بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
بێ ئەوەی بزانن مانای قوڵی فلیمەکە چیە مەڵێن بێ مانایە باس لە ژنێک دەکا کە پیاوەکەی نازی ناداتێ و گرینگی پێ نادا وە ئەویش بۆیە ئەیەوێ تەنهاییەکەی و ئارەزوەکانی یەکێک بۆی بهێنێتە دی بە هیوای تێگەشتن لە فلیمەمە

شازی فلیم بەتایبەت بۆ ئەم کاتەی ئێستا باشە کە زیرەکی دەستکرد هاتۆتە ئاراوە هەموو شتێکی شاکارە ana ryan gosling ❤️❤️❤️🔥

بۆ ٤ مین جار سێری ئەکەمەوە بەڵام کۆتایەکەی بەدڵی زۆرێک لە بینەر نەبو بەڵام پەیامێکی زۆر جوانی گەیاند یەکێک لە فلیمە دڵخوازەکانم

زۆر تایبەتە "هیچ کەسێک نافرۆشێت بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی بکڕێت" "ڕقم لە ماڵئاواییە"ئەووشانەم خۆشویست کە گوێم لێی بوو لەم فیلمە

سەرەتا سوپاسێكی گەرم بۆ ئەم ستافە بەرێزە 💖 ئینجا تا بڵێی خۆشە و چیرۆكی جیاوازی بۆ كراوە دامی ئاكترێسێكی زۆر جوانە بەراستی ئەم دەورە بۆی ئەگونجا بە عام درامەییە خۆشە بێزار كەر نییە حەزت بە روداوەكان زیاتر ئەبێت بەڵام تێبینی من ئەوەییە كە وەرزی دووەمی هەییە نا ئەبواییە كۆتایەكەی بەم شێوەییە بێت چونكە هەر لە ئیپسۆدی پێش كئتای یان لە ئیپسۆدەكانی تر روون بوو كە ئەم ئیشە هی یەك كەس نییە لە هی دوو كەس زیاتر ئەچێت وەك خۆم زانیم كە ئەو بكوژە دووەم شت پەیوەندیەكە وە هەنێ شتی كەش كە بە پێی دەركەوتن دەر ئەكەوێ بەڵام بە عام چیرۆكێ جیاوازە وەك خۆم 7.5/10 باشە بۆی هیوادارم وەرزی دووی بە جۆشتر بێت

چیرۆکێکی تایبەتی هەبوو،تۆڵەکردنەوەی (بان)بوو لە بکوژی هاوسەر و کچەکەی کە بۆیەش هاوسەرەکەی کووژرا کە بەڵگەی کارە پیسەکانی بەرپرسەکانی ماددەی هۆشبەری لا بوو،وە (بان) لەگەڵ کچی بەڕێوبەری خێزانی دەستی تێکەڵ ئەکات کە سەرەتا هەوڵی کوشتنی (هی) کچەکەی (تینگ) ئەدات بەڵام دواتر هەوڵی ڕزگار کردنی (تینگ)ی دا و بە هەڵە لە وەزعەکەی گەیشت بوو سەرەتا کە کێ بکوژەکەیە وەی زانی بابی (تینگ تینگ)ە بەڵام دواتر بۆی دەرکەوت لە کۆتای ، وجودی خۆی سەلماند کە بۆ تۆڵکردنەوە کردی توشی ئەو هەموو نەهامەتیە ببووە//شایەنی سەیر کردنە (سوپاس بۆ ژێرنوس کردنی ئەم بەرهەمە تایبەتە،

تەنیا فیلمێکی خەیاڵی و تاوانکاری نییە... ئەوە فێڵێکی گەورەیە کە ئێمەش بەشداری تێدا دەکەین وە تەنیا چیرۆکێکی سینەمایی نییە... ئەوە جادوویەکی ڕاستەقینەیە کە لەسەر پردی خەیاڵ و ڕاستی دەڕوات،،، کاتێک سەیری دەکەین، وەک ئەوەی لە ناو 'جادووی خەڵاتکردنی مرۆڤ' بین، هەموومان دەکەوینە ژێر سحرەوە،، هەر وێنەیەک 'پێشەنگ'یە... هەر دەیالۆگێک 'بەرزکردنەوە'یە... و هەر سپۆیلەرێک 'سەرکەوتن'ە،،./ کریستۆفەر نۆلان لەم فیلمەدا وەک جادووگەرێکی مەزن کاردەکات.... (ئەو ڕاستیەی کە فیلمەکە پێمان دەڵێت..، خەڵک نایانەوێت ڕاستی ببینن... ئەوان دەیانەوێت توشی سەرسوڕمان بن). بەڕاستی جادووی سینەمایە بێ دوو دڵی بینەری بن دەقە بە دەقە فیلمەکە بەچێژتر ئەبێت بەڵام بەراستی کۆتاییەکی سەرسورهێنەری هەبوو🪄🎬🔥

دەستتان خۆش ئەزیەتتان کێشا ، بەجدی فیلمێکی زۆر تایبەت بوو ، هیوادارم بەرهەمی کلاسیک زیاتر ژێرنووس بکەن

