بەڕاستی ناوازە بوو چێژێکی زۆری هەیە وە دەبێت دڵنیابیت کە ناوازە دەبێت، کە سەیری بکەیت دوای ئەوە لێی پەشیمان نابیت چونکە بەڕاستی نایابە خۆم 10/10 پێ دەدەم چونکە بەڕاستی شایەنیەتی،زۆر سوپاس.
ناوازەو بێ حەل لە دەست خۆتانی مەدەن دەستی ستافیش خۆش ماند و نەبن
دڵخوازی ساڵ 🤩، بەجدی واکین پێرفێکت بوو ڕیدڵی وەک هەمیشە سەرسامی کردم 10/10 🥶
باشبوو جۆنی ڕۆڵێکی کورتو پوختی گێڕا نواندنی کریستیناش زۆر ناوازە بوو، هەرچەندە چیرۆکەکەی لاوازبوو بەڵام هەر شایەنی سێرکردنە 🤩
بەراستی فیلمێکی خۆش بوو ، هەستبزوێنیش بوو مردنی هاورێکەی زۆر ناخۆش بوو
فیلمی (Amadeus)، باس لە باشترین مۆسیقار دەکات لە مێژوودا ئەویش (وڵفگانک ئامادیۆس مۆزارت)، فیلمەکە لە ژانەری (دراما، بایۆگرافی، هەستبزوێن)ـە. ئەم فیلمە لە ساڵی (١٩٨٤) بەرهەمهێنراوە و براوەی ٨ خەڵاتی ئۆسکار بووە لە کۆی پاڵێوراو بۆ ١١ خەڵاتی ئۆسکار. ھەروەھا براوەی ٤ دانە خەڵاتی بافتایە لە کۆی پاڵێوراو بۆ ٨ خەڵات. وە براوەی ٤ خەڵاتی گۆڵدن گڵەپ لە کۆی پاڵێوراو بۆ ٦ خەڵات. ئەم فیلمە لە دەرهێنانی (میڵۆس فۆرمن) و لە نواندنی(مۆڕای ئەبرەهەم) و پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی پاڵپشت (تۆم هۆڵس). لە پێگەی IMDB نمرەی ٨.٤ دراوەتێ و لە ڕیزبەندی ٧٥ م دا دێت لە کۆی باشترین ٢٥٠ فیلمەکەی مێژوو وە لە پێگەی تەماتە ڕزیوەکە نمرەی ٨.٩ لە ١٠ پێدراوە. ڕەخنەگران بە شاکارێکی موزیکاڵی ناوی دەبەن. فیلمەکە زۆر بە جوانی چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە بە واتایەک هیچ کەم و کورتێک کە شایەنی باسکردن بێت بونی نیە. ڕۆڵی کارەکتەرەکان بە تایبەت ڕۆڵی کارەکتەر (ئەنتۆینۆ سالێری) بە ڕۆڵی (مۆڕای ئەبرەهەم)، فیلمەکەی بە چێژتر کردووە و وایکرد ئەکادیمای ئۆسکار خەڵاتی ئۆسکار بە(مۆڕای ئەبرەهەم)بدەن بۆ ڕۆڵە جوانەی لە فیلمەکەدا بەرجەستەی کرد. هەروەها لایەنێکی تری ناوازەی فیلمەکە (شیوازی شۆت)کان بوو، کە بێگومان بە شێوەیەکی زۆر نایاب کاریان لەسەر کردبوو بە تایبەت دیالۆگ و سینەماتۆگرافی ئەمە جگە لەوەی فیلمەکە لە ساڵی ١٩٨٤ لە سەدەی ٢٠ دەرهێنراوە. بەڵام بەشێوازێک لایەنی سینەماتۆگرافی جوانبوو کە وێنەی نەبوو چ جای بگات بە ڕێکخستنی ڕەنگەکان لە کات و شوێنی گونجاودا بەهەمان شێوەی شۆتەکان پێم وایە فیلمی (ئامادیۆس)هەم زۆر بە جوانی چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە وە لە هەمان کاتدا چێژێک بە بینەر دەبەخشێت کە هەمیشە لە یادگەدا دەمێنێتەوە. چیرۆکێک دەستپێک بە دروستبوونی موسیقاژەنێک بە ناوی (وڵفگانگ ئامادیۆس مۆزرات) تا بگرە لە ناو بردنی بەهرەکەی! فیلمێک پێـم وایە شایەنی چەندنین جار بینینە تا بتوانیت لە مانای جوانی فیلمەکە تێ بگەیت. نوسین؛ ھەڵۆ ھێرش
کۆتاییەکەی بە ڕاستی ناخۆش بوو وەک بڵێی لە کۆتا ساتدا بێزاربووبێت لە تەواوکردنی چیرۆکەکە بە شێوەیەکی تر ئەم ١٠ خولەکەیی کۆتایی پێویست نەبوو وابێت دەکرا بە شێوەیەکی مەردانە لەگەڵی جەنگابان.
