تایبەت بوو تا ئێستا بەڵام ئەو بوونەوە روو هەنێک بابەتی دیکە بزانین لە وەرزیی دووەم ڕوونی ئەکاتەوە تان نا ئەو بوونەوەرە سەیرانە چی بوون!

ئەم بەشەیان باشتر بوو تایبەت تر بوو دەنگۆ هەیە بەشی سێیەمی درووست ئەکرێت هیوادارم ڕاست بێت شایانی زیاتر لە ٣ بەشیشە، وە ئاکتینگی (جۆن) پیاوە پیرە بەڕاستی جوانە و زنجیرە فلیمەکەی زەخم تر کردوە

هەر زۆر بێتامیان کرد دوو بەشی سەرەتایی ئاگر بوو دوای ئەوە هیچ بەس بۆ چیرۆک و هەنێک بەزم سەیری بکەیت باشە ئەگینا هەرگیز ناگاتە بەشەکانی سەرەتایی

زنجیرەیەکی باشە ئەوەی تایبەتی کردوە ئەکتەرەکان و ڕۆڵگێرانیانە ئەگینا چیرۆکەکەی زۆر خۆش نەبوو زۆر زۆریش گەورە کراوە لە ناو کورد وەک لەوەی هەیە شایانی ئەوە نییە پێم وایە زنجیرەی و فلیمی باشتر هەیە لەم ژانەر و هەمان چیرۆک وەک لەمە بەڵام ئتر کورد شتێکی گەورە کرد تەواو, فلیمەکەشی پێویستە لە بەشێک زیاتر بێت چوونکە جیرۆکەکەی تەواو نەکراوە…




خۆی ئەم زنجیرە فلیمە درووست نەکراوە بۆ ئەوەی شاز بێت و چیوو چی ئامانجیان ئەوە بووە ببێتە قێزەونترین فلیم بەڕایی منیش چاک ئامانجەکەیان پێکاوە ئەم بەشەیان لە ڕووی گرافیک و ڕۆلگێرانەوە جوانتر بوو بەڵام شتی کەمتر تیابوو بەبەراورد لەگەڵ بەشی دووەم


زنجیرەیەکی تایبەتە سەرەتاکانی وەسف ناکرێت بەڵام وردە وردە کۆتاییەکەی وێرانە بەتایبەت وەرزی کۆتایی، جارێ مردنی بیڵامی بەو شێوازە و بەو بێماناییە هەر هیچ نەبوو



یەکێکە لە تایبەت ترین زنجیرە فلیمەکان وەسف ناکرێت بەجدی بەبێ دوودڵی سەیری کەن


خراپ نییە بەڵام پێموایە ئەو کاتەی بەمەی ئەبەخشیت شتی کۆمیدی تر هەیە سەیری بکەیت

یەکێکە لە تایبەتترین بەشەکانی هەرچەنە ئەکتەرەکانی دیکەی بە گشتی تێدانەبوو جیاواز بوو بەڵام چێژی کەمتر نەبوو لەوان شاز بوو🔥


درامایەکی زۆر ناوازەیە پەشیمان نابنەوە لە سەیرکردنی لی دۆنگ شیک زور ناوازە بو رۆڵێکی ناوازەی پێشکەشکرد

بە گشتی تاقەتی زۆر نووسینێم نییە با بەگشتی برێم درامایەکی ئاڵۆز و کوشتارگەرییە،وە لەڕووی ڕۆڵگێڕانەوە ڕۆڵگێڕانەکی تێروتەسەلی تێدابوو بە تایبەت هی دۆنگ ووک’ی،بەڕای من ئەو ئەکتەرە زیاتر ئەو ڕۆڵانەی لێدێ نەک ڕۆمانسییەتی و خۆشەویستی،وە ئەمن ٨/١٠ دەدەمێ چونکی قیچەک لەکنم ئاڵۆز بوو و کەمەکیش تەواونەکرایی بوو یانی هێشتا مایە و مایە کە تەواو بکرێ و بە تەواو لۆمان ڕوون ببیتەوە کە جین-مان کوو ڕزگاری بووە،وە لۆ چ جینگ-موون بوو چێبوو وەڵاهی ناوەکەی زۆر باش لەبیرم نییە ئەو کوڕەی کە لە سەرەتادا وەچی هاوپەیمانەکی جی-ئانی خۆی دەرخست،بووە هۆی ئەوەی کە جین-مان بکوژرێ یان برێم بزر ببی؟،چونکە ڕوون نەکرایەوە،وە دیسانەوە دەرێم ئەمن یەک بەخۆم چونکی لێی حاری نەبووم نمرەی تەواو نادەمێ و ئەگەر هەبی چاوەڕێی وەرزی دووەمی دەکەم هەتا لۆمان ڕوون ببیتەوە کە مەسەلە چییە و کووبووە،دەستی ستاف و ژێرنووسکارانیش خۆشبی و لەشتان ساغبی💋😘

فیلمێکی تایبەتە کۆتاییەکەشی زۆر خەفەتاوی بوو بەس لەژیانی ڕاستی بوونە هی یەک وە ڕانڤیر زۆر جوان ئاشقی دیپیکایە😭


نایاب بوو هەموو فیلمەکانی سپایدەرمان تایبەتە♥️ خۆشترین بەشی سپایدەرمان بوو لەلام

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026