درامای Dear X یەکێک بوو لەو درامایەی کە تا کۆتایی مێشکی سەرقاڵ کردم. چیرۆکی کچێک کە لە پشت ڕوخسارە فریشتەکەیەوە، مرۆڤێکی سارد و بێبەزەییە. نواندنی کیم یو-جونگ لەم ڕۆڵەدا زۆر شاز بوو، بە ڕادەیەک هەم لێی دەترسایت هەم بەزەییت پێیدا دەهاتەوە! بەڵام ئەوەی چیرۆکەکەی تەواو دەکرد، ئەو کوڕانە بوون کە لە ژیانیدا بوون (وەک کیم یۆنگ-دای). ئەوان بە ڕادەیەک کەوتبوونە ژێر کاریگەرییەوە کە مرۆڤ دەیگوت "ئایا عەشق دەگاتە ئەو ئاستە؟". دراماکە بە جوانی نیشانی دا کە چۆن برینەکانی منداڵی، مرۆڤێکی لێ دەردەچێت کە هەمووان تەنها وەک "کەرەستە" دەبینێت بۆ سەرکەوتن. کۆتاییەکەی زۆر کاریگەر بوو و پێت دەڵێت: سەرکەوتنێک بە تێکشکاندنی کەسانی تر بێت، لە کۆتاییدا هەر تەنهاییت. کە بێگومان زۆر مانای تر لەخۆ ئەگرێت دراماکە، کە بە شێوەیەک دوای تەواو بوونی دراماکەش هەر مێشکت لەلایەتی. دەستانخۆشبێت.

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026