بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
تایبەترینن دراما بەڕاستی حلی نیە زۆر خۆشە بێدودڵێ سێریکە پەشیمان ناویتۆ🥹🩷💞💯💯زۆر سپاس بۆ ستافی کورد سەبتایتل🥹💕چاوەڕێی وارزی دووەمیشم تایبەتە😭💞

زۆر شـاز بـوو بەڵام هەندێ کێشەی بچووکی هەبوو ڕەیتینگی 8 لە 10 ی ئەدەمێ🤍🤍

نازانم ئەم خەڵکە بەڕاستیەتی ئاوا وەسفی ئەم زنجیرەیە دەکات؟ یانی خراپترین زنجیرە بوە بینیبێتم هەر بەجددی چاوەڕێی شتێکی زۆر بەقوەت بووم یەکەم شت هەر لە سەرەتاوە تا کۆتایی ئەم سکایلەرە نەهێشت تام لە زنجیرەکە بکەم دوایی مردنی مایک زۆر بێ مانابوو وە مردنی هانکیش بەهەمان شێوە سۆڵ/ زنجیرەکەی زۆر خۆش کردبوو بەڵام بەڕاستی زۆر بەبێ مانایی لایبرد لەسەر بەردەوامبوونی زۆر بەبێ مانایی وازی لە پارێزەرایەتی هێناو خۆی حەشاردا کە ئەمەش ئاستی زنجیرەکەی بەرەو خراپی برد لەلای من ڕۆڵ گێڕانەکانیان زۆر باش بوو بەڵام زنجیرەکە بەم شێوەیە کۆتایی نەهات کە سەرەتا نیشانی خەڵکی دەدا یانی سەرەتا هەوڵی واڵتەر وایت ئەوەبوو کە خانەوادەیەکی دوور لەکێشەو دەوڵەمەند پێک بێنێت کەچی بە لێکترازانو کوشتنی کەسایەتی نێو خانەوادەکەی کۆتایی هات گەس/ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کە بیست ساڵە بازرگانە کەچی زۆر بە ئاسانی چویە نێو تەڵەی کەسێک کە ساڵێکە خەریکی ئەم بازرگانیەیە هیچ نەبوایە گەس دەبوو لە ئەزموونی ئەم بیست ساڵەیدا بتوانێت شکست بە کەسێکی وا بێنێت بەڕاستی لەدوای مردنی گەس ئەم زنجیرەیە چیڕۆکەکەی زۆر شێوا وە زۆر خراپ کۆتایی پێهات تاقەتم نیە هیچیتری لەسەر بنووسم هەر ئەوەندە ئەڵێم 5.5/10 بەسە


فیلمەکە تەنیا چیرۆکێکی سادە نییە، بەڵکو وێنەیەکی زیندووی ژیانە کە هەموو هەڵبژاردنێک جیهانێکی نوێ دەنووسێت. نیمۆی منداڵ لە بەردەم شەمەندەفەرێک وەستاوە — کاتێک هەڵبژاردن ناکات، هەموو ڕێگاکان دەڕوات!! جێرد لیتۆ بەباشی ئەم چیرۆکە ئاڵۆزە دەگەیەنێت. فیلمێکی بیرکردنەوەیە و وادەکات پرسیار لە خۆت بکەیت: ئەگەر ڕێگەی ترمان هەڵبژاردایە، چی ڕوویدەدا؟ "(ژیان تەنها کاتێک جوانە کە بەردەوام بژیت، نەک کاتێک بەردەوام بڕیار بدەیت) " فیلمەکە ئالۆزە لەوەیە بینەر بێزار بکات بەڵام زۆر ناوازە بوو بە لای منەوە شایەنی بینینە 💥❤️🔥🎬

بەراستی فیلمێکی بەچێژە ئەم فیلمانەی سەدەی رابردوو تا ساڵی ٢٠١٠ش بەراستی چێژی تایبەتی خۆی هەیە زۆر بەچێژترە لەو فیلمانەی کە ئێستا بەرهەم دێن دەستان خۆشبێت.

زۆر جوان و تایبەت بوو بینینی هەموو کارەکتەرەکان یادگاری منداڵیم بەبیرهاتەوە ❤
