بە پێچەوانەی ئەوەی کە باس دەکرێت، من لەم فیلمەدا ئانگم لە پێش چاو کەوت، ئاڤاتار ئانگ و سۆنەم ھەردووکیان خیانەتکاربوون بەرامبەر شانشینی ھەوا، سۆنەم کاتی خۆی لە جیاتی ئەوەی سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانی شانشینی خاک دابنێت بۆ سەر شانشینی ھەوا، فەرمانی بە ھەوانشینەکان کرد کە ڕابکەن بەرەو چیاکان، وە پاڵەوان تاگای نیشتیمانپەروەر کە بەچاوی خۆی بینیبووی بیرۆکەی ئاشتی گەلان سەرناگرێت و دەستدرێژیەکانی خاک نشینەکان دوایی نایەت، بڕیاری دابوو کە ئیپمڕاتۆریەتێکی ھەوایی دروستبکات کە بتوانێت بەرگری لە خۆی بکات کە چی سۆنەم گەمژە بوو و ئومێدی کوێرانە وای لێکرد پاڵەوانەکە بخاتە زیندانەوە و خۆشی بە ڕسوایی لە جیھانی ڕۆحی ئاڤاتارەکان وەرنەگیرا، ئانگیش شارێکی کۆماری دروستکرد، ئانگ پێی وابوو کە ئەو شارەی دروستی کردووە شاری ھەمووانە بەیەکەوە، بەڵام لە بیری کردبوو کە ئەو شارە یەک ھەوانشینی لێناژیت ، وە تاکە ئومێدی گەلەکەی خۆی (ھەواییەکان) ئەو گۆچانەبوو کە ھێزی ھەوای بە لاوازەکان دەبەخشی و تاکە ئومێدی دروستکردنی شانشینی ھەوا بوو و مامۆستا تاگاش خودی خۆی بەس بۆ بۆ ڕاھێنان پێکردنی سوپایەکی تەواو لە ھەواییەکان، ئانگ گەمژەیی نواند و کۆتا ئومێدی گەلەکەی لە ناوبرد و کۆتا مامۆستای کوشت، لە کۆتایی فیلمەکەدا گوتی کە کلتوری گەلەکەی دەپارێزێت ، ئاخر تۆ چی لە کلتور دەکەیت کە میراتگرێکی شەرعی نەبێت؟ گەلەکەت پەیامی ئاشتی ھەڵگرتووبوو؟ ئێ دە گەلەکەت لەناو چووە و لە ژێر خاکن، بۆچی شانشینی ئاگر سوپا و پاشای ھەیە کە بڕیارە ھەمووتان بەیەکەوە بژین؟ زۆکۆ ھاوڕێتە بەڵام دە پاشای دوای ئەو ھیچ دڵنیاییەک نییە کە شانشینەکانی تریش تەخت و ڕسوا نەکات، تاگا گوتی دەمەوێت ئیپمڕاتۆریەتێکی ھەوایی دروست بکەم کە بەرگری لە خۆی بکات، ئەم کارە دەبووە ھۆی ھاوسەنگی ھێز و تاکە ڕێگایە کە زۆرترین گریمانەی پاراستنی ئاشتییە درۆینەکەی ھەیە


خۆش دیارە بەڵام کارەکتەری سەرەکی بۆڵە بۆڵی زۆرە لە بەر ئەوە تاقەتی سەیرکردنیم نەما تا ئەڵقەی دە ڕۆشتم



فیلمێکی سەرنجراکێشەوە و زۆر تایبەتە کا واولێدەکا هەست بەشتێکی نامۆ بکەیت بەجدی ڕۆڵگێرانی مێڵی بۆبی براون (ئێڵڤن) لەگەڵ هێنری زۆر زۆر تایبەت بوو فلمێێکی ئاڵۆزەو هەست بەخۆو ناکەیت لەکاتی تەماشا کردنی بەجدی فیلمکێ زۆر خۆشەوە چێژتبەخشبوو بەس حەیففف لەکۆتایداا هێنری مردد ئەوە تێکیدا بەجدی چاواڕوانی ئەوە نەبووم لەنوسەر بەڵام بەهەرحاڵ فیلمێکێ تایبەتو چێژبەخشبوو . و دەستخۆش بۆ ستافەکەتان💛💛


