بە ڕیکلامکردن لە کوردسەبتایتڵ، داشبۆردێکی گشتگیرتان پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەیەوە دەتوانن چاودێریی سەرجەم ئامارەکانی ڕیکلامەکەتان بکەن؛ لەوانەش ژمارەی بینینەکان و ڕێژەی کلیکەکان.
٣٠ ڕۆژی ڕابردوو
٢٤.٥K
بینینەکان
١.٨K
کلیکەکان
٧.٣%
CTR
زنجیرەکە لەڕوی شەڕکردنەوە تۆزێ خاوە. بەڵام ئاشنای کلتوری ئەو سەردەمە ئەبیت کە سامورای تێیدا ژیاون ڕەخنەم بۆ ئەم زنجیرەیە نیە دەستی ئێوەش خۆش بێ

بەڕاستی هیچ زنجیرەیەک کەوا لەپاش تەواو بوونی زنجیرەکە بەشی تری لێ دروستکرابێت هێندەی ئەمە بە هێز و خۆش نیە بەڕاستی شایەنی ١٠ لە /١٠

زنجیرەی فاڵاوت (Fallout) چ وەک یاریە ڤیدیۆییەکان وەک زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەش، چەندین پەیام و ئامانجی قووڵی لەپشتە تەنها چیرۆکێکی خەیاڵی زانستی سادە نییە مەبەستە سەرەکییەکانی بریتین لە: ١. سروشتی مرۆڤ و جەنگ دێڕە بەناوبانگەکەی زنجیرەکە دەڵێت: "جەنگ هەرگیز ناگۆڕێت" مەبەستی سەرەکی ئەوەیە کە مرۆڤایەتی تەنانەت دوای لەناوچوونی شارستانییەت و ڕوودانی کارەساتی ئەتۆمیش، هێشتا هەر بەردەوامە لە ململانێ، چاوچنۆکی و شەڕکردن لەسەر دەسەڵات واتە کێشەکە لە تەکنەلۆژیا نییە، بەڵکو لە سروشتی مرۆڤ خۆیدایە ٢. ڕەخنەگرتن لە سەرمایەداری و کۆمپانیا گەورەکان: زنجیرەکە بە توندی ڕەخنە لە چاوچنۆکی کۆمپانیاکان دەگرێت کۆمپانیای (ڤۆڵت-تێک) نیشانی دەدات کە چۆن کۆمپانیا زەبەلاحەکان تەنانەت کارەساتی جیهانی و ژیانی مرۆڤەکانیش وەک دەرفەتێک بۆ قازانج و تاقیکردنەوەی زانستی بەکاردەهێنن ئەوان "کۆتایی جیهان" وەک کاڵایەک دەفرۆشنەوە ٣. گاڵتەجاڕی بە "خەونی ئەمریکی" فاڵاوت ستایلی ساڵانی پەنجاکانی ئەمریکا بەکاردەهێنێت (سەردەمی ئومێد و گەشەکردن) بەڵام نیشانی دەدات کە ئەو وێنا جوان و بریقەدارە تەنها ڕووکەش بووە و لەژێرەوە پڕ بووە لە ترس، چەپاندن و ئامادەکاری بۆ وێرانکاری ٤. ململانێی چینایەتی: لەنێوان ئەوانەی لەناو "ڤۆڵتەکان" (ژێرزەمینەکان) لە خۆشگوزەرانیدا دەژین و ئەوانەی لەسەر زەوی (وەیستلاند) لەناو ناخۆشیدا دەجەنگن، جیاوازییەکی گەورە هەیە زنجیرەکە باس لەوە دەکات کە چۆن چینە دەوڵەمەندەکان خۆیان دەکێشنەوە و ڕێگە دەدەن ئەوانی تر لەناو ئازاردا بمێننەوە ٥. ڕەوشت لە جیهانێکی وێراندا: پرسیارێکی سەرەکی زنجیرەکە ئەوەیە: ئایا دەکرێت مرۆڤ بیت و ڕەوشتت هەبێت لە جیهانێکدا کە هیچ یاسا و سۆزێکی تێدا نەماوە؟ کارەکتەرەکان هەمیشە لە نێوان "مانەوە لە ژیان" و "پاراستنی بەها مرۆییەکان"دا تاقی دەکرێنەوە بە کورتی: مەبەستی فاڵاوت چ ئەم زنجیرە تەلەفیزۆنیە بێت یان یاریە ڤیدۆیەکان ئەوەیە پێمان بڵێت کە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و چەکی ئەتۆمی نابنە هۆی ڕزگاربوونی مرۆڤ ئەگەر ڕەوشت و عەقڵیەت نەبێت زنجیرەکە ئاگادارکردنەوەیەکی تەنزئامێزە لەسەر ئەو ئاڕاستەیەی کە جیهانی ئێستامانی تێدایە


جوانترین ئامۆژگارییە بۆ کچان پێشنیاری سەیر کردنی دەکەم شایەنی ئەو کاتە بوو لۆم دانا 😌

وسف ناکری سەیریکەی پەشمان نابیتەوە بێ دوو دلی سەیریکەن

ئەو درامایەی منی هێنایە جیهانی کدراما ئەمە بوو بەجددی شازە خۆشە یانی نازانم وەسفی بکەم هەزار جاری تر سێری بکەم هەر وەک ئەو کاتە بوو کە یەکەم جار سێرم کرد😭✨

