زۆدیاک

Zodiac

52,100
157 خولەک
English
7.7
90%
79%

(زۆدیاک) بکوژێکی زنجیرەیی شەستەکان و سەرەتای حەفتاکانە کە لە “ڤەڵێیهۆ”، لە “کالیفۆڕنیا” دەستی بە کوشتنەکانی کرد، هاوکات (ڕۆبەرت گرەیسمیز) کە کاریکاتێریستێکە هاوشان لەگەڵ چەند لێکۆڵەرێک و رۆژنامەنووسێک دەست دەکات بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بە ئامانجی دۆزینەوەی ناسنامەی ڕاستەقینەی بکوژەکە و دەستگیرکردنی، بەڵام چەندین گومانلێکراوی جیاواز بوونیان هەیە.

بودجە:65 ملیۆن دۆلار
بەرواری بڵاوکردنەوە:2007-03-02
داهات:85 ملیۆن دۆلار
کوالێتی:فوول ئێچ دی
بەرهەمهێنان:Paramount Pictures
دەرهێنەر:David Fincher
Advertisement banner for movies
پێداچوونەوەکان
Muhamad Majid
19 رۆژ پێش ئێستا

فیلمی لێکۆلینەوەی تاوان هەردەم شازن ئەوجا جەیکیشی تیبێ هەر ئەبێ ناوازەبێ 🖤

Sᴛʀᴀɴɢᴇʀ.
19 رۆژ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

دەگمەنن ئەو فیلمانەی کە دەگمەنن ئەو فیلمانەی کە لە یاد ناکرێن ئەو فیلمە یەکێکە لەو فیلمانە بۆمن فیلمی زۆدیــاک لە دەرهێنانی دەیڤد فینچەر لە ڕۆڵگێڕانی چەندین ئەکتەری باش و لێهاتوو ، فیلمێکی پڕا و پڕ لە نهێنی و تاوان و کوشتار زۆدیاک چیە؟ بکوژی زۆدیاک بکوژێکی زنجیرەیی ئەمریکییە کە تا ئێستا نەناسراوەتەوە و لە کۆتاییەکانی شەستەکان و سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە باکووری کالیفۆرنیا کارەکانی ئەنجامداوە، تا ئێستا ناسنامەی بکوژەکە نادیارە و دۆسیەکەش تا ئێستاش یەکێکە لە بەناوبانگترین نهێنییەکانی کوشتنی چارەسەرنەکراو لە مێژووی ئەمریکادا. دەست خۆشی لە وەرگێڕەکان دەکەم.

MuHamad
1 مانگ پێش ئێستا

لە چیرۆکی ڕاستیەوە وەرگیراوە..! بێگومانیش فلیمەکانی دەیڤد فینچە هەموویان تایبەتن بێ دوودڵی سەیری کە

Sima
1 مانگ پێش ئێستا

ژانەرێکی هەم ترسناک هەم تاوانکاریی و نهێنی هەیە، هەرچەندە بەڵگەی تەواو هەیە بەڵام هێشتا ناتوانن بیسەلمێنن کە گومانلێکراو تاوانبارە، بەڕاستی تایبەتە سوپاس بۆ ماندووبوونتان و ژێرنوس کردنی.

بەڵێن
2 مانگ پێش ئێستا

ئەم فیلمە لە دەرهێنانی دیڤد فینچەر – چیرۆکێکی ڕاستی ترسناکە یان پەڕتووکێکی مێشکی پڕ لە گومان؟ ئەم فیلمە تەنها باس لە کوشتار ناکات، بەڵکو باس لەوە دەکات کە خەڵک چۆن خۆیان دەخنە ناو لاپەڕەی پڕ لە مەتەڵی زۆدیاکەوە، فیلمێکی نهێنی ناوازە کە چەندین بەڵگە دەدۆزنەوە بەڵام هێشتا دڵنیا نین کێ بە تەواوەتی زۆدیاکە، بەڵام کۆتاییەکی ڕوونی نییە ،، هەموو بەڵگەکان پێکەوە دەچن، بەڵام هیچ شتێک ڕوون نییە... وەک ئەوەی فینچەر بڵێت: 'ژیانیش بەم شێوەیەیە🔍 دەستی ستاف خۆشبێت بۆ ژێرنوسکردنی فیلمێکی تایبەت بوو🎬⚡️

Zodiac

سێرڤەرێک هەڵبژێرە.

دابەزاندن

سێرڤەرەکانی دابەزاندن
ناوکوالێتیدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
1080pدابەزاندن
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025
Zodiac | Kurdsubtitle