ئەگەر حەزت لە فیلمێکی هونەری و قووڵە سەیری بکە بەڵام ئەگەر تاقەتی فیلمی هێواشت نییە بێزارت دەکات , فیلمەکە باس لە کوڕێک دەکات کە لە نێوان باوکێکی زۆر توند و دڵڕەق کە پێی وایە دنیا جەنگەڵە و دایکێکی پڕ لە سۆز و میهرەبانیدا گەورە دەبێت و لە ناخیدا سەرلێشێواوە لە نێوان ڕەقیی باوکی و سۆزی دایکیدا , کاتێکیش برا بچووکەکەی دەمرێت فیلمەکە دروستبوونی گەردوون پیشان دەدات بۆ ئەوەی بڵێت خەمەکانی ئێمە لە چاو گەورەیی دنیادا زۆر زۆر بچووکن ، لە کۆتاییشدا کوڕەکە کاتێک گەورە دەبێت دواجار لە ناخی خۆیدا لەگەڵ ڕابردوو و باوکە ڕەقەکەی و خەمی مردنی براکەیدا ئاشت دەبێتەوە . شایەنی بینینە

لە سەرەتا پێم وابوو فیلمێکی ئاسایی و نهێنییە، بەڵام هەرچی زیاتر چووە پێش، زۆرتر منی ناچار کرد هەموو شتێک دووبارە بیر لێ بکەمەوە. کۆتاییەکەش وای لێ کردم چەند خولەکێک دوای تەواوبوونی فیلمەکە هەر بیر لێ بکەمەوە. بە ڕای من، یەکێکە لەو فیلمانەی کە باشترە بێ هیچ سپۆیلەرێک سەیری بکەیت، چونکە هەرچەند کەمتر بزانیت، زیاتر چێژ لێ وەردەگریت.

بەراستی تایبەتە هەموو فلیمەکانی رام چێژ بەخش و تایبەتن ، شایەنی سەیر کردنە دەستان خۆشبێت ماندوو نەبن


بەڕاستی درامایەکە وەسف ناکرێت لەخۆشیا زۆر چێژبەخشو تایبەتە


درامایەکی تایبەتو زۆر خۆشە وە هەرگیز چێژی ئەم درامایە کۆتایی نایەت زۆر چێژ بەخشە وە ڕۆمانسیو کۆمیدیە بۆ ئەوکەسانەی کە ئامانجێکی سەختیان هەیە با سەیری ئەمدرامایە بکەن🙇♀️

یاخوا دەستەکانتان نەڕزێ ئەمە چیە ئەم مانهوا نایابە هیوادارم زیاتر کار لەسەر ئەم مانهوا شەرە لەقانە بکەن کەمێک واز لە رۆمانسی بێنن 😢


ناتوانم بڵێم باش نەبوو چیرۆکەکەی زۆر باش بوو بەڵام لەلایەنی ئەکشن وێران بوو ئەو زەخمەی نەھێشت کە چاوەڕوان بووین وە سوپاس کورد سەبتایتڵ


هاوشێوەی فیلمی saiyaara بوو هەر چەندە ئەمەیان درامییەکەی زۆر درێژ بوو بەڵام بێزارکەر نەبوو، یەکێک بوو لە فیلمە تایبەتەکانی ژانەری ڕۆمانسی وە وانەی جوانی تێدابوو❤️


یەکێکە لە باشرین ئەنیمیەکان زۆر بە پەرۆشیەوە چاوەڕێی وەرزی چوارم 😍😁😁


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026