"وااوو بەڕاستی ئەتوانم بڵێم ئەم درامایە تەواو جیاواز و تایبەت نەبێ هەر لە سەرەتای یەکەم ئەڵقەیۆ ڕێک ئەچیتە ناو جیهانەکەی یانی ماوەیەکی زۆر نەبێ چاوەڕێی درامایک بووم سەرنجڕاکێش و ڕێک بتباتە جیهانەکەی خۆیۆو لای من زۆر بەچێژژ بوو و کۆمیدیو و خۆش بوو بەڕاستی زۆر نایاب بوو بەڵام یەک ڕەخنەی بچووک ئەوەش هۆنگ وابزانم ناوەکەی وابوو هەڵە نەبم ستایل قژەکەی لێنەدەهات بەڵام هەر تایبەت بو دراماکە و لەوەیە ڕای یەکێکی تر جیاواز بێت بەڵام من چێژم لێبینی سپاس بۆ ستافی کورد سەبتایتل، 🫶🏻"


ئەنیمەیشنێکی خۆش بوو بەتایبەت کە باس لە ئەهریمەن و کەیپۆپ ئەکات شاز بوو🥹🩷🩵


لە سەرەتای ئەڵقەکەوە زۆر خۆش نیە بەڵام دواتر کۆمیدی و تایبەتر ئەوێ سپاس بۆ هەموو ستافی کورد سەبتایتل🩷🥹

بەڕای من درامای Can This Love Be Translated سەرەتا وەک ڕۆمانسییەکی ئاسایی و کۆمیدی دەرکەوت، بەڵام کۆتاییەکەی زۆر قووڵتر و پڕ ماناتر بوو لەوەی چاوەڕوان دەکرا. گەورەترین خاڵی سەرنجڕاکێش شێوازی چارەسەرکردنی ڕابردوو و تראومای منداڵی چا موو-هی بوو لە ڕێگەی کەسایەتییە شاراوەکەیەوە (دۆ ڕا-می). کۆتاییەکەی زۆر واقیعی بوو چونکە نووسەرەکان نەیانوویست بە شێوازێکی خێرا و جادوویی هەموو کێشە دەروونییەکانی موو-هی چارەسەر بکەن، بەڵکو نیشانیان دا کە چاکبوونەوە کاتی دەوێت. جۆ هۆ-جین بەو زمانە هێمن و لۆژیکییە ئەویندارییەی خۆی بوو بە هێمنکەرەوەیەک بۆ موو-هی، کاتێک پێی وت کە هیچ گەرەنتییەک بۆ کۆتاییەکی دڵخۆشی هەمیشەیی نییە، ئەمە وایکرد موو-هی هەست بە پارێزراوی بکات و ڕابردووی خۆی قبوڵ بکات و کۆتاییەکەی تایبەت بوو


درامایەکی بێمانا بوو زۆر ئەو چێژەی نەبوو و نازانم تا ئێستاش مەبەستیان چیبوە لە چیرۆکەکەی و دراماکە زۆر کەشوهەواکەی ساردد بوو نازانم خۆش نەبوو

راستی من درەنگ سەیر دراماکەم کرد دوودڵ بووم لە سەیرکردنی چونکە رای جیاواز هەهەبوو لەسەری ئیتر سەیر دراماکەم کرد درامایەکی خۆشە و تایبەتە بەو تایبەتە بۆ ئەو کەسانەی حەزیان لە درامای نهێنی هەیە ئەم زۆر خۆشە بەڵام کۆتاییەکەی کەمێک سەیر بوو تێنەدەگەشتی لێی بەڵام پێم وایە دوو ئەگەر هەیە یان ئەوەتا وەرزی دووەم دێت چونکە دووبارە هەمان دیمەنی ئەڵقەی یەکەم دووبارە کردەوە بەڵام کچەکە زانی چی رویداوە و لەوانەشە کۆتاییەکەی هەر وایە چونکە دایکی کچە کوژراوەکە وتی تا کۆتای ژیانتان یاریتان پێ دەکەم بەڵام درامایەکی خراپ نەبوو خۆش بوو بەڕای من ،،

درامایەکی زۆر تایبەت بوو کە باس لە ژیانی ئایدۆڵ یا کەسایەتییە بەناوبانگەکان ئەکا کە ژیانی ئەوانیش بە سەختی تێئەپەڕێ و تەنها ڕوکەشە کە تۆ پێئەکەنی بەڵام نازانن چی لە پشت چییرۆکەکەت هەیە و تێناگەن چیە و زۆر خۆش بوو بەڕای من و ڕۆڵگێڕانیان زۆر جوان بوو🩷

درامایەکی زۆر خۆش و تایبەت بوو بەڵام لە کۆتاییەکەی تێنەگەشتم سپاس بۆ هەموو کورد سەبتایتل🩷،


فلمێکی جوانبوو،ئەکتەرەکان بە شێوەیەکی جوان ڕۆڵەکانیان بەرجەستە دەکرد،بەڵام هێشتا پێم وانیە شایەنی 5باشترین 250فیلمی مێژوو بێت.

ئۆچیااا ئەم دراماا زۆرر تایبەت و ناوازەیە بەس چیە زۆر گەورە نەکراوە وەڵای زۆر خۆش و ناوازەیە ڕۆڵگێڕانیشیان جوان بوو و سپاس بۆ هەموو ستافی کورد سەبتایتل💕🥹

ئەوەشی حەزی لە درامای کۆری نەوێ سێر ئەمە بکا بەدڵی ئەبێت زۆر خۆشو ئاکشن و جوان بوو دراماکە سێریبکەن و سپاس بۆ ستافی کورد سەبتایتل😭🥹💓

وو زۆرر تایبەتەە یانی بێحەلە ئەم دراما لەڕوی هەنێ شتۆ لە درامای big mouse ئەکا ئەگەر ئەو درامات بەدڵبوو ئەوا سێری ئەمەش بکە زۆرر تایبەتە یانی نازانم چۆن وەسفی بکەم لە تایبەتی و خۆشی ئەم دراما😭🩷

خۆشترینن درامای کەسێکی سایکۆ ئەم جارە جیاواز بوو چونکە ئەکتەرە سەرەکییەکە کوڕ نەبوو بەڵکو کچ بوو زۆر تایبەت و خۆش بوو بەڵام کتاییەکیەی غمبارانە و ناخۆش بوو 🥹🩷


خۆشتریننن درااماا پێویستبە وەسفی درێژ ناکا تایبەتە خۆی🥹🩷

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026