بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
شازززز... تەنانەت کاتێ لەسەر لێواری مەرگیش دابوو هەر کۆڵی نەدا تاکو بگات بە خەونەکەی هیوادارم ڕۆژێک کوردیش بگاتە خەونەکەی و بە دەوڵەت بوونی خۆمان ببینم

فلمێکی زۆر بێمانا بوو چاوەڕێم نە ئەکرد بەو دەرەجەیە بێ مانا بێت تەنیا باس لە ژیانی ئاسایی کچێک دەکات نە شتێکی شۆک هێنەر نە ڕووداوێک هیچ شتێکی باش نەبوو


ئــاااای کەخۆش بوو دووبارە سێری بکەمەوە بەس با ئەوانەی تریش تەواو بکەم😭😭

هەر سێ سیزنەکەی تایبەت بوو بەڕای من زیاتر چێژ لە دراما یان فیلمێک ئەبینم کە کۆتاییەکەی بە دڵی بینەر نەبێ

27/6/2025 سەرەتازۆر دوودڵ بووم لە سەیرکردنی زۆر خەڵک دەیان وت منداڵانەیە بۆیە زۆر درەنگ سەیرم کرد بەڵام دوای سەیرکردنی وای لێنەکردم پەشیمان ببمەوە بەرای خۆم یەکێکە لە باشترین زنجیرەکانی مێژوو ئەگەر باشترینیش نەبێت هەموو ژانەرێکی تیایە بەراستی زنجیرەکەیە وات لێ ئەکا تاوەکو ماوەیەک حەزت نەچێتە سەر هیچ فیلم و زنجیرەیەکی تر زنجیرەیەکە بێزاربوونی تێدانیە بەجۆرێک بە یەک رۆژ هەموو وەرزی ٢مم تەواو کرد لەڕویی هەموو شتێکەوە نایابە بە تایبتەتی ئاکتینگ بە عام ئەکتەرەکان رۆڵگێڕانیان زۆر باشبوو بەتایبەتیش کارەکتەری ماکس و ستیڤم زۆر بە دڵبوو کۆتاییەکی نایاب سیزن٣ لای من باشترین بوو هیوادارم وەرزی ٥یش ئەوها نایاب بێت🖤🖤 (friend’s dont lie)

- جاک سپارۆ - No .. کاپتن جاک سپارۆ.. ئەم بەشەیان زۆر خۆش بوو بەلام چاوەڕێ ئەو کۆتاییە نەبووم ڕوبدات چاوەڕێ اوە بووم جاک لە کۆتایی وەک پاڵەوان دەربکەوێ وێڵ و ئیلیزابێت هاوسەرگیری بکەن.. .. ⚔️🌊🏴☠️
