بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
بە گشتی درامەیەکی باشە بەس ڕۆڵ گێڕانەکەی زۆرر بەقوەت نییە چاوەڕێی زیاترم دەکرد لۆ درامایەکی ئاکشن کە دۆنگ سیۆک تێدا بیت و چیڕۆکەکەشی شتەکی زۆر سەرنجڕاکێش و نوێ نییە

زۆررر ڕاقی پەیامی زۆر جوانی تێدا بوو دۆستی دوێنێ ، دوژمنی ئەمڕۆ متمانە بە کەس مەکە پارە و ناوبانگ برا دەکاتە دوژمن

شتانێکی چیاوازی تیایە ئەم فیلمە نموونە چیڕۆکەکەی چیاوازە لە هەموو ئەو فیلمانەی ژانەر ترسناک کە پێشتر بینیوومە، ئەوەشم لا جوان بوو شێوازی تێکەڵاوی گێڕانەوەی ڕووداوەکانی کارەکتەرکان. بەڵام ئایا وەك ئەوە بوو کە مانگێکە باسی دەکەن؟ نەخێر فیلمەکە چیڕۆکەکی جوانە وەك وتم، بەڵام شتانێکی زۆر گرنگ لە چیڕۆکەکە ونە باشە چۆن ئەو هەموو منداڵە ون بوونە بۆچی دایک و باوکیان بەدوای ناگەڕێن تەنها کارەکتەری "جۆش بڕۆلین" دەبینیت کە گرنگی بەو بدات و بەدوای مناڵەکەی دا بگەڕێت و تەنها بۆ پۆلیس لێناگەڕێت، شتێکی بێمانای وەك ئەوە وابوو کە منالەکان هەر گرنگ نەبن بۆیان.

فیلمێکی زۆر چێژبەخش و بە حەماس بوو ئەکشنەکەی حەلی نەبوو بەس چیرۆکەکەی زۆر بەهێز نەبوو بەڵام لە هەموو ڕوویەکیی ترەوە ناوازە بوو.

بەجدی ئاکتینگی کۆمیدیا و ترسناک بەیەکەوە زۆر قورسە بەجدی بە چێژە لەدەستی مەسە

خۆشترین دراما بەڕاستی تایبەتە 💕🤭 دەستان خۆش ماندوو نەبن🌷🌷

زۆر دڵخۆش بووم بەم درامایە هەموو شتێکی تێدابوو، چیرۆکی سەرنجڕاکێش، ئەکتەری بەتوانا، سپاس بۆ وەرگێڕانی دراماکەش🎐ـ

ڕاشکاوانە بڵێم هیچ وەک ئەوە نەبوو کە چاوەڕێم دەکرد بەجدی لە چاو بەشەکانی تری هیچ خۆش نەبوو🙌🏾


تەقریبەن فکرەی فلیمەکەی شاز و نوێ بوو ، بە تایبەت زیرەکی ئەو ئەفسەرە زۆر سەرسامکەر بوو ، فلیمەکە بە گشتی شتێکی جیاواز و نوێ بوو خۆشیش بوو زۆر🙏🏾🔥.

