نزیکەی ساڵەک پێش ئێستا سەیرم کردیە بەس ئەوەندە تایبەت و بە مانایە هەر جارەک کە دەیبینم حەز دەکەم دووبارە سەیری بکەمەوە.... لەدەست خۆیانی مەدەن✨🎥

ئەم فلیمە چیرۆکەکەی لەسەر وێبتۆنێک دەرهێنراوە ڤۆیە خەڵکی زۆربەی بە دڵی نەبوو لە وێبتۆنەکە بە سەدان ئەلقە بوو وە زۆر ناوازە بوو بەس لێرە بە فلمێکی دوو سعاتی هەموو شتەکان بە جوانی وەک خۆی نیشان نادات بۆیە رەیتینگی زۆر بەرز نییە

زۆرسەرنجراکێش و پڕ زانیاریە دەستی یەک بەیەک ستاف خۆشبێت👏


ئاهــ ، کەخۆش و ناوەزە یە ئەمە بەلایەک ، جوانی و ناوەزی کلاودینش بە لایەک


زۆر خۆشە ، هەندێک ئەنیمی هەن کە بەزمانی ئینگلیزی بێزارکەرە بەڵام بەڕاسی ئەمە زۆر نایەبەە

بەجدی زۆر خۆشە و ناوازەیە ، ئەنیمیەکە واو لێئەکات تامەزروی ڕوداوی داهاتو بی

فیلمی Manchester By the sea" نازانم لەکوێوە دەستپێبکەم و باسی چی بکەم ئەم فیلمە زۆر دراماتیکی و خەماوی بوو بەڕاستی دەمێک بوو فیلمی وام نەبینیبوو کە کارم تێبکات ، ئەم فیلە بەتەواوی و دروستی خەم و ئازاری کارەکتەری سەرەکیمان پێشان دەدات و دەیخاتەڕوو هەندێک جار بەسەرهاتەکانی ژیان بەدوور لەتواناکانی خۆمانە و ناتوانین کۆنتڕۆڵیان بکەین ئەمەش زیاتر دەبێتە هۆی ئەوەی خەم بخۆین و سارد بینەوە لە ژیانکردن و هەوڵ و کۆشش. ئەم نواندنەی کەیسی ئەفلێک ( لــی ) زۆر نایاب بوو بەڕاستی ئەمەش کاتەک ڕوودەدات کە ئەکتەری سەرەکی تەواوی خۆی بۆ ڕۆڵەکە تەرخان دەکات ، زۆرێک دەڵێن فیلمێکی خاوە و تەنها وەک ڕۆمانێک وایە ڕەنگە بۆ ئەوان وابێت چونکە حەزیان لەو ژانەرە نیە و ئاشنای نەبــوون بەتەواوی. فیلمەکە لە سەرەتاوە تا کـۆتایی بێ کەم و کورتی بوو چیڕۆکەکەشی خراپ نیە، بەڕای من ئەم فیلمە شایەنی تـۆپ بوو هاوکات یەکێکە لە باسنەکراوترین فیلمەکان. شایەنی بینینە. دەستان خـۆش بۆ ژێرنووسکردنی ئەم بەرهەمە نایابە.

یەکیک بو لەو ئەنیمیانەی کە سەرەتا گرینگیم پێ نەدا ، بەڵام کە سەیرم کرد زانیم کە چەندە خۆش و نایابە


ئەنیمیەکی خۆشە ، وە واگوری زۆر جوان و کویتە


تابڵێی ئەنیمیەکی ناوازە و خۆشە ، بەراسی زۆر خۆشە چاوەڕێی ئەو کۆتایە نایابە نەبوم


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026