زۆر خۆشنەبوو بەس ئاکتینگەکەیم زۆر پێجوانبوو10/7💔..


شکسپیر غەمی کۆچی دوایی کوڕەکەی گۆڕی بۆ هونەر! دیمەنی کۆتایی فیلمەکە، کاتێک ئەگنیس (جێسی بەکڵی) لە هۆڵی شانۆکەدا دانیشتووە و سەیری شانۆگەریی 'هاملێت' دەکات، مرۆڤ دەگریەنێت. ئەو دیمەنەی کە باوکەکە ڕۆڵی ڕۆحی باوکی دەگێڕێت و لە جیهانی شانۆکەدا مردووە، بەڵام کوڕەکەی لەسەر تەختەی شانۆکە زیندووە... باوکەکە لە ڕێگەی هونەرەوە ڕاستی کۆچکردنی کوڕەکەی پێچەوانە کردەوە تەنها بۆ ئەوەی ناوی 'هاملێت' بۆ هەمیشە لە مێژوودا بە زیندوویی بهێڵێتەوە. گۆڕینی توڕەیی ئەگنیس بۆ تێگەیشتن و گریان لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بێ ئەوەی یەک وشەش بڵێن، لوتکەی قووڵی و جوانی بوو. بەڕاستی کۆتاییەکی زۆر بێدەنگ بەڵام ویرانکەر بوو." تێر تێر گریاشم لەدیاری 10/10 😇✨..


کۆتایی ئەم فیلمە چی بوو! مرۆڤ ناتوانێت چاوی پڕ نەبێت. ئەو دیمەنەی کە جۆن بڕیار دەدات وەک مرۆڤێکی ئاسایی لەسەر پشت پاڵبکەوێت و بنوێت—هەرچەندە دەشزانێت کە چی بەسەر دێت—زۆر کاریگەر بوو. لە کۆتاییدا تەنها دەیویست بۆ یەکجاریش بێت وەک هەموان بژی. دیمەنی کۆتا ساتیش و گوێبیستبوونی دەنگی دایکی، ئارامییەکی غەریبی پێبەخشین، وەک بڵێی دواجار ڕۆحی لەو هەموو ئازار و ناخۆشییە ڕزگاری بوو. بەڕاستی شاکارە. چۆن وەسفی ئاکتینگەکەی بکەم؟؟ هەموشتت نایسس🥹✨..


دوبارە بەوشێوەیەش ترسناکنیە بەس خۆشبوو لەڕوی ئاکتینگەوەش پێرفێکتت🥹🌷..10/9


کۆتاییەکی یەکجار جوان و کاریگەر! قوربانیدانی (ئێمیڵی) لوتکەی خۆشەویستی ڕاستەقینە بوو. دیمەنی گۆڕانی بۆ پەپوولە و فڕینی بەرەو ئاسمان، شاکارێکی هونەرییە کە ڕزگاربوونی ڕۆحی ئەو و کۆتاییەکی شایستە بە چیرۆکەکە دەبەخشێت." وەکهەمیشە شازبوووو10/1000✨


چیرۆکەکەی لاوازبوو بەس ئاکتینگەکەیم بەدڵبوو 10/5🖤..


ترسناکیەکەی وانەبوو بەس ئاکتینگەکەی شاز10/7✨..


من هیچ ئاڵۆزیەکم تێدا نەبنی بەتایبەتی لەکۆتای باس لەوەدەکا کە دوای مردنیشی هێشتا هەرر لەلایەن پیاوان یاریپێدەکرێ پێویستە هەموکەسێ سەیریبکا تایبەت🌷..10/10


بەڕاستی چیۆکەکەی شاز بوو بەس گەورەنەکراوە بەتایبەتی ئەوکۆتایەیی خەماویو پێکەنین تێکەڵببوو بەس بەگشتی شاز🥹🌷


خۆشو ناخۆش بوو بەس ئەوکوڕە زۆر بێتامیکرد💔🥰



زۆر تایبەتەەە پەشیمان ناابیەوە لە سەیرکردنیی🤞🏻🤞🏻،


لەو جۆرە فیلمانەیە کاتێک تەواو دەبێت ناتوانیت بجوڵێیت ئەبێت چەند خولەکێک لە شوێنی خۆتدا سەر لە نوێ هەموو مەتەڵەکان بچنیتەوە یەک🔥

زۆرر تایبەتبووو زۆرر جیاوازوو خۆشبوو دەستان خۆشبێت سەرکەووتووبن🌸🩷

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026