بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
ئەم فیلمە هەبووە هەتا ئێستا من نەمبینیوە 😲😲 بەجدی وەسف ناکرێ

وەڵای حەق بڵێی فلمێ باش بوو بەس زۆر ترسناک نەبوو تەنها ئەوەیە jumpscareی زۆرەەە 🙂🤎

وەسف ناکرێ زۆر شازبوو🤩 شایەنی سەیرکردنە 10\10🌹

ئەڵا کەتایبەتەە دیلان دوهێندە تایبەتی کردوە بەجدی شتی وا دوبارە نابێتەوەەە .،😍😍

تایبەتە لە ڕووی هەموو شتەک چیڕۆکی جیاوازە پەیامی زۆر جوانی تێدایە ڕۆڵگێڕان دەرەجە یەکە چێژ دەبینی لە تەماشا کردنی بێزار نابی لێی بە عەکسەوە پەرۆشی ئەڵقەی داهاتوو دەبیت

بە گشتی درامەیەکی باشە بەس ڕۆڵ گێڕانەکەی زۆرر بەقوەت نییە چاوەڕێی زیاترم دەکرد لۆ درامایەکی ئاکشن کە دۆنگ سیۆک تێدا بیت و چیڕۆکەکەشی شتەکی زۆر سەرنجڕاکێش و نوێ نییە

زۆررر ڕاقی پەیامی زۆر جوانی تێدا بوو دۆستی دوێنێ ، دوژمنی ئەمڕۆ متمانە بە کەس مەکە پارە و ناوبانگ برا دەکاتە دوژمن

شتانێکی چیاوازی تیایە ئەم فیلمە نموونە چیڕۆکەکەی چیاوازە لە هەموو ئەو فیلمانەی ژانەر ترسناک کە پێشتر بینیوومە، ئەوەشم لا جوان بوو شێوازی تێکەڵاوی گێڕانەوەی ڕووداوەکانی کارەکتەرکان. بەڵام ئایا وەك ئەوە بوو کە مانگێکە باسی دەکەن؟ نەخێر فیلمەکە چیڕۆکەکی جوانە وەك وتم، بەڵام شتانێکی زۆر گرنگ لە چیڕۆکەکە ونە باشە چۆن ئەو هەموو منداڵە ون بوونە بۆچی دایک و باوکیان بەدوای ناگەڕێن تەنها کارەکتەری "جۆش بڕۆلین" دەبینیت کە گرنگی بەو بدات و بەدوای مناڵەکەی دا بگەڕێت و تەنها بۆ پۆلیس لێناگەڕێت، شتێکی بێمانای وەك ئەوە وابوو کە منالەکان هەر گرنگ نەبن بۆیان.

فیلمێکی زۆر چێژبەخش و بە حەماس بوو ئەکشنەکەی حەلی نەبوو بەس چیرۆکەکەی زۆر بەهێز نەبوو بەڵام لە هەموو ڕوویەکیی ترەوە ناوازە بوو.
