبژێردراون بۆ ئەم زنجیرە بەهێزە وە هیوادارم هەموو کەسێک بینەری بێ چوونکە جگە لەو خۆشیەی لە زنجیرەکە ئەیبینی چەنەها پەند و شتی گرنگی تیایە کە زۆر سوودی لێ ئەبینی بۆ تەواوی ژیانت بەڵام ئەمەوێ شتێکتان پێ بڵێم ئەویش زیاتر بینینی درامای و گێڕانەو و چیرۆکە وەک لە ئاکشن و ژانەری تر بەڵام تایبەتە و بە جۆرێک پەرە بە بیرکردنەوە و تێڕوانین بۆ ژیان دەخاتە بەرچاوت کە ئەتوانم بڵێم ئەستەمە گەر لە %10ی هەر فیلم یان زنجیرە یان کتێبێک بیبینی . . . (سپۆیل) "تکایە پێش سەیر کردنی زنجیرەکە ئەم بەشە مەخوێنەوە" . . بە ڕاستی زۆر وتەی ناوازەم لە زنجیرەکە بینی ناتوانم لێرە هەمووی باسبکەم بەڵام کە بیری لێ ئەکەمەوە یەکەم جار مامۆستایەک بۆ ئەوەی پێش مردنی ژیانی خێزانەکەی خۆش بێت و ئاسودەبن لە کۆڵ ئەو بێ پارەییە بکەون کە لەم کۆتاییانەی ژیانی زۆر بوون ئەچێ کەسێک کە خوێندکاری خۆی بووە ئەیکاتە هاوبەش بۆ ئەوەی ماددەکان بفرۆشن چەن زیرەک و لێهاتوو بووە بەڵام هەرگیز نەیویستووە تاوان بکات ئەو کاتەی هەموو شتەکان بەسەر یەک ئەکەون دەست ئەباتە ئەو تاوانە لە کاتێک هانک چەکەکەی خۆی بەو ئەیات بە ترسەوە ئەیگرێت تەنها بۆخۆشی و گاڵتە و ڕابواردن بوو بەڵام ئەبینین خۆی چەند کەسێک ئەکوژێ بۆ ئەوەی توشی کێشە نەبێت وە هەموو ئەکتەرەکان زۆر کاری ناوازەیان بەڕێوە ئەبرد جگە وە سەرنج ڕاکێش ترین ئەکتەر لای من گەس بوو بەڕاستی سەرسامی ببووم کە هێندە بە جوانی ڕۆڵی ئەگێڕا وە جگە لەویش مایک یان ناوی ڕاستی (جۆناثان بانکس) ئەویش زۆر ناوازە بوو با تایبەت لە وەرزی پێنجەم ئەڵقەی پێنجەم کە باس لە چالاکیەک ئەکەن جێسی ئەڵێ دوو کەسن ناتوانین بیان بەستینەوە یان شتێک؟ وە مایک ئەڵێ " دواتر چی؟ تەنانەت ئەگەر ماسکیش ببەستین دوو گەواهیدەر لە دوای خۆمان بەجێ دەهێڵین.. بەکورتی! ئەو کارانەم زۆر ئەنجام داوە تاکو بزانم... کە دوو جۆر دزی هەیە ئەوانەی لەگەڵ دزیەکە ڕزگاریان ئەبێت هەروەها ئەوانەی گەواهیدەر لە دوای خۆیانەوە جێدەهێڵن" هەر مەنتقی بیر لە قسەکەی بکەینەوە جوانە نەک بۆ مەسەلەی دزی... وە لە وەرزی چوارەم ئەڵقەی شەشەم واڵتەر لەگەڵ خێزانەکەی دەبێتە دەنگە دەنگیان وە بەم قسانە جوابی ئەداتەوە کە بە لای من یەکێکە لە هەرە دیمەنە جوانەکان، سکایلەر: .... وە دانی پێدا بنێین کە لە مەترسیدای! واڵتەر: " ئێستا لەگەڵ کێ قسە دەکەی؟ پێتوایە کێ دەبینی؟ ئایا دەزانی ساڵانە چەند پارە پەیدا دەکەم؟ مەبەستم، تەنانەت ئەگەر بەتۆشم گوتبا، تۆ باوەڕت پێنەدەکرد. دەزانی چی ڕوویدەدا ئەگەر لەناکاو بڕیارم بدایە نەچمەوە سەر کار؟ بازرگانیەکی ئاوا گەورە کە دەکرێت بخرێتە لیستی (نازداک) لەناکاو ون دەبێت! لەهەر حاڵەتێکی نەبوونی من کۆتایی دێت، نەخێر بە ئاشکرا دیارە کە نازانیت قسە بۆ کێ دەکەیت کەواتە بهێڵە ڕوونی بکەمەوە من لە مەترسیدا نیم، سکایلەر من خۆم مەترسیەکەم! پیاوێک دەرگاکەی بکرێتەوە و تەقەی لێبکرێت، پێتوایە ئەوە منم تەقەم لێدەکرێت؟ نەخێر من ئەو کەسەم کە لە دەرگا دەدەم. جا لەم قسانە وردبینەوە زۆر مانا لە خۆ هەڵدەگری کە کات و ساتی گونجاوی پێویستە ببورن کە ناتوانم لێرە درێژەی پێبەم. وەک هەمیشە زۆر سوپاس بۆ ماڵپەڕی کورد سەبتایتل کە ئەم زنجیرەشیان بۆ ژێرنووس کردین هەردەم سەرکەوتووبن وە سوپاسی وەرگێڕان ( ئارام فایەق - ئامانج سدیق - سوهەیب سەردار - شێخ ئامانج - Anas_Shaban _galaly ) وە کاری تەکنیک دووبارە کاک ئامانج سدیق وە بەرگ بەڕێز سەرکار هیوادارم ماندوونەناسانە بەردەوامبن ئێوە ئەزیزن لای ئێمە ببورن گەر کەسێکم بیر چووبێ❤️ لە کۆتاییدا "say my name"

خۆشترین فیلمی جەیک بەڕای من باشترین ڕۆڵ بینینی جەیک و هەموو ئەو کەسانەی دەور و بەرری بەتایبەت تێز♥️

دەستتان خۆشبێ، بەس نوسینەکان تۆزێک هەڵەیان تیایە، و بەشێکی نوسینەکانیش زۆر بچووکن.


بەڕاستی جوان و واتادار بوو✨... وە سەلماندی هەموو شتێک بە گرینگیدان و خۆشەویستی جوانتر دەبێت🌷💞

یەکێک لەو هۆکارانەی سیقەم بە رەیتینگ نیە ئەم شاکارە ٨.١!!! شایەنی زۆر زیاتر

یەکتری دەکوژن بەبێ ئەوەی لە زمانی یەکتر تێبگەن، ناوی یەکتر بزانن و بەبێ ئەوەی سەیری ناو چاوی یەکتری بکەن. یەکتر دەکوژن بەبێ هیچ هۆکارێکی لۆجیکی، ئەمە بوو تراژیدیای جەنگی جیهانی ١ و ٢. «بکوژە. گرنگ نییە کێ دەکوژیت، گرنگ ئەوەیە ئەوەی دەیکوژیت لە لاکەی ترە.»

بەراستی چەنێک دەبێت چاوەرێی بەشی نوێم بەڵام نازانم کەی دادەنرێت بەس بەراستی تایبەتە 🎀✨

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026