بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
بەراستی نایەب بوو بەڵام شتەکان خێرا روو دەدەن کەمێک خاوتر با زۆر تایبەتتر دەبوو

فیلمی "Frantz" چیرۆکەکەی زۆر کاریگەربوو بەڕاستی لەهەمان کاتدا زۆر جیاوازبوو ، پاوڵا بیر وەک ئانا زۆر جوان ڕۆڵەکەی بەرجەستەکرد، ئەم فیلمە زۆر لەوە جوانتر و باشتربوو کە پێشبینیم دەکرد ، ئەم فیلمە لە چەند قاڵبێکدا جوڵاوە ، فیلمی فڕانتز پەیامی زۆر لەخۆ دەگرێت و پێم وایە ئەم فیلمە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بیر و خەیاڵی بینەران داگیر دەکات. جەنگ شتێکی زۆر ناشرینە جگە لە مردنی کەسە باشەکان هیچی تر نیە. ئەدریان لەدوای ململانێیەکی زۆر لەکۆتایدا گەیشت بەوەی کە دەیویست بەڵام ئەمە سوودی نەبوو چونکە دڵی ئانا هەر بە شکاوی مایەوە، پەیامی فیلمەکە بریتییە لە هاوسۆزی و چاکبوونەوە لە دوای وێرانبـوون ، هێزی پەیوەندی مرۆڤ. شایەنی بینینە دەستخۆشی لە وەرگێڕەکان دەکەم.

باشترینی من! لە یەکەم ئەڵقەوە تا کۆتایی ئازارت دەدا گرینگ نیە چەندەم جارە تەماشێی بکەمەوە هەندەک ئەڵقە هەیە زیاتر لەجاران دەمگریێنی، هەتا وەدەکا کە تێڕوانینت لەسەر کارەکتەرە خراپەکانیش بگۆڕێ بە باکستۆریەکانیان. تراژیدی، کۆمیدی، ئاڵۆز ، وردەکاریەکی زۆر لەڕوی چیرۆک و دروستکردنی ئەنیمەیشنەکەی وەدەکا بێزار نەبی و هەر چاوەڕێی باشترو باشتر ببی ئەنیمێیەک نیە کە لەنیوەی بتەوێ وازیلێبینی چونکە دوبارەیە بە پێچەوانەوە هەر ئەڵقەیەک زیاتر بە پەرۆشت دەکا لۆ ئەوەی دواتر. لەکۆتاییشدا سوپاس لۆ ستافی کوردسەبتایتڵ ♡

تایبەت و چێژ بەخش بەڕاستی فیلمێکی تایبەتە وا لە بینەر دەکات بڕوا بۆ جیهانێکی تر 😍

لهبهر ئهكتهر پارك جیهوون سهیرم كرد بهڵام درامایهكی زۆر نایاب دهرچوو بهچێژ بوو دهستتان خۆش

( جەیمس گونن ) سەلماندی کە دەرهینەرەکی نایابە بەڕاستی نایابە وەسف ناکریت شایەنی سەیرکرنە

هەموو بەشەکانی یەک لە یەک چێژبەخش ترن، زۆر تایبەت بوو.👏🏻

زۆر نایاب بوو وە لە هەموو بەشەکانی تایبەت تر بوو.
