ئای لە نایابی ئەم درامایە ئەو ڕۆڵگێڕانەی جی چانگ ووک بەجدی ناوازە بوو


درامایەکی خۆشە بەڵام کاتی خۆتانی پێبە فیڕۆمەدەن!🖤



سوپاس بۆ کوردسەبتایتڵ!💙 بەڕاست فلمێک ها جوون ی تیابێ سەیری نەکەم بەخوا جەڵتەلێم دەدا!🤍😂


سەرەتاکەی زۆر بێزارکەر و ناخۆش بوو وە ڕۆڵگێڕانەکەیان فەیک دیار بوو ئەزموونی ڕۆڵگێڕانیان کەم بوو بەڵام هێواش هێواش کە دەچیە ناو باباتەکە کەمێک باشتر بوو بە گشتی بۆ ئەم ئەکتەرە سەرەتایانە خراپ نەبوو...

هەندێک فیلم تەنها کاتبەسەربردن نین، بەڵکو ئەزموونن چیرۆکی ڕۆحێکی ونبوو کە لە پێناو خۆشەویستیدا هەموو شتێک دەبەخشێت ئیمران هاشمی خۆی بێ وێنەیە بەڵام لەم ڕۆڵەدا شاکارێکی پێشکەش کرد کە تا کۆتایی مرۆ لەگەڵ خۆیدا دەبات، هەزار جار سەیری بکەی پەشیمان نابیتەوە، هیوادارم 'ئاواراپان 2' بە هەمان هێزەوە بگەڕێتەوە و ئەو غەمگینییە جوانە بە کۆتاییەکی شایستە تێر بکا

ئەوانەی ئاڵودەبووی شتێکن بە تایبەت بازاڕ کردن بەجدی پێویستە بینەری ئەم فیلمەبن، فیلمێکی خۆشە ♥️.

لەنێو هەموو بوونەوەرە ئەفسوناویانە و خەیاڵیانە مینیونەکان دڵخوازترینی منن، ئەو وزەی ئەرینی ئەوانم خۆشدەوێت کە چۆن شتەکان بە ئاسانی وەردەگرن و کومێدین

درامایەکی ئاسای نەبوو شاکارێک بوو .دەرهێنەر بەدڵی خۆی یاری بە مێشکی بینەر دەکات .شتێکی ئەو درامایەم بەدڵ نەبوو زۆر،دەرهێنەرەکە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی دەدا هەستی بینەر برینداربکات و هەست بەداخ بکات بەرامبەر هەر ڕووداوێک یانی هەموو هەوڵێکی دەدا سەرنجی بینەر ڕابکێشێت بەم شێوەیە،کۆتاییەکەی نۆعێک بوو نازانیت بڵێیت کۆتایەکی خۆشبوو یان ناخۆش .بەهەرحاڵ شایەنی سەیرکردنە.


" 28 Days Later " بە گشتی فیلمێکی بەچێژ بوو ڕاستە فیلمەکە کۆنە و کوالێتی باش نییە و هەنێ خاڵی لاوازی هەیە بەڵام چیرۆکێکی جوان و پاکی پێشکەش کردین، زۆریشم پێخۆشە فیلمی تری لێ بەرهەمهێنراوە ئەمە واتە وەڵامی پرسیاری زیاتر وەرئەگرین و چیرۆکەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە، من نمرەی 8/10 ی پێئەدەم شایەنی ئەزموونکردنە.

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.