مێگن ون بووە

Megan Is Missing

58,952
86 خولەک
English
4.6
60%
0%

دوو کچی هەرزەکار منداڵ ڕفێنەرێکی ترسناک لە ئینتەرنێت دەناسن.

بودجە:دیاری نەکراوە
بەرواری بڵاوکردنەوە:2011-05-01
داهات:دیاری نەکراوە
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Trio Pictures
دەرهێنەر:Michael GoiMichael Goi
Advertisement banner for movies
پێداچوونەوەکان
ئا
6 مانگ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

یەکێک لە فیلمە نایابەکان کە پێویستە هەموو کچێک سەیری بکات بەتایبەتی ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان (١٣-١٨) ساڵیدایە فیلمێک کە پێویستە بۆ ئەم سەردەمەی ئێستای کوردستان، کە زۆربەی بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا لە ڕەگەزی کچ لەو تەمەنەدان و خێزانەکان هێشتا ئاشنایەتیەکی وەهایان نییە کە چۆن ڕفتار لەگەڵ کچەکانیان بکەن لەو تەمەنەدا بە ئەگەرێکی زۆرە ئەکرێت تووشی ئەو هەڵانە بن کە (مێگن) تووشی بوو و وەدواتر هاوڕێکەیان وەک (ئێمی) تووش بکەن هەرچەندە سوپاس بۆ خودا کوردستان بەو ڕادەیەش خراپ نەبووە کە بگاتە ئاستی بەکارهێنانی ماددە و ئاهەنگی شەوانە و خواردنەوە، بەڵام با ئێمە سەرنجمان لەسەر پەیوەندی بەناو خۆشەویستی بێت کە زۆر بەئاسانی ئەتوانیت کچان لەو تەمەنەدا هەڵبخەڵەتێنیت بە دوو قسەی خۆش و جوان وەک (تۆ جوانی، جلەکانت جوان، هتد…) کە دوای ئەوەت ڕەگەزی بەرامبەر کارەکەی خۆی تەواو کرد واز لە کچەکە بهێنێت و هەموو جوانی و ناسکی و خەونەکانی ئەو تەمەنەی و تەمەنی دواتریشی تێکبشکێنێت بۆیە تکایە سەیری ئەم فیلمە بکەن و هەرگیز لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە باوەڕ بە کوڕ مەکە تا لەو تەمەنە تێدەپەڕیت تکایە! تکایە! دەست و چاوی ستاف خۆش بێت، ماندوو نەبن❤️

11
بەدڵبوونپەسەند
ڤا
20 رۆژ پێش ئێستا

بەجدی شاز بوو بەجدی شایەنی سەیرکردنە ترسناک نیە بەلام ئەوەی ترسناکە کە لە راستی وەرگیراوە هەموو کچێک دەبێت سەیری بکات👌🏽💗.

1
بەدڵبوون
شل
2 مانگ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

زۆر ترسناکنیە بەڵام مادام لەڕاستیەوە وەرگیراوە تایبەتت💞.....

1
بەدڵبوون
​ل
3 مانگ پێش ئێستا

فلمێکی زۆر بە مانا، بەتایبەتی بۆ کچی هەرزەکار و تازە پێگەیشتوو شایەنی سەیرکردنە

کوردسەبتایتڵ لە دیسکۆرد

چالاک

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.

بەشداری کردن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026
Kurdsubtitle

گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026