بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
یەکێکە لە فیلمە هەرەخۆشەکان ئەوە دووەم جارە سەیری ئەکەم هەر جارەو فێری شتێکی تر ئەبم

Rek true beauty bu aw kuray dwam kchakai zor xosh awest kurakay dwam zor raza gran bu la shwen kchaka bam chong hom hal abzhard balam dramayaki komide bu haibe nabu

ئەیهاوار لەبەهێزی ئەم فیلمە و کوتاییە چاوەڕوانەکراوەکەی بەجدی تایبەت بوو🔥

ئەم دووبارە دروستکردنەوەیە ئەکشنە شتێکی جوان بوو بەلام هەمان نوسەر، هەمان دانەری موزیک بە دەگمەن هەست بە تازەیی دەکەی. چیرۆکەکە نزیکەی هاوشێوەی چیرۆکی ئەسڵی ساڵی ٢٠١٠یە بەرێژەی %٩٥ بەلام گرافیکی بەهێز سەرنجت را ئەکێشێ و شێوە و قەبارەی ئەژدیهاکان گونجاون. کارەکتەر و نواندن شایستەن بەڵام سۆز و خۆشەویستی ئەنیمەیشنەکەیان نییە بەتەواوی، فیلمەکە بە پێچەوانەی ئەنیمەشنەکە ، وات لێناکا دوبارە سەیری بکەیەوە نمرە: 7/10

زۆر زۆر تایبەتە بە ڕاستی. ئەوەی تایبەتتری کرد ئەوە بوو کە هاوسەری دووەمی مستەر دی وینتەر کە ئەکتەری سەرەکیە تا کۆتایی فیلمەکە ناوی ناهێنرێ و نازانرێ ناوی چییە بەڵام ڕێبێکا هاوسەری یەکەمی مستەر دی وینتەر هیچکات نیشان نادرێ تەنانەت بە وێنەیەکیش. ئەمەش بەهێزی کەسایەتی ڕێبێکا دەردەخا کە چۆن لە کاتێکا لە ژیان نەماوە بەڵام وایکردووە ئەکتەری سەرەکی وادەرکەوێ هەر بوونی نییە ئاایییی لە تایبەتی ئەم فیلمە بە ڕاستی نایابە لەوەش تایبەتتر کە ڕێبێکا زانیویەتی نەخۆشە و کاتی زۆر نەماوە لە ژیان بەڵام هەر بە بەهێزی ماوەتەوە

زۆر زۆر تایبەتە بەڵام کەسایەتی سکارلێتم هیچ بەدڵ نەبوو. نازانم سکارلێت جگە لە جوانیەکەی چی هەبوو تا کاپتن بەتڵەر ئاوا شەیدای ببێ؟!

زۆر تایبەت بوو چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد فیلمێک لە ١٩٣٠ بەرهەمهاتبێ و ئاوا جوان بێت.

باشبوو بەلام فیلمی باشتر و چێژبەخشتر هەیە لە بری ئەوە سەیری فیلمی باشتر بکەن...... سوپاس بۆ ستاف💕✨
