شتە نامۆکان زنجیرەیەکی نهێنی زانستی خەیاڵی بەناوبانگە. چیرۆکەکە لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ڕوودەدات، لە شارۆچکەیەکی بچووکی ئەمریکا کە ڕووداوە نائاسایی و نهێنییەکان لێیەوە دەست پێدەکات. کۆمەڵێک هاوڕێی نزیک، منداڵی زیرەک و ئازا، پێکەوە کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی نهێنییەکان کە کەس ناتوانێت ڕوونی بکاتەوە. زنجیرەکە بە شێوازی ساڵانی هەشتاکان و کارەکتەرە جیاواز و تایبەتەکانی و نهێنی و سەرگەرمی و دیمەنە ورووژێنەرەکانی ناسراوە کە وا دەکات ئاڵودەی بیت بۆ بەردەوامبوون لە سەیرکردن. تێگەیشتنی ئاسانە، سەیرکردنی خۆشە، و تەواوە بۆ هەر کەسێک کە حەزی لە چیرۆکی پڕ لە نهێنی و هاوڕێیەتی ڕاستەقینە بێت. کاتێک سەیری ئەڵقەی یەکەم دەکەیت... بە خێرایی ئاڵوودەی خۆیت دەکات. دەستی ستافە ناوازەکەشتان خۆشبێت بە باشترین کوالێتی و پاڕاوترین ژێرنووس پێشکەشتان کردووە سوپاس.

سەیری زنجرەی band of brothers کرد بەس ئەونەی چێژم لەمە بینی لەوم نەبینی 10/10

شتیکی وا نەبوو کە دەیانگوت زۆر لە دیمون سلایەر باشترە


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026