فیلمەکە لاوازە و لەژانرەی خۆی دەچوو بوو، بەڵام چێژبەخش بوو وە هەروەها شۆت و سینەماتۆگرافی ناوازەبوون و میوزێکێکی نایابی هەبوو 😍🙌

هەربژیت زیاتر مانهوا ئەخوێنمەوە بەڕاستی وەرگێڕانێکی جوان و فۆنتێکی جوانت کردووە خودی مانهواکەش چیڕۆکێکی ناوازەی هەیە ،بەردەوامبە🌹


نایاب بوو هەموو شتێک، کارێکەی زەبەلاحی دەرهێنانی تێداکراوە کوبریک بۆ هەمیشە سەلماندویەتی کە باشترین دەرهێنەری مێژووە لە تەکنیک و وێنەگرتندا 😍🙌

لەمێژە سێرم کردوە زۆر تایبەتە کۆتاییەکەشی چاوەڕوان نەکراوە چاوەڕێی وەرزی دووەمیم♥.

خراپ نەبوو وەکو لایەنی ڕۆمانسی هەرچەندە کۆمەڵێک کەم و کورتی هەبوو لەوانە:خراپی ڕۆڵگێڕان،پەڕاندی بابەتەکان،نەبوونی وردەکاری،خێرایی کاتی ڕووداوەکان،کەمکردنەوەی ئاستی توانای خوێنمژەکان،هتد...گەر بینەری جیهانی حوێنمژەکانبی ئەزانی کە ئەم فیلمە چەن خراپە لەووی خوێنمژەکانەوە،ئنجا کۆتاییەکی زۆر بێمانای هەیە کە پەشیمانت ئەکاتەوە لە سێرکردنی،،،پێشنیار ئەکەم گەر نازانی چی بکەی و بێ ئیشی و حەزەکەی کات بە فیڕۆ بەی سێری بکە.

ئایی هەوار لە جوانی ئەم فیلمە،هەندێك کەس وا هەست شایەنی خۆشەویستی نین بەهێمنی ڕادەکەن بۆ بووشایی بەتاڵ.


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026