ڕەنگی بێشومار لە سروشتدا هەیە، هەندێک جوان و هەندێک ترسێنەر و هەندێکیش شاراوەن. زۆرێک بۆ خۆشاردنەوە بەکاری دەهێنن، زۆرێک بۆ ڕاوکردن بەکاری دێنن، زۆرێکیش بۆ سەرنج ڕاکێشانی هاوسەر بەکاری دەهێنن. دەیڤید ئەتینبرۆو لەم زنجیرە کورتەدا پێتان پیشان دەدات چۆن و بۆچی ڕەنگ شتێکی زۆر گرنگە.