هەستەکەم باڵ ئەگرم ئەمە چیە زۆۆۆۆر درامایەکی چێشبەخشە هەستبەوە ئەکەی کە لەناو ئاڵقەی 2 بۆخۆت یاری ئەککەی💝🤩

فیلمی "لینکۆڵن" فیلمێکی درامای مێژووییە لە دەرهێنانی ستیڤن سپیلبێرگ و لە ڕۆڵگێڕانی دانیال دەی لویس کە ڕۆڵی سەرۆک ئەبراهام لینکۆڵن دەگێڕێت . فیلمەکە باس لە هەوڵ و کۆڵ نەدانەکانی لینکۆڵن دەکات بۆ تێپەڕاندنی یاسای.... هەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی لە کاتی شەڕی ناوخۆی ئەمریکادا. فیلمەکە جەخت لە سەر لێهاتوویی سیاسی و ئیرادەی لینکۆڵن دەکاتەوە بۆ کۆتاییهێنانی بە کۆی*لایەتی ، سەرەڕای ئەوەی کە دەیزانی زیانی زۆری بەردەکەوێت لەبەر ئەنجامدانی ئەو کارەی کەچی هەر پێداگربوو لەسەر ئەنجامدانی ئەو کارە ، ململانێی ئەخلاقی لەکاتێکی وا ناهەموار و سەختدا بەڕاستی جێگای ڕێزە هۆکاری ئەو هەوڵدانەی لینکۆڵن بۆ ئەوەبوو کە ژیانی نەوەکانی داهاتوو بگۆڕێت وە ، سەبارەت بە دانیال دەی لویس گومان لەوەدا نیە کە هەمیشە باشترینی خۆی پێشکەش کردووە ،ئەوەشمان بیرنەچێت ستیڤن دەرهێنەرێکی زۆر لێهاتووە و چەندین بەرهەمی نایابی هەیە ئەمەش یەکێکە لە باشترین فیلمەکانی ئەو دەرهێنەرە. هیوادارم فیلمەکانی پۆڵ نیومەن و مارلۆن بڕاندۆش ژێرنووس بکەن بۆمان هەر لە ئێوە ڕادەبینین ئەو کارە بکەن. دەستخۆشی لە وەرگێڕەکان دەکەم ، بمێنن.

بەڕاستی تایبەتە چاوڕێی بەشی تریینن ئەمە باشترین بەرنامەیە!!🫡💞

شایەنی بینینە بەبێ دودڵی،بەڕاستی کۆتاییەکی شۆکاوی هەبوو کەم فلیم هەیە بەم شێوەیە کۆتایی بێت کە ئەوها نایاب بێت بە جۆرێک کە بە هیچ شێوەیک مێشکت بۆشتی وا ناروات کە ڕووبدات بەڕاستی نایابە زۆر فلیم هەیە کە لە شوێنێکی بچووکەو شوینی زۆر پشان نادرێت و تێچووی کەمتر ئەبێت بەڵام زۆر زۆر نایاب تر و باشتر ئەبێت لە فلیمەکانی دیکە هەمیشە فلیمە داخراوەکان و پەزڵەکان نایاب بوون بژین دەستان خۆشبێت

ئەم درامایە تەنها لەبەر Kim You-jung سێرم کرد چەند ئەڵقەیەکی سەرەتای لام خۆش نەبوو بەڵام لە کۆتاییدا زۆر چێژم لێ بینی زۆر خۆش بوو بە پەرۆش بووم بۆ ئەڵقە بە ئەڵقەی و توانیم لەماوەی 24 کاتژمێر تەواوی بکەم کۆتایەکەی ڕێک بە دڵی من بوو .


هەر بەجدی فلیمەکانی هاڵۆوین زۆر زۆر چێژ بەخشن بەڕاستی وەسف ناکرێ ماندوو نەبن🩶

بەجدی شااز بوو فلیمێکی پڕ لە رووداو چاوەڕوان نەکراو بوو ماندوو نەبن🩶

وەک هەمیشە چێژ بەخشوو نایاب بوو💯 یانی ئەوەنە خۆشبوو وەسف ناکرێ بژینن هیوادارم بەردەوام بن⚜️ سپاس بۆ ستافە جوانەکەتان⚡️ ماندوو نەبن🩶

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026