ئێستاش بیرمە ساڵی 2019 و زووتر لەگەڵ بابم سەیرمان کرد خۆشترین فلمە، گەر سەیرت نەکردبێ سەیری بکە ئەو شاکارە هونەرییە لەدەست مەدە 10/10

کە دەستم کرد بە دراماکە وام ئەزانی تەنیا درامایەکی سادەیە بەڵام درامایەکی تایبەت و خۆش بوو وە تارادەیەکیش زۆربەری ئەلقەکانی سەرنج راکێش بوو وای نەئەکرد زوو بێزار بیت لێی ✨زۆر سوپاسیش بۆ ژێرنووسکردنی ئەم درامایە وە لابردنی هەندێک دیمەنیش 💙


بەراستی زینجیرەکی زۆر خۆش بوو شایەنی سەرکردنە 🥰🎀 سوپاس بۆ وەرگێرانتان 🤗


پێنج جارە تەماشای بکەم لێی بێزار نابم زۆر خۆشە درامایەکی بەدۆبلاژ و بەژێرنوسیش هەر خۆشە


فیلمی Jarhead جەنگێکمان پێشاندەدات کە هیچ فیشەکێکی تێدا ناتەقێنرێت تەوەرەی سەرەکیی فیلمەکە جەنگ نییە، بەڵکو تێکچوونی دەروونیی سەربازەکانە لەناو بێزاری و چاوەڕوانیی بێکۆتاییدا فیلمێکە پێمان دەڵێت جەنگ هەندێکجار تەنها وێرانکردنی مێشکە پێش جەستە ، شایەن بینینە 10/7

دەستخۆش یەکی گەورە بۆ کوردستایبڵ زۆر جوان ئێوە لەوەرگێڕان،ڕێکخستنی کات، پاراستنی کوالێتی، ئێوە نەک هەر بەرهەمێکی هونەریتان پێشکەش کردووین، بەڵکو سیستەمێکی ڕێکخراو و بەسوودتان بۆ بینەر دروستکردووە کە کات و ماندووبوونی بینەر بەفێرۆ نادات. خەمخۆری و خولیای ئێوە بۆ کارەکەتان ڕەنگیداوەتەوە

براا گیانن دڵ ئەکات بە ئاو ئەو کۆتاییەی فرمێسک لە چاوم نەوەستاوەە خۆزگەە بۆ یەک بوونایەە زۆر تایبەت تر ئەبوو🥰💔


سڵاو لە تیمی ماندوونەناسی کورد ستایبڵ، دەستخۆشییەکی بێپایانتان ئاڕاستە دەکەم بۆ ژێرنووسکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم زنجیرەیە. وەک کەسێک کە بە دیدگایەکی عەقڵانی و لۆژیکییەوە سەیری بەرهەمە هونەرییەکان دەکات، بەراوردکردنی وردبینیی ئێوە لە وەرگێڕان، ڕێکخستنی کات، و پاراستنی کوالیتی بڵاوکردنەوەدا شایەنی سەرنج و دەستخۆشییەکی جدییە. ئێوە نەک هەر بەرهەمێکی هونەریتان پێشکەش کردووین، بەڵکو سیستەمێکی ڕێکخراو و بەسوودتان بۆ بینەر دروستکردووە کە کات و ماندووبوونی بینەر بەفێرۆ نادات. خەمخۆری و خولیای ئێوە بۆ کارەکەتان ڕەنگیداوەتەوە. هیوادارم هەمیشە بەم ئاستە بەرزە ستراتیژییەی خۆتان بەردەوام بن. ماندوو نەبن و سەرکەوتوو بن!

پێویستم بە بینینی ئەم فیلمە بوو بۆ ئەوەی تێبگەم چەندە گرنگە ئەوەی هەمە و ئەوەی نیمە❤️

بەس ئەو خیانەتەی پاشینم لە دڵ دەرناچێ یاخوا واش نەبێ جا مینهیش بمرێ تامی نامێنێ


فیلمێکی زۆر باش بوو، باوەڕ ناکەم بۆ نشکستی هێناوە بەداخەوە بەشی دووەمی ئەستەمە9/10

باش بوو زۆر خۆش نەبوو جگە لە گۆرانیەکە زۆر خۆش بوو کە هی گۆرانی بێژ natachaی بوو

لەگەڵ ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کوردسەبتایتڵ ڕاوبۆچوونەکان ئاڵووگۆڕ بکە و کێشەکان باسبکە.
گەورەترین کۆگای فیلم و زنجیرەی ژێرنووسکراوی کوردی
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2026