دینزل لای من تۆپە و نواندنی خراپی نیە ، بەجۆرێک لە هەر فیلمێک بە باشترین شێوە ڕۆڵەکەی بەرجەستە دەکات و نواندنکارێکی لێهاتوو و نایابە ، ئەو فیلمە لە دەرهێنانی ڕۆبێرت زێمێکیس و لە ڕۆڵگێڕانی دینزل واشینتن جەخت لە ئاڵودەبوون و بەپرسیارێتی کەسی دەکاتەوە ، ئەوەشمان بۆ دەردەخات کە زۆربەی کات مرۆڤەکان دەیانەوێت ڕەخنەت لێ بگرن و وات لێبکەن تێکبشکێیت تەنانەت لەو کاتەدا کە تۆ جگە لە سوود و باشە بۆیان هیچ خراپەیەکت بۆیان نیە ، بەداخەوە زۆربەی مرۆڤەکان تەنها لەکاتی پێویست یەکتریان خۆشدەوێت. هەزارەها چاکەیان لەگەڵ بکە بە یەک هەڵە زەربی سفری دەکەن چاکەکانت ، دەستخۆشی لە وەرگێڕەکان دەکەم .

هاتمە کۆتای ئەم شاکارە و هەمیشە ڕقم لە کۆتاییەکان بووە چاوەڕێی کۆتاییەکی وانەبووم لەگەڵ ستێفن ساڵڤەتۆر.

10/10 گەر تا ئێستا بینەری نەبووی چێژی نیوەی سینەمات لەکیس چووە ، دەمێکە بینیومە بەڵام تایبەتی ئەم فیلمە بێکۆتایە 🥇

ئەو بتڵە هەر نەشکا ؟😂 خراپ نەبوو دەستان خۆشبێ بۆ وەرگێرانی

باشە ئەو کچە هاوڕێکانی بۆوا دەنگیان گڕە ؟! دەستان خۆشبێ بۆ وەرگێران خراپ نەبوو خۆشبوو

تەنها یەک شت ئەڵێم گەر ئەو بەهرەیەی کە لەکاتی لەدایکبونەوە خودا پێی داوی تێکەڵی ڕوحتی کردووە بەکارت نەهێنا گەر هەزار بەهانەشت بۆی هەبێ ئەم فیلمە هەر هەزاری لەناو ئەبات دڵنیابە💯🪄

تەنها ئەڵێم گەر خەونێکت هەیە و بە لەشساغی دانیشتووی سەیری ئەکەی دوای سەیرکردنی ناتوانی هیچ بەهانەیەکت هەبێ بۆ ئەنجامنەدانی

هەر کەسێک سەیربکات پەشیمان نابێت. ٢٠٢٢ بو یەکەم جار سەریم کرد ئێستا ٢٠٢٥ دوبارە ئەکەمەوە. زور بە چێشە 🤩

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026