بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
بەمانای کەلیمە شاز بوو، چیرۆکێکی یەکجار جوان کۆتاییەکی سەیر و جوانی هەبوو، وە باسی ئەکات کە مرۆڤ بۆ گیانی خۆی ئامادەیە چی بکات و چی بکاتە قوربانی تەنها بۆ ئەوەی بژی، شایەنی بینینە

سەیری مەکەن بەجدی ناخۆشترین فلیم بوو ژێرنوسەکەی بە لایەک زۆر خراپ بوو فلیمەکەش هیچ مانایەکی نەبوو

ئەنیمەیشنی دڵخوازی من Cinderella منی بە جیهانی دیزنی ناساند 🥹💗🎀

زینجیرە فیلمێکی زۆر باش و چێش بەخشە سپاس بۆ ئەو دەستە زەحمەت کێشەی کورد سەپتایتڵیش وا هەردەم لە بەرەو پێش چوون و دانانی فیلم و زنجیرەی تایبەتن

8/10 yakek la jwantren filmakan barasti zirake dast krd wa la zhyani zor kas dakat la 10 sale dahatwa

دووەم جارمە سەیری دەکەم بەراستی بێ وێنەیە هەم ترسناک هەم تایبەت بەجدی ناتوانم وەسفی بکەم سەیری بکەن بێ دوو دڵی


بەجدی عەجیب بوو زۆر خۆش بوو فیلمی ترسناک واتا Insidious لە منالیمەوە تا اێستا سەد جار سێرم کردوە هەمان هەستی یەکەم جارم هەیە هەرکات سێری دەکەمەوە

خراپ نەبوو وە من فیلمەکانی ئانیەم زۆر پێ خۆشە سەرکەوتوە بەڵام لەو فیلمە نازانم چۆن بوو لێی نەدەهات

فیلمێکی زۆر جوان بوو پڕ نهێنی بەرە بەرە ڕوداوەکان قوڵتر دەبونەوە سەرسامی ڕۆڵی کچە پڕتەقاڵیەکە بووم..

درامایەکی ئارام و سادەیە دوای ڕۆژێکی پڕ لە ماندوو بوون سەیری بکەیت چێژی زۆری هەیە دەروونت لە ژاوەژاوەی دەرەوە ئارام دەکات ، و چەنەها ئەزمون و وانەی بەمانای تیایە بەتایبەتی ڕۆڵی میسون ،دەستی ستافی کوردسەبتایتڵ خۆش باشترینن هەمیشە.

