بەڕاستی باشترین درامای ساڵە، یانی وەسف ناکرێ ئەو جوانییەی لەم درامایە کۆبوەتەوە یانی بەڕاستی شایەنی ئەو هەمووە بینەرو سەرنجەیە کە لەسەریەتی، پێشنیاری ئەکەم بینەری بن.🌷


چیرۆکەکەی کەمێک دوبارەیە، بەس زۆر نایابە، یەکێک بوو لە خۆشترین دراماکانی ئەمساڵ بەس بەداخەوە هێشتا گەورەنەکراوە 😭💓

چیرۆکەکەی زۆر نایابە بەس پێوەی دیارە کە پەرەی پێنەدراوە ئەگەر بەشێوەیەکی جوانتر کارەکتەرەکانیان دروسبکردایە و پەرەی زیاتریان پێدایە زۆر باشتر ئەبوو، بەس ئاواش هەر تایبەتە 🤎

درامایەک دوبارە بونەوەی نیە، چیرۆکێکی زۆر تایبەت و بەمانای هەبوو، ئەلهەق شایەنی بینینە 🖤


لە لایەکەوە حەزئەکەم وەرزی تازە بێت و لەهەمان کاتیش حەزناکەم چونکە زۆربەیان ئەمرن جا میتسوری و ئۆبانای 😭

شایەنی خەڵاتی درامای ساڵە، زۆر بێ وێنە بوو 🖤

ئای خوایاااا کۆتایەکەی بۆوایا من ئەمرم 😭 بەڕاستی چیرۆکەکەی زۆر تایبەتە🥺 دەستان خۆش بێ☺️✨


هاوڕێکەم زۆر وەسفی ئەکرد، هەر بەگوێم نەئەکرد، لە ئەخیرا سەیرم کرد ئێستا پەشیمانم زووتر سەیرم نەکرد، هەتا بڵێی ئاڵۆز و چێژبەخشە، واو لێئەکا تامەزرۆی ئەڵقەی تر بی، سەیریکەی ڕێک بە دووسێ ڕۆژ تەواویئەکەی ئەوەنە تایبەتە

بەس بەهۆی کارەکتەرەکان بەناوبانگ بوو ئەینا چیرۆکەکەی هەر هیچ نیە، خۆشیشە بەس زۆریش نا 🤓

یەکێکە لە هەرە خۆشترین و تایبەترین ئەنیمیەکان، لەڕووی چیرۆکەوە یەکەمە، جا کارەکتەرەکان، هەمووشتێکی تایبەتە، فانی ئەنیمی بیت و سەیری ئەتاکت نەکردبێ هەر بەخۆو مەڵێ فان 🥲

توخوا چەن گوناح بوو .... 🥺🥲 لەبەر خۆپەرستیو دڵخۆشی خۆمان بیرمان چووە باوانیشمان ئاواتێکیان هەبووە و چەند هەوڵیان داوە بۆمان بۆ ئەوەی دڵخۆشمان کەن ... گەورەبووین و ماندووبونیانمان لەبیرکرد !!! دراماکە پەیامی زۆر جوان لەخۆ ئەگرێت سەیری بکەن .....


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026