فیلمێکی زۆر ئاڵۆز و بەچێژە بەتایبەت کارئەکتەراکانی کە بەجوانترین شێوە ڕۆڵ دەگێرن وەکو ڤیکتۆر و جیم و بۆید و دۆنا بەجدی فیلمێکی زۆر خۆشەو هەستبزوێنە ئەم فیلمە وامان ڵێدەکا کەلە ڕاستی ژیان دووربکاوینەوەو بچینە ژیانێکی قووڵی خۆمانەوە بەجدی فیلمێکی زۆر ئاڵۆز و چێژبەخشە و هیوادارم ئەڵقەکانی داهاتوو بەچێژبنو بە شێوەیەکی جوان کۆتایبێت ،،دەستخۆش بۆ ستافەکاتەن🌷❤


یەکێک لە باشترینەکان ، ئەگەر باشترین نەبێ لە ژانەری خۆیدا . هەر لە سەرەتای دەسپێکردن گەرم و گوڕی جیهانی زنجیرەکە وا لە بینەر دەکات ئاڵودەی تاک بە تاکی ئێپسۆدەکانی ئەم شاکارە ببێت بە تایبەت دوو سیزنی سەرەتا . جیهانی شێرلۆک پڕە لە زنجیرە و فیلمی جیا جیا و بەڕای من باشترینیان ئەمەیە کە لە هەموو ڕویەکەوە پێرفێکتە چ لە دیالۆگ ، چیرۆک و سیناریۆ ، سینەما گرافی ، بەجۆرێک کە هیچ کەلێنێکی بۆ ڕەخنەگرتن نەهێشتۆتەوە و بێنێدیکت کەمبەرباچ و مارتن فریمن بەرزترین ئاستی نواندنی خۆیان پێشکەش دەکەن .


زۆر ڕاقی بوو .... وامزانی وەک ئەوانەی تر هەر شەڕی منداڵانەیە بەس دەرەجە یەک بوو....

نازانم چۆن وەسفی ئەم فیلمە بکەم… تەنها ئەوەندەتان پێ دەڵێم مەهێڵن یەک چرکەشتان لەدەست بچێت، چونکە چرکە بە چرکەی ئەم فیلمە گرینگن، ئەم فیلمە پێمان دەڵێت کە دادپەروەری لە بردنەوە گرینگترە، سەروەت و سامان بە کەڵکت نایەت ئەگەر تۆ تاوانبار بیت، هەژاری بیانوو نیە بۆ زەوت کردنی مافەکانت، سۆناکشی بەتەمای چیە؟ ئەیهاوار لەو ئاکتینگە جوانە، شتێک لە سۆناکشی دا هەیە کە لە هیچ ئەکتەرێکی دیکەدا نیە، ئەویش هێزی کێشکردنی چاوەکانە! هەر لە سەرەتاوە تا کۆتایی فیلمەکانی وات لێدەکات نەتوانیت چاوت لەسەری لا ببەیت، ئەوە ئاسایی نیە، سەیری هەر فیلمێکی سۆناکشیم کردبێت قووڵ بوومەتەوە تێیدا، ئەگەر باشترین نەبێت، یەکێکە لە باشترینەکانی ئەم ساڵ تاوەکو ئێستا.


زۆربەچێژە خۆزگە کەراستی ئەبوو جیهانێک کەپربێت لە شتی سەمەرە بەلام بوونی نیە مەگەر بەخەیال دروستی کەیت بەلام ئەم فلمە جێگەی خەیالەکەمی گرتەوە ، پێویستە کە ئێمەش کەمێك لە قەرەبالغی شار دورکەوینوە هەر چەندە شوێنێکی ئەفسوناوی لێنیە بەلام هیوای لێە کە لەهەرچرکەیەک هەستی پێدەکەین .


Dastan xosh bet ua barasty bash bu chezh baxsh bu bo katy batall zor bashaa 😅

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.