"بریکارە نهێنیەکە دەستی لە... وزەبەخش، لە سەرەوە، کردارێکی تەقینەوە لە... برایانی ڕوسۆ، کە دەبێ بەس بێت بۆ کات بەسەربردن زۆرینەی ڕەهای بینەران لە سەرانسەری... دان بەوەدا بنرێت کە سیناریۆی گشتی و پێشبینیکراو. لەڕادەبەدەر جوڵەی کامێرا ناوبەناو تێکدانی... کۆریۆگرافیای شەڕی خەیاڵی، بەڵام هیچ شتێک نییە کە بەردەوام بێت زۆر درێژە. بەبێ گوێدانە تەکنیکە بەنرخەکان لایەنەکانی، سەرکەوتنی ئەم فیلمە لە بنەڕەتدا... پەیوەستە بە نمایشە نایابەکانەوە لە کاستێکەوە پڕ لە کیمیا. ڕایان گۆسلینگ خۆپیشاندان دەکات کە دەزانێت چۆن ڕۆڵی پاڵەوانێکی ئەکشن ببینێت، کریس ئیڤانس بە ڕوونی تۆنێک خۆشی هەیە لە ڕۆڵی "کەسێکی خراپ". پڕ لە کەسایەتی، ئانا دی ئارماس وەک... sidekick badass، لە کاتێکدا جێسیکا هێنویک کەم بەکاردەهێنرێت - ئەو خانمە ئەکتەرە زیاتر لە پێویستی کردووە لە ناویدا پیشە بۆ وێناکردنی ڕۆڵی گەورەتر. لە شانۆدا بیبینە، ئەگەر... ئەگەری هەیە." شایەنی ئەمەیە 7/10،، دەستان خۆشبێت زۆر، تایبەت بو❤
فیلمەکە زۆر چێژ بەخش بوو بەڵام لەوانەیە بەشێک لە بینەرەکانتان تەمەنیان بۆ بەشێک لە گرتەکان شیاو نەبێ بۆیە بە دانانی سانسۆر بۆ تەمەنی دیاری کراو هەست دەکەم باشتربێ
زۆر ڕاقی بوو تەنها یەک کێشەی هەبوو ڕووداوەکان زۆر زۆر چاوەڕوان کراو بوون ئەگەنا وەچی دیکە زۆر خۆش بوو.
نایابە، سەرەتاکەی تۆزێ تێناگەی کە دەگەیتە ناوەڕاست و کۆتایی زۆر زۆر نایاب ئەبێت بەڕاستی شایەنی سێرکردنە زۆر بەچێژ بوو ،دەستان خۆش بۆ ئەم ژێرنووسە جوانە وەرگێڕ و ستافی کوردسەبتایتڵ بەڕاستی ئافەرم👏🏻💖
Through My Window 5.4 Through My Window 215,274 بینینی دواتر لیستی دڵخواز 2022-02-04 112 خولەک Spanish ڕاکێل لە مێژە خۆشەویستیەکی یەکلایەنەی بەرامبەر دراوسێ سەرنجڕاکێشەکەی هەیە ، کە بە شێوەیەکی نهێنی چاودێری دەکات بەڵام هەرگیز قسەی لەگەڵ نەکردووە ، دەتوانێ ئاریس بخاتە داوی خۆشەویستی خۆی
بەجدی فیلمێکی نایاب و چێژبەخشە و کۆتاییەکەی سەرسامت دەکات🔥