تایبەت بوو، وانەیەکی تایبەتی تێدایە دەربارەی ئومێد بۆ ژیان، دەستانخۆشبیت ماندوو نەبن. ڤیڤا لاڤئدا، ژیانێکی درێژ بژی🍉🥹❤️

بەعام خۆشبوو چێژی خۆی هەبوو ،بۆ بێتاقەتی خۆشە سەیری کەی،بەلای منەوە خۆشبوو وە پەشیمان نابیتەوە کە سەیری بکەی هەر کەسێکیش ویستی سەیری کا ئەوە با سەیری کات پەشیمان نابێتەوە😭🙂.

سێ فلمی جەیکم بینیوە بەراستییی تایبەت بونن ئەمەش زۆۆۆر خۆش بوو

زۆر زۆر خۆشبوو بەتایبەتی ئەولەختەی کۆتای کەپێویست ناکا کەشتێک هێشتا دەستی پێنەکردوە یان نەتبینیوە لێی دودڵ بێێ خۆشترین کورتەفلیم بەلایمنەوە😭🥰🌷...


کە سەیری دراماکەی نیکۆڵی و نیکت کردوە سەیری مەکە چونکە ڕێک کۆپی دراماکەی نیکۆڵی و نیکە ڕێک کۆپی💔

شایەنی بینینە ئەم شاکارەی نۆلان و ئەم ڕۆلەی کیلیان مێرفی ، کورتەی فیلمەکە ئەوەیە : ئۆپینهایمەر زانایەکی بلیمەت بوو، حکومەتی ئەمریکا کردیە بەرپرسی دروستکردنی یەکەم بۆمبی ئەتۆمی لە جیهاندا بۆ ئەوەی پێش ئەڵمانیا بکەون و جەنگی دووەمی جیهانی ببەنەوە. بەڵام کاتێک بۆمبەکە بە سەرکەوتوویی دروستکرا و لە دژی ژاپۆن بەکارھێنرا، ئۆپینهایمەر تووشی عەزابی ویژدانێکی توند بوو و زانی چەکێکی دروستکردووە کە دەکرێت جیهانی پێ وێران بکرێت. لەبەر ئەوە، دەستی کرد بە قسەکردن لە دژی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی زیاتر، بەڵام ئەم قسانە بەرپرسانی ئەمریکای توڕە کرد. لە ئەنجامدا، کابرایەکی حەسودی ناو حکومەت بە ناوی شتراوس تەڵەیەکی سیاسی بۆ دانا و بە درۆ تۆمەتباری کرد بە سیخوڕی بۆ ڕووسیا تا ناوبانگی بشکێنن و دەمی دابخەن. کۆتایی فیلمەکەش دەیەوێت بڵێت ئۆپینهایمەر بەم داهێنانەی، زنجیرە پێشبڕکێیەکی ئەتۆمیی بێ کۆنترۆڵی لە جیهاندا دەستپێکرد کە تا ئێستاش مەترسی لەسەر لەناوچوونی مرۆڤایەتی هەیە

بەجدی دراماییــەکی ناوازە بوو شایەنی سەیر کردنـــە 👏🏻❤️🔥 لە هەموو شتەک دە لە دەیە


باشترین زنجیرەی تاوانکاری دوو ساڵی ڕێکم پێەوەی بەسەر برد سەڕەڕای تێپەڕینم بە پۆلی ١٢ لە چێژەکەی کەم نەکردەوە دێکستەر زیرەکترین ئەکتەر کە وای ئەکرد بچیتە نێو جیهانەکەی کۆتاییەکی جوانی هەبوو.”ئەمشەو شەوی ئێمە بوو”

نایابترین درامایە زۆر خۆش بو 🖤


لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026