بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
وەیش چەن بێزارکەر بوو ئەم فیلمە چەن هەستێکی ناخۆشی پێ ئەیای جەوی گرتم بەڕاستی! ،زۆر بێ مەعنا بوو نووسەر وایزانیوە پەیامەکەی زۆر زەخمە بەڵلام بەس وانیە ویستویەتی بیگەیەنێت خانوەکە زەویە و میوانەکانیش مرۆڤن کە چۆن وێرانی ئەکەن و دوای خۆشەویستی چاکی ئەکاتەوە بەڵام نەخێر زیادەڕەوی کراوە لە سترێس و دڵەڕاوکێ لەم فیلمەدا ،پەشیمانم کە سەیرم کرد دەرونم تێکچوو هههه💔

چەند جاری تر سەیری بکەم لێی بێزار نابم هەموو بەشەکانی تایبەت بوو بێ دوڵی سەیری بکە.

یەکێکی دیکە لە باشترینەکانی کۆریا ئەم فیلمەیە بۆنگ جوون هۆو باشتربن دەرهێنەری کۆریا و یەکێک لە باشترینەکانی خودی سینەما ناسراو بەم نهێنیە قوڵ و قایلکەرانەیە، شایەنی بینینە 💯

فیلمەکە یەکێکە لە باشترینەکانی ئەو ساڵە کە پێمان دەڵێت زانست ڕاستی دەدات بەڵام مانا نادات، ڵاینێکە لە بەینی زانست و جادوو نیشانمان دەدات مێشک چۆن لێیان تێدەگات و چۆن ئەتوانێ کۆنتڕۆڵیان بکات. کاستێکی تابڵێی باشی هەیە نهێنیەکی قوڵ و سەرنج ڕاکێشیش 😍

هەندەک شوێن هەبوو بەحاڵ لێی تێگەیشتم نازانم هەرجارەو لە شوێنەک بوون هەرجارەو مەوزوحەک بوو بەس خۆشبوو

بەرای من ئەم بەشەی جوان بوو بەس پەیوەندی بە بەشەکانی ترەوە نەبوو وەک چیرۆک زیاتر باسیان لە خۆیان و منداڵەکانیان دەکرد
