فلیمێکی تایبەت بوو کۆتاییەکەشی جوان بوو، بەڵام نە ڕوونکردنەوەیەک نە شتێک نەدرا بەوەی ئەو شتە چی بوو؟ دیارە لە زەریاوە هاتبوون بەڵام ئەم توانایەیی هەیانبوو چی بوو هەروا توانیان چەندین ساڵ ئەو مرۆڤانەی جیهان لەماڵەوە دابخەن! ئەبوایە شتێک روونکرابایەوە لەبەر ئەوەی لە رووی ماناوە سەیری بکەیت مانایەکی وایی نابێت ئەم هەموو ساڵە ئەم شتە لە ماڵەوە گیرت بکات و دوای بە هەستێکی میهرەبانی کە پیاوەکە ئەو شتەی ڕزگارکرد ئەویش یارمەتیدان بچنە دەرەوە...


way gyan la taibaty u nazdari au filma zor kchanau taibat bu rek vibe mn buu chanek blley xosh bu kama dastxosh bo staf🎀✨🎀🎀


یەکێکە لە نایابترین فیلمەکانی ساڵ ، پێویستە جۆرێک بژیت و منداڵەکانت پەروەردە بکەیت بتوانن ڕووبەڕووی ئاستەنگیەکانی ژیان ببنەوە.

نازانم قسە لەسەر ئاکتینگی کامیان بکەم لەکاتێکدا سێ باشترین ئەکتەری جیلی نوێ لە یەک فیلمدا کۆکراونەتەوە بەڵام دڵنیام لەوەی کە هەر کەسێکی تر لە شوێنی کریتی بوایە نەیدەتوانی هەمان ئاکتینگ بکات و هەمان هەستت پێ ببەخشێت، ئەوە ستایشی کریتی نیە بەڵکو ئەوە ڕاستیەکە کە دەبێت هەموومان بیزانین ئەم فیلمە نەیتوانیوە تەنانەت پەنجا لە سەدی ئاکتینگی کریتی ئاشکرا بکات ئینجا وای کرد ئەمە نیوەی کریتی بوو ئەگەر هەموو هێزی کریتی نیشان دابا دوانەکەی تر وون دەبوون! چیرۆکی فیلمەکەش لەلایەکی دیکەوە کە بە تەواوی نایاب بوو، فرۆید دەڵێت: ئەگەر بە وردی لە ژیانی تاوانبار بکۆڵینەوە ڕەنگە بە زەییشمان پێیدا بێتەوە لە بڕی ئەوەی سزای بدەین! نامەوێت هیچ سپۆیلێک بکەم بەڵام ئالی دڵخوازترین کارەکتەری من بوو لەم فیلمە، کریتی گەیشتۆتە ئاستێک لە ئاکتینگ کە پێویستی بەوە نەماوە خۆی بسەلمێنێت، ئێستا ئەو لە ئاستی ئەفسانەکانی وەک ڕانی و کاجەل و دیپیکایە نەک گەنجەکانی ئەو سەردەمە.


زۆر خۆش بوو بەس کۆتای چیرۆکەکە یان وانەبوایە و کوڕەکە نەمردایە خۆشتر ئەبوو 🌷✨

نازانم چ بلێم لۆ ئەو فیلمە نازدارە ، هەموو جۆرە هەستەکت پێ دەبخشی لەگەڵی دەرڕۆی چرکە بە چرکە بەلاش نیە نزیکەی دوو ساڵە چاوەرێی ئەو فیلمە نازدارەم دەکرد ، ژانەری دلخوازم و رەشمیکا و کریتی دلخوازم .. شاهید کاپوور هەتا ماوە دەبێ مەمنوون بێ دوو باشترین ئەکترێسی دنیا لەناو یەک فیلم لەگەڵی بەشدار بوون .. بێ دوو دڵی سەیری بکەن ، دەستان خۆش بۆ وەرگێرانە جوانەکەتان❤️


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.