ئەوەیە فیلم ،،، ئەم فیلمە پێمان دەڵێ کە خێزان چەن گرینگە کە (سام) چیکرد بۆ گەڕانەوە بۆ لای خێزانەکەی و لایەنێکی تری فیلمەکە باس لە گرنگیدان بە کەسەکان دەکات ،، ناوازەیە .

فیلمەکانی ئەلپاچینۆ بۆ خۆیت ڕائەکێشت تێکەڵی ئەبیت هەرکاتێک کە سەیری فیلمەکانی ئەکەم دوای تەواو بونی وا هەست ئەکەم کتێبێکی کامڵم خوێندۆتەوە بە تایبەت ئەمە پڕە لە وانە و شتی جوان کاریگەریت لەسەر درووست ئەکا بۆیە ئەڵێم پێویستە بۆ هەرکەسێک لە جارێک جیاتر سەیری بکات بە تایبەت چارەگی کۆتایی

دەستەکانتان خۆش بۆ وەرگێرانەکە😊 سەبارەت بە فلمەکە چاوەرێ ئەوەم نەدەکرد ئەو فلمە ئەوەنە ناخۆش و بێمانا بێت هێوادارم کاتی خۆتان نەکوژن لەمە

هەنێک فیلم هەن لە یاد ناکرێن و وەسف ناکرێن ئەمە یەکێکە لەم فیلمانە ، دینزل ڕۆڵەکەی زۆر بەجوانی بەرجەستەکردبوو ، شایەنی بینینە.

شازبوو ، ئەو نواندنە قوڵەی تۆم هۆڵاند و دەرکەوتنی کەسایەتییە جیاوازەکان شازتری کردبوو

بە یەک ڕۆژ تەواوم کرد، بەجدی درامایەکی زۆر زۆر شازە، خۆزگە ئەونە زوو تەواو نەئەبوو

Akshay Kumar پاشای کۆمیدی هەزار ساڵی تر سێری ئەو فیلمە بکەم لێی بێزار نابم

بە جدی زۆر پێکەنیم دەستان خۆش بێت خۆشترین مەقتەعی لەگە پۆلیسەکەیە 😂😂😂

فیلمیکی زۆر ئاسای بوو تەنها گەورە کراویکە وە ئەوانەی لیدوانەکە هەمووی درۆ ئەکەن بەس شاز نییە پیشنیاری من ئەوەیە ئەگەر بی ئیش بووی وە ویستیت کاتیت لە شتیکی بیتام بکوزیت ئەوە باشترین بژاردەت ئەم فیلمە بیتامەیە

هاوڕێ گیان ئگەر ویستت سەیری فلمێک بکەیت بە گوێیمن بکە سەیری سپۆیل مەکە چوونکە هەر کەسەو قسەیک دەکا بەڕایمن فلمەکە عەیبی نیە

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026