بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
دراماکە باش بوو بەس بەڕای من یان ئەو کچە بمری لە پەشیمانی یان بە خراپی کۆتایی پێبێ چونکە هەرچەند ناخۆشیەکانی ژیان وایلێکردبی حەقی ئەوە نادات کارەکانی هەمووی هەڵە بوون بە تایبات ئەوەی کە بەس مرۆڤەکانی بەکار دەهینا هەتا دڵسۆزترین کەسەکانی...بە هیوام خراپ کۆتایی پێبێ ئەگەر سیزنی نوێ هەبوو کەسایەتیەکەش باشتر نەبوو چونکە شایەنی سەرکەوتن نەبوو و نییە ئەگەر بەوشێوە هەوڵیان لۆبدات

گییان لە جوانی ئەم فیلمە کاستێکی زۆرباش بۆ چیرۆکە نەبیستراوەکەی فیلمەکە فیلمێکی ئاست بەرزیان بنیادناوە😍

یەکێکی تر لە باشترینەکانی بڕاد پیت کە بەکەمی ناوی هێنراوە ئەم فیلمەیە، فیلمێکی مێژوویی بە نواندن و وردەکاری کاریگەر ئەم فیلمەی بەرهەم هێناوە

پریماڵ فەیر بەرهەمی ڕۆڵگێڕانی خەیاڵی و چیرۆکی سادەی بەهێز و کاریگەری کۆماڵگایە

ئەموش ئەو لەو فیلمانەن کە باڵانسێکی زۆر باشیان هەیە لەسەر ژانرەکەیان، وە چیرۆکێکی تاڕادەیەک نایابی هەیە 👍

تێناگەم بۆ ئەم فیلمەی بڕاد ئەوەنە گرنگی پێ نەدراوە لەکاتێکا لە زۆر فیلمی تر نایاب ترە، هەم چیرۆک هەم ڕۆڵگێڕانیان تۆپپە

دوای دووبارە سەیرکردنەوە بۆم دەرکەوت ئێشتر چێژی جاری یەکەمی ماوە نواندن لە تۆپە چیرۆک و وردەکاری فیلمەکە زۆر کارامانە بوو، وە واکین فینێکس هیچی لە جۆکەرەکەی ٢٠١٩ کەمتر نییە 😍

فیلمێکی زۆرباشی واکین فینێکسە بەڕاستی لە ڕووی دەرهێنانەوە زۆر نایابە هەر چەندە هەندێ مشتومڕ لە سیکوێنسی فیلمەکە هەیە بەڵام ئێشتر زۆر کاریگەرە 😍

کاتم بە فیڕۆ چوو سەیری مەکەن لەرووی هەموو شتێکەوە زۆر بێ مەحنا بوو

بەڕاستی تام و چێژی خەیاڵی و ئەفسوناویم لەم فیلمە بینی وەسف ناکرێت ئەبوایە باشترین خەڵات و دە هێندەی تێچوی داهاتی بوبایە ئافەرم بۆ ئەو چیڕۆک نوس و ئەو ئەقڵەی بیری لەم هەموو حەماسەت و ناوازەییەی دیمەنەکان کردۆتەوە و بە خەیاڵی داهاتووە هیواخوازم فلمی لەم شێوەیە زیاتر ببینم و دەستی ئێوەش خۆش بۆ پێدانی ئەو هەلە بەم کوالێتیە و بەم ژێرنوسە بیبینم🩵

بەڕاستی زۆر شاز بوو حلی نەبوو هیوادارم بەشی دووەمیش وابێت بەڵام خۆزگە چەک نەمردبا دیمەنێکی ناخۆش بوو 11Dec2025🖤

شایەنی سەیرکردنە ....ئەفسەرێکی لێهاتوو بەرامبەر سەرکردەیەکی دڵڕەق، کامیان سەردەکەون؟

فیلمێکی جوانە پرسێکی جوان لە خۆ دەگرێت ئەویش قۆناغی هەرزەکاریە لە تەمەنی کچێکی جوان و پەراوێزخراودا تێکەڵبوونی بە هاوتەمەنەکانی خۆی و سەرکێشانی بۆ بابەتی لادەر لە بابەتی ئەخلاقی و مادەی هۆشبەر و سێکس و هتد ... دوور لە چاوی لێپرسراوی خودی هەرزەکارەکە خۆی

