ناتوانم بڵێم خراپ بوو چونکە بەڕاستی جیاواز بوو. سەرەتا پێم وابوو زۆر گەورە کراوە بەڵام تا ڕادەیەک چێژی خۆی هەبوو، وە کۆتاییەکەی تایبەتـــی کردووە. بەڕای من شایەنی سەیرکردنە.

Manadarbww bajdii .. basi komale babati zoor 7asasii krd .. kotaiiakai zor jwan w lajei xoi bww .. nak kch w kur daik w bawkish pewista am znjiraia bbinn .. rasta lawanaia la wlati ema bam jora nabe la hane rwawa balam chanaha kaisi law jora rwii iawa badaxawa .. sarata namzani znjiraiaki awa qwl w pr wanaia .. zorm ba dl bww .. bajdi bamanai kalimash xafati tiaia 🥲


تایبەتە نایابە ڕۆڵەکان زۆر جوان بەرجەستە کراوە سەیربکەن ژیانی ساڵی ١٦٣٠ کان چۆن بووە

فیلمەکە باس لە پرسیارێک لای بەینەران درووست دەکات کە ئایا ئێمە تەکنەلۆجیا بەکاردەهێنین یان تەکنەلۆجیا ئێمە بەکاردەهێنێ؟ وە کۆتایی فیلمەکە زۆر لە کۆتایی فیلمە تۆڵەسەندنەوەکانی تر جیاوازە و شتانێک ڕوودەدات کە هەرگیز چاوەڕوانی نیت، ئەو نمرەیەی خۆی بە تەواوی شایەنیەتی و شایەنی سەیرکردنە.

هیچم بۆ ناوترێ لە تایبەتی ئەم درمایە حەزم نەکرد تەواو بێت ئەمویست وەرزێکی تریشی هەبێت ئەوەندە تایبەت و بەچێژ بوو شایەنی سەیرکردنە لێی پەشیمان نابیتەوە.♥️🌚 ئەمشەو تەواوم کرد چەن کاتژمێرێک دەبێت، هێشتا لە مێشکم دەرنەچووە♥️


زنجیرەکە لەڕوی شەڕکردنەوە تۆزێ خاوە. بەڵام ئاشنای کلتوری ئەو سەردەمە ئەبیت کە سامورای تێیدا ژیاون ڕەخنەم بۆ ئەم زنجیرەیە نیە دەستی ئێوەش خۆش بێ

بەڕاستی هیچ زنجیرەیەک کەوا لەپاش تەواو بوونی زنجیرەکە بەشی تری لێ دروستکرابێت هێندەی ئەمە بە هێز و خۆش نیە بەڕاستی شایەنی ١٠ لە /١٠

زنجیرەی فاڵاوت (Fallout) چ وەک یاریە ڤیدیۆییەکان وەک زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەش، چەندین پەیام و ئامانجی قووڵی لەپشتە تەنها چیرۆکێکی خەیاڵی زانستی سادە نییە مەبەستە سەرەکییەکانی بریتین لە: ١. سروشتی مرۆڤ و جەنگ دێڕە بەناوبانگەکەی زنجیرەکە دەڵێت: "جەنگ هەرگیز ناگۆڕێت" مەبەستی سەرەکی ئەوەیە کە مرۆڤایەتی تەنانەت دوای لەناوچوونی شارستانییەت و ڕوودانی کارەساتی ئەتۆمیش، هێشتا هەر بەردەوامە لە ململانێ، چاوچنۆکی و شەڕکردن لەسەر دەسەڵات واتە کێشەکە لە تەکنەلۆژیا نییە، بەڵکو لە سروشتی مرۆڤ خۆیدایە ٢. ڕەخنەگرتن لە سەرمایەداری و کۆمپانیا گەورەکان: زنجیرەکە بە توندی ڕەخنە لە چاوچنۆکی کۆمپانیاکان دەگرێت کۆمپانیای (ڤۆڵت-تێک) نیشانی دەدات کە چۆن کۆمپانیا زەبەلاحەکان تەنانەت کارەساتی جیهانی و ژیانی مرۆڤەکانیش وەک دەرفەتێک بۆ قازانج و تاقیکردنەوەی زانستی بەکاردەهێنن ئەوان "کۆتایی جیهان" وەک کاڵایەک دەفرۆشنەوە ٣. گاڵتەجاڕی بە "خەونی ئەمریکی" فاڵاوت ستایلی ساڵانی پەنجاکانی ئەمریکا بەکاردەهێنێت (سەردەمی ئومێد و گەشەکردن) بەڵام نیشانی دەدات کە ئەو وێنا جوان و بریقەدارە تەنها ڕووکەش بووە و لەژێرەوە پڕ بووە لە ترس، چەپاندن و ئامادەکاری بۆ وێرانکاری ٤. ململانێی چینایەتی: لەنێوان ئەوانەی لەناو "ڤۆڵتەکان" (ژێرزەمینەکان) لە خۆشگوزەرانیدا دەژین و ئەوانەی لەسەر زەوی (وەیستلاند) لەناو ناخۆشیدا دەجەنگن، جیاوازییەکی گەورە هەیە زنجیرەکە باس لەوە دەکات کە چۆن چینە دەوڵەمەندەکان خۆیان دەکێشنەوە و ڕێگە دەدەن ئەوانی تر لەناو ئازاردا بمێننەوە ٥. ڕەوشت لە جیهانێکی وێراندا: پرسیارێکی سەرەکی زنجیرەکە ئەوەیە: ئایا دەکرێت مرۆڤ بیت و ڕەوشتت هەبێت لە جیهانێکدا کە هیچ یاسا و سۆزێکی تێدا نەماوە؟ کارەکتەرەکان هەمیشە لە نێوان "مانەوە لە ژیان" و "پاراستنی بەها مرۆییەکان"دا تاقی دەکرێنەوە بە کورتی: مەبەستی فاڵاوت چ ئەم زنجیرە تەلەفیزۆنیە بێت یان یاریە ڤیدۆیەکان ئەوەیە پێمان بڵێت کە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و چەکی ئەتۆمی نابنە هۆی ڕزگاربوونی مرۆڤ ئەگەر ڕەوشت و عەقڵیەت نەبێت زنجیرەکە ئاگادارکردنەوەیەکی تەنزئامێزە لەسەر ئەو ئاڕاستەیەی کە جیهانی ئێستامانی تێدایە


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026