بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
دوبارە سەیفی نازدار تەواو ناوازەیە ئەو کوڕە ڕێک پڕۆفیسۆرم هاتەوە بیر 🔥❤️🔥

شازە شاز فیلمێکە لێی بێزار نابی چرکە بە چرکەی خۆشە وانەی زۆری شی تیایە تا سێری نەکەی نازانی چەن تایبەتە نمرەی10/10پێ ئەدەم♥️

دەمێکە سەیرم کردووە بەڵام لە مێشک دەرناچێت کۆتاییەکی چاوەڕوان نەکراوی هەبوو زۆر زۆر تایبەتەە♥️

Chinatown فیلمی هەر بەڕاستی فیلمێکی نایاببوو لەڕووی چیڕۆک و نواندنەوە زۆر باشبوو بەتایبەت لەڕووی چیرۆکەوە جیاوازبوو ، فیلمەکە لە هەندێک ساتدا سامناک بوو بەڕاستی دەرهێنەر کارێکی گەورەی کردووە ، بێگومان هەموو بینەران و ئاشقانی سینەما دەکرێت بەهۆی فیلمێکەوە ، ڕای خۆیان و تێڕوانینیان سەبارەت بە ئەکتەر یان دەرهێنەر گۆڕابێت ئەو فیلمە وایلێکردم زیاتر حەزم بۆ نواندنەکانی جاک نیکلسن بچێت هەر بەڕاستی نایابوو ، جاک ڕوخسارێکی تایبەتی هەیە. بەنسبەت فیلمەکە پەیامی جوانی گەیاند ، کۆتاییەکەی ڕەنگە بەدڵی بینەران نەبێت ، لێرەدا مەبەستم باشی و خراپی نیە تەنها ویستم لە سپۆیلکردن بەدووربم. فیلمەکە شایەنی بینینە ، دەستخۆشی لە وەرگێڕەکان دەکەم بۆ ژێرنووسکردنی ئەم بەرهەمە.

چی ئەگەر ژیانت فلیمێک بووایە ئایا ڕازی ئەبوویت؟؟ بێگومان بۆ زۆربەمان نەخێرە، زۆر خۆش بوو دەمێک بوو بەدوای ئەگەڕام بەدڵم بوو دەستەکان خۆش.

ئاااا،. ناتوانم باسی بکەمم بەس ئەڵێم سێری بکە چ جوانن بوون خوایە😭😭🙏🏻

یانی بۆچی ئەبێ ئاوا تایبەت بێت؟؟ سەرەڕای ئەو کۆتاییە دڵ تەزێنە هێشتا باشترین کەی درامای منە،چیرۆکێکی پڕاوا و پڕ لە هەوڵدا، لە عەشق، لە دڵ شکان، ئیتر هیچ وشەیەکی من ناتوانێ وەسفی بکات! بەس ئەڵێم سێری بکە.

خۆش بوو بەڵام چیرۆکەکە کەمێک سارد بوو، پێم وابێ تەنها لەسەر ئەوە گەورە کرا چونکە ئەکتەرەکان قۆز بوون.🤷🏻♀️

سەرەتا بەس لەبەر ئەوە سێرم کرد چونکە کڕەشەکەمی تیابوو .وۆ دا هوان. بەس ئەو چیرۆکەش زۆر نایابە بوو،لەجۆری بۆکسێن و تۆڵە سەندنەوەی سێری بکەنن🥹🙏🏻.

نازانم بۆ من بەدڵم نەبوو؟ لای من تا ڕادەیەک بێزارکەر بوو، وەک ئەوە نەبوو کە باس ئەکرا، بەس هەر دەست خۆش بۆ ژێرنوس🎀.

وای خوایە کە خۆش بوو، کڕەشیشیم لەسەر فۆکس هەبوو، زۆر قشتن پێکەوە، جوانترین دوانەی ئەنیمەیشن😭🥹🎀.

یەکێکە لە فیلمە زۆر باشەکانی سینەمای ئێرانی نواندن لە فیلمەکە تۆپپە، گرافیکی زۆر بەرزەو چیرۆکێکی باشیشی هەیە.


زۆر کۆمید و خۆشە، هیچ دیمەنێکی نەشیاویشی تیانیە، شایەنی بینیە🥹🎀.


بەڕای من دەبوا یەکێکبوایە لە ٢٥٠ باشترین فیلمەکانی مێژوو بەجدی تایبەتە

شاکارە بەڕاستی شایەنی سەیرکردنە بێگومان بە بڕوای من باشترین فلمی وەرزشیە دەستی ستاف خۆش بێت بۆ وەرگێڕانی ئەم فلمە ١٠/١٠

'جارێک لە ئەمریکا' تەنها چیرۆکی تاوان نییە، بەڵکو گەشتێکە بەناو یادگارییە شێواوەکاندا
