بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
سپۆیلی کۆتای بۆ ئەوانەی تێنەگەشتون کەمێک ئاڵۆز بوو ھەردوو کوڕەکە ناویان ھیوک بوو بەڵام دوو کەسی جیاواز بوون..کاتێ قەڵەوەکە کەوتە نەخۆشخانە لە ھەمان کاتدا دا ئیون و ھیوک (کوڕە زەعیفەکە) لە پەیوەندیا بوون کاتێ دا ئیون وازی لە جگەرە ھێناو لە قەڵەوەکە دوورکەوتەوە بە دوگیانیەکەی زانیبوو کاتێ ھیوک خەریکی کارکردنبوو بە تەواوی دا ئیونی ئھمال کردبوو لە ھەمان کاتدا دیمەنەکانی سەرەتای فیلمەکە شان بە شانی یەک ڕویان ئەدا.. کە ھیوک پەشیمان بۆوە لەوەی کردی ئەڵقەکەی ھەڵگرت و ویستی بگەرێتەوە بۆلای دا ئیون لە فرۆکەخانە ھەردوو ھیوک بەر یەک کەوتن بەڵام دائیون رۆشتە لای قەڵەوەکەو ئاوڕی لە ئێکسەکەی نەدایەوە..ھیوکگەڕایەوە لای بۆ یۆنگ ویستی بە ھەمان ئەڵقەکەی دا ئیون داوای ھاوسەرگیری لێ بکا ئەویش ڕەتی کردوە لە کۆتاییا بەتەنیا مایەوە.. وا دیاربوو دا ئیونیش بە تەواوی لەگەل قەڵەوەکە دڵخۆش نەبوو

سەرەتا وتم ئەم فیلمە خۆشنییە بەڵام تا کۆتای بە تامەزرۆییەوە بینەری بووم، سوپاس بۆ وەرگێڕانی

هەرچەند وەسفی بكەیت هێشتا كەمە باشترین یەكەم و دووەم و سێیەم خۆیەتی بەس ئەگەر بەنیازی سەیری بكەیت بیخە زستانەوە ئەو غەڵەتەی من مەكە لە هاوین سەیرم كرد ئەویش بۆ ئەوەی لێم سپۆیل نەبێ و تەحەمولم نەبوو بەس تكایە هەوڵدە بەتەنیا سەیری بكە لەبەر ئەوەی حاڵەتی نەخوازراوی زۆر تێدایە لە سەرەتا🥶

دەستی کورد سەبتایتڵ خۆشبێت یاخوا بەڕاستی زۆر زۆر لەمێژە بەدوای فیلیمە تایبەتە دەگەڕێم بەگشتی فیلمەکانی adam زۆر چێژ بەخشن و هاوسەنگی زۆر باش ڕاگرتووە واتا فیلمەکانی هەرکاتێک و سەردەمێک بێ پەیامی خۆی بەباشی دەگەیەنێت ناوازەیە بەڕاستی ....

دیزنی باشترین و نایەبترینە بەجدی مناڵیمان زۆربەی ئەو ئەنیمەیشنە جوانانەمان بینیوە بەڵام هیوادارم بەرەو ئاڕاستەیەکی تری نەبات دژی فیتڕەتی مرۆڤ بێت وەک دەرکەوتنی هاوڕەگەزخوازی و فێمنیستی هیوادارم چونکە ڕابردووێکی زێڕی هەیە

خۆشترین زنجیرەیە هەرچەندە زۆر بینەری زنجیرە نابم کەم بینەریان دەبم بەڵام ئەمەیان زۆر تایبەتە لام ❤️

فلمێکی جیاواز لەڕووی ئاکتینگ وە چیرۆکەوە فلمێکی تایبەتە بەڵام ئەکرا تایبەت تر بێت پێم وابێ هۆکار کۆتای فلمەکەیە بەڵام بە گشتی یەکێکە لە باشترینەکانی سینەما

ناياب بوو چەند ديمەنێکى ناوازە و دووبارەى بەشە کۆنەکانى نمايشيان كرد لەم فيلمه ناياب

بەڕاستی بەچێژ بوو شایەنی سێرکردنە وە کارەکتەری سەرەکی ئەکتینگی ناوازەیە🔥❤️

بۆ ئەوانەی ئارەزووی زنجیرە فیلمن شاکارێکی جوانە و جێژبەخشە

the vampire diaries و the originals خۆشترین و تایبەترین زنجیرەی ئینگلیزیە لام ، وە جوانترین دیمەن و شاكارەكان ئەوانە بوون كە خوشك و براكان چەن یەكیان خۆشدەوێت و چەن گرینگی بە یەك دەدەن پەیوەندییەكەیان زۆر زۆر جوان بوو بە تایبەتی ھی (نیكلاوس و ئێڵایجا و ڕێپێكا)

بەڕاستی ئەم بەشە نایاب بوو بە تایبەتی لە ڕووی چیڕۆک، مانای بەخشی بە ڕۆڵی کارەکتەرەکانیش نمونە جۆن🔥

فيلمەکە زۆر نايابه وه خەڵاتێکى باشى ئۆسکارى وەرگرتوه بۆ ئەوانەى سەيرى فيلمه كلاسيكيه كانى كردبێ دەزانێ جيهانى سينەما چۆن بووه لە سەرەتاكانى ساڵى ١٩٢٠ كان ئەم فيلمه ساڵى ٢٠١١ بەرهەم هاتووه گەر سەيرى بکەى وادەزانى ساڵى ١٩٢٠ كانه فيلمەکە چيڕۆکەکەيم بەدڵ بوو زۆر وە ناوازەش بوو شايەنى بينينه
