مامۆستایی ئاوها نیعمەتە لە قوتابخانەیەک بێت بەڵام لێرە وەكو مەڕ قوتابی فێردەكرێت


جوانترین و تایبەتترین و پڕ ماناترین فیلم، بەڕاستی ئەم فیلمە شایەنی ئەوەیە هەزار جار سەیری بکەیت، ئاکتینگی ئەکتەرەکان بەجۆرێک جوانە کە دەچیتە قووڵایی فیلمەکەوە لەگەڵی، بەڵێ ئەوان بە تەواوی ڕاست دەکەن، خۆشەویستی یەک جار دەکرێت، هیچ خۆشەویستیەک وەک خۆشەویستی یەکەم نیە، هەرگیز کەسی تر ناتوانێ ببێتە ئەو کەسەی کە بۆ یەکەمین جار بەدڵ خۆشت ویستووە، خۆزگە لە ژیانی هەموو مرۆڤێک خۆشەویستی تەنها یەک جار بوایە.



سپۆیلە ،،،،،،،،،،، ئەوەی سەرسامی کردم لەم زنجیرەیە ئەوەبوو کە مۆریاتی تەنها ویستی ئەوەبوو بیسەلمێنێت کە لە شێرلۆک زیرەکترە وە بە مردنی خۆی سەلماندی چونکە کاتێک مۆریاتی مردووە و ناتوانێ بیبینێت کە شێرلۆک تەڵەکەی مۆریاتی بچڕاندووە ئەوە مانای وایە هێشتا زیرەکی مۆریاتی زیاترە و مۆریاتی براوەی شەڕەکەیە چونکە نەیبینیوە )بە لایەنی خۆیەوە) بە گشتی زۆر زنجیرەیەکی شاز و تایبەتە و باشترینیش لام شێرلۆک بوو

دەستان خۆش بەراستی زۆر بەمانا بوو ئەمە ئەوە دەردەخاتن لەم سەردەمەی ئێستا ئەگەر بۆ کاری باشەش هەول بدەیت تۆمەتبار دەبیت بەراستی کۆتایەکی ناخۆشبوو چاوەرێ ئەوە بووم راستیەکان ئاشکرا بکرێتن بەس دیارە کە کەس ورد نابێتەوە لە راستی بابەتەکان تەنیا ئەوەی رووکەشە و زۆرجارام هەندێک رووداو رووە راستیەکەی ئەو هاورێیانەت دەردەخاتن کە لە خۆشیەکان لەگەلت بوون بەڵام لە ناخۆشیەکان پشتت تێ دەکەن سوپاس



ئەی هاوار لەم شاکارە بۆ زوتر سەیرم نەکردووە 😫💔خۆزگە کەسێکیش بەم جۆرە چیرۆکی کوردی زوڵمملێکراوی خۆشمانی وەک ئەم فیلمە دەکرد بە شاکارێک و هەموو دنیا بیبینیایە🥹💔

بەڕاستی درامایەکی بێ مانا بووو دوو جار تەمەشای هەریەکە لە ئەڵقەکانیم کردەوە ئێستاش تێنەگەیشتم کە ئامانجی دراماکە چی بوو ، بەس لەوە تێگەیشتم کە ئەم ڕووداوە لە کۆریادا ڕوویداوە


فیلمێکی سادە و زۆر چێژبەخش💚✨ بە مناڵی بینیومە ئێستاش وەکو پێگەشتویەک سەیرم کردەوە. تۆتۆرۆ-سان رووحی دارستانەکەو ئەنیمێکە یەو دڵخوازی هەموومانە❤️❤️

زۆر تایبەت بوو... نازانم وەسفی چی بکەم؟ جوانی ئەکتەرەکان لە لایەک و ئاکتینگەکەشیان لە لایەک... لە سەیرکردنی بێزار نابی، بێ ئەوەی هەستی پێبکەیت کات تەواو ئەبێ و ئەڵێی خۆزگە چەند خولەکێکی تریش بەردەوام ئەبوو...🫠

heshta la alqai yakamm😂 bas bawar nakam awanda taibat bet 😭🌷



way ka taibata be dudlly tamashai bkan🍥🌷 bas kotayakai😭💔



لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026