بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
شاکارێکی نایاب بە جدی ئەو فلمە شاینی زۆر زیاترە دەبایە لە تۆپ 100ی مێژوو بوایە فلمێک قەت پەشیمان نابی لە سەیر کردنی

بەڕاستی لە تایبەت تایبەتتر بوو بژی براد پیتی مەزن بە جدی رۆڵگێڕانەکەی شاز و کەم وێنە بوو.

ئەمەیان کۆتا فیلم دەبێ کە سەیری دەکەم تا ئەوکاتەی مەرحەلە وەحشەکەی ژیانم دەبڕم🦦💔

فڵێمیکی بەچێژ بوو بەلام چاوەرێی کۆتایەکی لەوە جوانترم ئەکرد ، پێشنیار دەکەم سەیر بکەن . دەست خۆش لۆ ستافی کورد سەبتایتڵ

فیلمێکی زۆر جوان بوو، دڕندەی فاشیستە داگیرکەرەکان بەجوانی دەر ئەخات کە هاوتای دڕندەی داعش بوو لە مۆزەخانەی موسڵ لە ساڵی ٢٠١٥ لە کاتی تێکشکاندی پەیکەرە مێژویەکان ، وە گرنگی هونەر لە لایەن هونەرمەندان وەک ئەدۆڵف هیتلەر و ئەو سەربازە ئەمریکی و رووسیەکانیش، چوونکە بەراستی گەلێک بە بێ هونەر گەلێکە بەبێ مێژوو. ( کەمێک کێشە لە وەڕگێرانی پلەی سەربازەکان هەیە بۆ نموونە لیوتنت بەمانای لیوا نایەت یان پڕافیت بە مانای تایبەت نایەت بە مانای سەربازی ئاسای یەت)


شایەنی ئەو ڕەیتینگە کەمە نیە دەبو ١٠ بوایە ! فیلمەک بەو هەموو مانا بەخشیە و خۆشویستن و هاوڕێیەتیە دوبارە نابتەوە ، ئەوەی تایبەتە ئەوەیە کە جۆن لیپ سروشتی خۆی نەگۆڕی لەبۆ هیچ کەسەک وە لەبەر پارەش نەبو بە خزمەتکاری کەس هاوڕێیەکی پارێزەر و سووڕ بو لەسەر قسەکانی خۆی هەموو کەسەک پێویستی بە هاوڕێیەکە کە بێ هیچ جیاوازیەک تەماشێ خۆی و خۆت بکا ڕەشپێست ، سپی پێست ، دەوڵەمەند ، فەقیر ، گێل ، زۆرزان گرنگ نین ئەوەی گرنگە ناخ و نیەتی کەسەکانە پەشیمان نیم کە دوو کاتژمێر و ١٠ خولەکم تێیدا بەسەر برد 🤍

خراپ نییە بەڵام لە زۆر ڕووەوە بێ مانایە ئەو کوڕە چۆن دروست بووە؟! بەس لە وشەی چاوەڕێکە تێدەگەیشت لەکاتێکدا لەهەموو قسەیەک تێدەگەیشت!! ئەوانەی ئەوشەوە بەدوای گورگەکە دەگەڕان و دەیانویست ڕووبەڕووی ببنەوە، بۆ هەمان ئەوکەسانە لەهەمان شەودا بەس تەماشایان دەکرد و هیچیان نەدەکرد کە کوڕەکە لە کچەکەی دەدا؟؟؟! زۆری کە بێ مانای کردبوو

نایابترین زنجیرە..سێ جار هەموویم تەواو کردووە.خۆزگەم بەو کەسەی یەکەم جارییەتی سەیری دەکات،بەڕاستی لەیەکەم ئەڵقەوە تاوەکو کۆتایی دەقە بەدەقە چاوەڕێی شتێکی تازەتر دەکەی ڕووبدات،بەتایبەت ڕۆڵی تیباگ زۆر جوان بوو..بەتایبەتتر ئەو لەحزەیەی کە وتی من بۆ 15دۆلار 5کەسم کوشت.جا حساب بکە بۆ 5ملیۆن دۆلار چی دەکەم،🤣🤣

بەجدی دەرهێنەر کارێکی ناوازەیی کردووە لەم زنجیرەیە وە گەر هەواداری داڕک'یت ئەوا ئەم زنجیرەیە لەدەست خۆت مەدە شێوازی گێڕانەوەی گەشتی کات و ڕووداوەکان زۆر جوان داڕێژراون.
