بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
شاززز، بێ وێنە، ناوازەترین شاکار،باشترین فلیمی بۆشایی ئاسمان، بێخەوش، ناتوانم پێناسەی کەم کە چی چێژێکی پێ بەخشیم ،شایەنی بینینە💯🖤

وەکو چیرۆک چیرۆکەکەی باشبوو پەیامی جوانی لەپشتەوە بوو بۆ ئەوکەسانەی کە ئیشی سحرو جادوو ئەکەن قەت خۆشی لە خۆیان نابینن، پەیامێکی تر ئەوەبوو ئینسان ئەبێ دایم پشت بەخوا ببەستێ و خۆشی بڕیار ئەدا چۆن ئەژی، وەکوتر ڕێک وەک فیلمی ھندی وابوو پڕبوو لە درۆو دەلەسە، لەلایەکی تریشەوە بەڕای من کەمێک یارییان بە دین کردووە و پڕیانکردووە لە درۆ

30/10/2023ئەمڕۆ تەواوم کرد مەجالی مەتح کردنی تیا نیە یانی نازانم چۆن چۆنی وەسفی کەم تەنها ئەلێم بۆ جاری دووەم (may we meet again)إن شاء اللە😍🔥✨

بەراستى چيڕۆکەکەى جياواز و ناياب بوو كە بيبنم شايەنى زياتره ئەم فيلمه سەيركەن نايابه

فیلم twilight saga بەشی دووەم کۆتايەکى گەورەى دايه، فیلمی کۆتایی زنجیرەکە باشترین فیلمە لە هەموویان، پێم وایە ئەگەر فیلمەکانی توایلایت بەدڵ بێت لە ئەم فیلمەی توایلایت ئەو فیلمە دەبێت کە بەڕاستی چێژت لێ وەردەگرێت ئەوە چەندە باشە Breaking Dawn Part 2. ئەگەر حەزت لە فیلمی دراما و فیلمی سەرگەرمییە ئەوا چێژ لەم شاکارە یەک لە میهرەبانییە وەردەگریت. یەکێکە لە باشترین فیلمەکانی ساڵى ٢٠١٢ پێم وایە ئەگەر حەزت لە فیلمەکانە کە بتخاتە لێواری چێژ ئەوە فیلمێکە کە پێویستە بیبینیت،ئەم فیلمە باشترین فیلمەکانی جیهانە و هیوادارم هەمووان حەزیان لێی بێت چونکە باشترین فیلمە لە هەموو کاتێکدا تەنها هیوادارم ئەم پێداچوونەوەیە یارمەتی هەمووانی دابێت وه ڕۆڵى رۆبێرت زۆر زۆر ناوازه بوو بە دڵم بوو خۆم نازانم بەراستى زۆر ناياب بوو شايەنى بيبنينن🖤

زۆربەی ئەوانەی پێداچونەوەیان بۆ کردووە ھەڵە لێی تێگەشتون..مەبەستو ناوەڕۆکی فیلمەکە زیاتر بەو لایەیا ئەڕوات کە دوو کەس یەکتر قبوڵ بکەن بە تەواوی کەمو کوڕیەکانی یەکترەوە و ھەر کەمیەک ھەبێ یەکتر قبوڵ بکەن بەو شێوەیە یەکیان خۆشبوێت کە ھەن..گەرچی کەمی کوڕەکە لەوەدابوو وەک پیاوێکی زاڵ ھەڵسوکەوتی نەئەکرد کچەکە بەو جۆرەش خۆشی ویست گەرچی خۆی کەسێکی ئاسای بوو
بەجدی ئەنیمیەکی تایبەتە ژێرنووسەکە زۆر تایبەت ترە سپاس بۆ ستافە ماندوو نەناسەکەی کورد سەبتایتل 🖤
