خراپ نەبوو بەس ڕووداوەکانی بەخێرایی باس ئەکرا زۆریش ڕوون نەبوو ،هیچ لە کۆتاییەکەیەشی تێنەگەشتم

فیلمێکی تایبەت بوو ، بەڵام هەندێک هەڵەی دەرکەووتنی ستافی پشت کامێرایی تێدا بوو.

فیلمێکی جوانە کەمێک هێواشە بەڵام ئاڵۆزە، بیرۆکەی فیلمەکە نزیکە لە دۆنی دارکۆوە

وەڵای بەس لەبەر کوڕەکە سێرم کرد چیرۆکەکە بەهێز نیە نەوعێکە بەس خراپ نیە بۆ بێزاری باشە


ئایی ئەم درامایە نیوەی تەمەنم بەسێرکردن ئەم درامایەوە ڕۆشت هەرتۆزێ بیری کەیدراماکۆنەکان بکەم سێری ئەم درامایەئەکەمە وەدرامایەکی تەواو تایبەتو خۆشە


هەموو ڕۆژێک سەیری بکەم قەت لێی بێزار نابم جا فیلمەکەی دووهێندە نایابە سەرنجڕاکێشە شایەنی سەیر کردنە🌺.


اللە لەو فلیمە بەجدی فلیمی ئیسپانی شازە شاززز ئەوەی چاوەڕێی ناکەی ڕێک ئەوە ڕوو ئەیا😍

واییی زۆر تایبەتە ئینجا جۆرێکە لەو درامانەی کەمن حەزم لێیەتی زۆرپێرفێکتە باوەڕبکە پەشیمان نابیەوە ئەگەر کەسێکی حەزت بە نهێنی و ئاشن و قوتابخانە هەیە سێری ئەمە بکە ڕێک بە دڵت ئەبێت🪼


ترسناک نەبوو،تەنها دەنگە گەورەکانی فیلمی ترسناکە وەک هەمیشە مرۆڤ ڕادەچڵەکێنێ ،لە سەرەتای فیلمەکەدا ڕەفتاری پیاوەکە کە بۆکسەکەی دۆزیەوە لەوە نەدەچوو کە سەرێ سوڕمابێ لە نێو خانوێکی بەتاڵدا ئەو بۆکسە چی دەکات لەو سەرەوە،بەگشتی خۆش بوو،لێکۆڵینەوەکانی پیاوەکە وادەرەکەوت لە کۆتاییدا چارەسەرێک بدۆزێتەوە،لەنوسەریش نەدەچوو،فیلمی ئەوروپایی بەشێکی بەوە دەستپێدەکا کە دەگوازنەوە بۆ ماڵێکی مەترسیدار ئیتر ئەو جۆرە چیرۆکانە دوبارەن لام چونکە زۆرم دیوە وایە،بەڵام باشترینیان بۆ ماڵ گواستنەوە the conjuring’ە،ئەوەی کە باسیان دەکرد ئەوەبوو ئەمە یەکێکە لە ترسناکترین فیلمەکان بەڵام زۆر ئاساییە،دوای ئەوەش خەیاڵی ئایا تارمایی لە ڤیدیۆ دەردەکەوێت؟ چیڕۆکەکە لێرەدا نوێبوو بۆمن کە ئەوەی ئەهریمەنەکە منداڵە وێنەکێشەکانی دیاریدەکرد بۆ دەستبەسەر داگرتنیان یان چونە ناو وێنەکان.

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026